رۆژی ٧/١١/٢٠١٥ شه‌شهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی دیپلۆماسیی هاوبه‌شی پارت و رێکخراوه کوردستانییه‌کان له برۆکسل پێک هات. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به فراوانیی گوتوبێژ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرا. به‌تایبه‌تی ره‌وش و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له تورکیا و باکووری کوردستان هه‌ڵسه‌نگێندرا. هه‌روه‌ها کار‌و چالاکیه‌کانی پێشووی کۆمیته هه‌ڵسه‌نگێندران و پلانی کاری داهاتوو داڕێژرا.
هه‌روه‌ک ده‌زانن گه‌لی کوردستان به به‌رخۆدانێکی مه‌زن و به گوڕوتینه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشی داعش و داگیرکه‌رانی کوردستان راوه‌ستاوه و به‌رگریی ده‌کات. کۆبوونه‌وه‌که به گه‌رمیی سڵاو له‌و تێکۆشان و به‌رخۆدانه ده‌کات. له کۆبوونه‌وه‌دا له‌سه‌ر هێرشه دڕندەییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و هه‌رێمی پاراستنی میدیا هه‌ڵوێسته کرا و ئه‌و هێرشانه به توندی شه‌رمه‌زار کران. هه‌روه‌ها پشتگیریی له ئیعلانکردنی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ریی دیموکراتیی له باکووری کوردستان کرا.
دوای دوو ساڵ و نیو له ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی ئاشتیی بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی گه‌له‌که‌مان له باکووری کوردستان، حکومه‌تی تورکیا له پرۆسه‌که پاشگەز بووەوە و دیسانه‌وه ده‌ستی به هێرشی سه‌ربازیی بۆسه‌ر گه‌لی ئێمه له باکوور‌و باشوور‌و رۆژئاوای کوردستان کرده‌وه. له‌و هێرشانه‌دا خه‌ڵکی سڤیل و منداڵ بوون و دەبن به قوربانیی. گه‌لی کوردستان هه‌میشە تێدەکۆشێت کە به ڕێگای ئاشتیی و به دیالۆگ چاره‌سه‌ری پرسی خۆی بکات. ئێستاش داوا ده‌کات پرۆسه‌ی ئاشتیی له نێوان هێزه‌کانی کورد و ده‌وڵه‌تی تورکیادا ببوژێته‌وه و به شێوازێکی سه‌رده‌میانه و له سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه نێونەتەوەییەکان و به به‌شداریی لایه‌نی سێهه‌م، درێژه به دیالۆگ بدرێت. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وەکە داسەپاندنی گۆشه‌گیریی لە سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان شه‌رمه‌زار ده‌کات، و بۆ ئه‌وه‌ش که ئاشتیی و دیموکراسیی له باکووری کوردستان و تورکیا مسۆگه‌ر بێت، داوا ده‌کات به‌ڕیز ئۆجه‌لان ئازاد بکرێت.
کۆبوونه‌وەکە به جیددی له‌سه‌ر بارودۆخی باشووری کوردستان هه‌ڵوێستەی کرد و ده‌ستکه‌وته‌کانی باشووری به‌رز نرخاند، هاوکات داوای له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی گه‌له‌که‌مان کرد که به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان بپارێزن و لە ڕێگای پێڕەوکردنی دیموکراسیی و سەروەریی یاساوە کێشەکان چارەسەر بکەن. کۆبوونەوەکە جه‌ختی کرده‌وه که ره‌فتارگه‌لێکی ده‌ره‌وه‌ی یاسا قابیلی قبوڵ نییه. پێویسته کێشه و قه‌یرانه ناوخۆییه‌کان به شێوازێکی دیموکراسیی و له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ریی یاسا چاره‌سه‌ر بکرێن. له‌م باره‌یه کۆبوونه‌وه ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌وڵی دیتنەوەی چاره‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت. ئێمه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ناو په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌که‌ین که شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان نه‌خه‌نه ژێر پرسیار. ئێمه په‌رله‌مانی کوردستان به نوێنه‌ری گه‌ل و به جێی خوڵقاندنی چاره‌سه‌ریی ده‌زانین. هه‌روه‌ها رێگریکردن له سه‌رۆکی په‌رله‌مان به کارێکی ناڕه‌وا و نایاسایی ده‌زانین.
کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مانی له رۆژاوای کوردستان به‌رز نرخاند و پشتگیریی خۆی بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتی راگه‌یاند. هه‌مانکات خوازیاره که سه‌رکه‌وتنه سه‌ربازییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسیی و سیاسیی و به یه‌کخستنی ریزه‌کانی گه‌له‌که‌مان بگوێزنه‌وه. کۆبوونه‌وه داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی کرد که به فه‌رمیی کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا بسەلمێنن و هاریکاریی بکه‌ن. هەروەها کۆبوونه‌وه‌کە دژ بە هه‌موو شێوازێکی ده‌ستتێوه‌ردانی تورکیا له رۆژئاوای کوردستانە و داوا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌کات که هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر رۆژاوای کوردستان مه‌حکوم بکات.
