گەلانی سەر گۆی زەوی وەک مرۆڤی بیرکەرەوە دەژین و خوەیان دەبێ لە چارەنووسی خوەیان بڕیار بدەن و شێوەی ژیانیان هەڵبژێرن. ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان زۆو بە ڕاشکاوی لە مەنشووری خویدا قامکی لە سەر ئازادی بڕیاردان لە سەر سەربەخوویی و دیاریکردنی مافی چارەنووسی هەر گەلێک داوە و گەلی کوردیش وەک نەتەوەیەکی میلیونی بە زمان و کولتوور و خاک و مێژوو و خەباتی دورو دریژ و وەک یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی دونیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مافی یاسایی و ئینسانی خوەێانە کە بڕیار لە سەر چارەنووسی خوەێان بدەن. دوای دابەشکردنی بە زووری کوردستان بە سەر وڵاتاندا و ساڵانێکی زۆر لەم بە زۆر پێکەوە لکاندنە ئەم حەقیقەتە بۆ کورد و ولاتانی زاڵ بە سەر کوردستاندا ڕۆن بوتەوە کە کورد دەبێ وەک نەتەوەیەک، وەک ئینسانی سەربەخۆ و خاوەن ئیرادە لە گەڵێدا بەرخورد بکرێت. بە داخەوە تا ئێستا کورد بە ئینسانی پلە چەند سەێر دەکرێ و لە مافەکانی بێبەری دەکرێت. کورد لە باشووری کوردستان دوای زیاتر لە چارەکە سەدەیەک وەک حکومەتێکی دیفاکتو لە مەنتەقە زوری تێکوشاوە تا لە گەڵ گەلانی دیکەی عێراق بە ئارامی و بە حەق و حقوقی هاوبەشەوە وەک هاووڵاتی عێراق بژیت و درێژە بە فەعالییەت و ژیانی مەدەنی خوەی بدا، بەڵام دوای نزیک بە پانزە ساڵ لە ڕۆخانی حکومەتی سەدام، هیشتا حکومەتەکانی عیراق بە شێوەکانی جوراوجور و لە ڕێگای جوراوجورەوە خوەێان وەک تەهدیدێک بۆ سەر کورد هەر لە بڕینی قوتی خەڵکەوە و تا هەناردنی هێز بۆ ناوچە جێ ناکوکەکانی دەروەی هەرێمی کۆردستان نیشان داوە. ئەم فاکتورانە دەرهاویشتەی حەقیقەتێکە کە کورد باوەڕیان بە پێکەوە ژیان لە چوارچێوەی وڵاتیک یەکگرتوو لە عێراقدا لە جاران لاواز ببێ.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان دەگرێت و هیوادارە کە خەڵک بە باشترین شێوە کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرن و بە دەنگی خوەیان شەرعییەت بە داوا ڕەواکانی خوەیان بدەن.
سازمانی دێموکراتیکی یارسانی ڕێفراندومی کوردستانی باشوور بە حەرەکەتێکی پیروز دەزانێت و پشتیوانی خوەی بۆ دەسنیشانی کردنی مافی چارەنووسی گەلی کورد لە باشوور لە ڕێگای سەندووقەکانی دەنگدانەوە ڕادەگەیەنی و بە ئەرکێکی پیرۆزی دەزانێ
سازمانی دێموکراتیکی یارسان
کۆمیتەی ناوەندی
12/06 /2017

[wpforms id=”5117″]
بازدیدها: 43
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website