Home / چەوەری پەخش بیەن / کوشتنی دو برا و بریندارکردنی دوانی تر لەلایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە

کوشتنی دو برا و بریندارکردنی دوانی تر لەلایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە

 

یارسان مدیا: بە پێ راگەیاندنی سكرتاریەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە روداوی نیوان چکدارنی ئەم حزبە چوار برا، دوان لە براکان گیانیان لە دس داوە و ئە دو برایتر بریندارن.

راگەیاندنی سكرتاریەتی كۆمەڵە سەبارەت بە تێكهەڵچوونێكی نەخوازراو لە نزیك ناحیەی چۆمان

بە داخەوە ئاگادار بووین كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیك دێی گوندەژوور سەر بە ناحیەی چۆمان تێكهەڵچوونێكی نەخوازراو لە نێوان چەند كەس لە خەڵكی ئەو گوندە كە چەكدار بوون و پێشمەرگەكانی كۆمەڵە روویداوە. ئەو رووداوە كاتێك روویدا كە ئەو چەند هاووڵاتییە بە چەكەوە چوونە سەر شوێنی ئەو پێشمەرگانە و لە ئەنجامی ئەو ناخۆشییەدا تەقەیەك لە نێوانیاندا سەریهەڵدا و بە داخەوە دوو كەس لە خەڵكی گوندەژوور گیانیان لە دەستدا و كەسێكیش برینداربوو.

ئێمە هێشتا لە وردەكاری ئەو رووداوە ناخۆشە و نەخوازراوە ئاگادار نین، بەڵام پێش هەموو شتێك پرسە و هاوخەمی خۆمان پێشكەش بە بنەماڵە و كەسوكاری ئەو گیانبەختكردووانە دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمیان دەزانین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكە دەخوازین. هەروەها داوا لە هەموو لایەنی پەیوەندیدار و خەڵكی خۆشەویستی گوندەژوور و چۆمان و هەموو گوندەكان دەكەین كە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ هێور كردنەوەی ئەو گرژییە و هێنانەوەی فەزای دۆستایەتی و برایەتی بۆ نێوانمان تێبكۆشن، با یاسا و حكوومەتی هەرێم لە نێوانماندا حەكەم بن و ئەو گرژییە نەخوازراوە چارەسەر بكەن و نەیارانی كورد و هەرێمی كوردستانیش نەتوانن ئاژاوە بگێڕن و كەڵكی خراپی لێ وەرگرن.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

 

2017/8/25

بازدیدها: 39