کۆبوونه‌وه پشتگیریی خۆی بۆ گه‌لی ئێمه‌ی سریانی- ئاسووری- کلدانی و هه‌روه‌ها گه‌لی ئێمه‌ی ئێزیدی دووپات کرده‌وه. له کۆبوونه‌وه‌ی پێنجهه‌می کۆمیته‌ی هاوبه‌شدا ده‌سته‌یه‌ک پێک هێنرابوو بۆ کۆکردنه‌وه‌ی دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌کان له‌سه‌ر تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی و جینۆسایدی ئێزیدیه‌کان له‌لایه‌ن داعشه‌وه تاکو بخرێنه به‌رده‌م دیدی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا که ئه‌و ده‌سته‌یه بەردەوام بێت و کاره پلانکراوه‌کان به ته‌واوی به‌جێبگه‌یه‌نێت.
کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گوت‌وبێژی زۆری کرد. سیاسه‌تی قه‌ڵاچووکردنی گه‌له‌که‌مان و له‌سێداره‌دانی کوڕ‌و کچانی کورد له‌لایه‌ن رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه شه‌رمه‌زار کرد و پشتگیریی خۆی بۆ خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کوردستان له رۆژهه‌ڵات راگه‌یاند.
کۆبوونه‌وه‌که پشگیریی خۆی بۆ ماف و خه‌باتی هه‌موو ژنانی کوردستان دووپات کرده‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌کانی به‌رهه‌ڵستیی و شه‌ڕدان. ئه‌وان وێنه‌یه‌کی نوێی ژنیان بۆ ژنانی کوردستان جیهان نه‌خشاند و دەنەخشێنن. هه‌روا کۆبوونه‌وه هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆی بۆ رزگارکردنی ژنانی ئێزیدیی له ده‌ست داعش ده‌ربڕی، و له گه‌یاندنی ئه‌و پرسه به ناوه‌نده نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆبوونه‌وه به هه‌موو شێوازێک پشتگیریی له ده‌ستپێشخه‌ریی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌کات که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان (پ ک ک) له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنن و هه‌وڵ و کاری ئه‌وان زۆر به‌رز ده‌نرخێنێت.
هەروەها کۆبوونەوە دووپاتی کردەوە کە پێویستە ئازادیی دەربڕینی بیروڕا دابین بکرێت و میدیای کوردستانیی ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی بەهاگەلی نەتەوەیی و نیشتیمانیی و دیموکراتیکی گەلەکەمان ببینێت.
کۆمیته‌ی دیپلۆماسی هاوبه‌ش بڕیاری دا که نامه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بدات. له هه‌مانکاتدا داوا له هه‌موو پارته سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌کات که بێنه ناو کۆمیته‌ی کاری دیپلۆماسیی هاوبه‌ش تا پێکه‌وه کاری دیپلۆماسیی بکه‌ین.
کۆمیته‌ی دیپلۆماسی هاوبه‌شی پارت و رێکخراوه کوردستانییه‌کان
برۆکسل
٩/١١/٢٠١٥
١. کۆمیسیۆنی کاری دەرەوەی ک ن ک
٢. یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان
٣. پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک- پ ی د
٤. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
٥. حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان
٦. پارتیا ئیسلامیا کوردستان
٧. کۆنگره‌یا جڤاکا دیموکراتیک- ئو‌روپا
٨. حزبی شیوعی کوردستان
٩. یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان
١٠. کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان
١١. ته‌ڤگه‌را ژنێن کوردستان- ئو‌روپا
١٢. فیدراسیۆنی ئێزیدیانی کوردستان
١٣. یه‌کێتی سووریانیانی ئو‌روپا
١٤. پارتیا یه‌کێتیا سووریانی- رۆژئاڤا
١٥. پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان- پژاک
١٦. حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
١٧. حزبی ئایینده‌ی کوردستان
١٨. نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له ئو‌روپا
١٩. پارتیا دیموکراتا کوردی سوریا
٢٠. پارتیا چه‌پا دیموکراتا کورد- سوریا
٢١. پارتیا چه‌پا کورد – سوریا
٢٢. ئەلپارتی دیموکراتی کورد – سوریا
٢٣. پارتی رزگاریی کوردستان
٢٤. پارتی سه‌وزی کوردستان – رێکخراوی سه‌وزی ئوروپی کوردستانیی
٢٥. ئینستیتوتی کوردی له برۆکسل
٢٦. رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان
٢٧. پارتیا یه‌کێتیا نیشتمانی ئازاد – رۆژئاڤا
٢٨. ته‌ڤگه‌را نوژینا کوردستان – سوریا
٢٩. ئه‌نجوومه‌نی شه‌نگاڵ لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات
٣٠. دیوه‌خانی کوردی له ئو‌روپا
بازدیدها: 51
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website