بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیا کوردییەکانەوە بڵاوبۆتەوە، پەرلەمانی کوردستان و بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان دکتور یوسف مەحمەد بڕیاری دواە کە مافی کاکەییەکان لە پرۆژە دەستوری داهاتووی کوردستاندا جێگیر بکرێت ئێمە وەک سازمانی دیموکراتیکی یارسان ساڵانێکە بۆ خستنە دەستوری مافی کاکەییەکان هەوڵمانداوە و هەر لەم ڕێگایەشەوە چ لە ڕێگای نووسین و چ لە ڕێگای دیداری نوێنەرەکانمان لە گەڵ
.ناوەندگەلی بڕیاردەری کوردستان زۆر بەجدی ڕخنەمان لە دەسەڵاتدارانی کوردستان گرتووە، کە کاکەییەکان وەک پێکاتەیەکی گرنگی کوردستان مافەکانیان لە بەرچاو نەگیراوە
.هەوڵ و کۆششی یارسانییەکانی دەرەوەی وڵات و کاکەییەکان لە ناوخۆی کوردستان سەرئەنجام تووانی ئەم دەسکەوتە گەورەیە بەرهەم بێنێت
.ئێمە وەک ڕێکخراوی سدی پێشوازی لەم هەڵوێستەی سەرۆکی پەرلەمان دەکەین و هیوادارین، کاکەییەکان لە مافەکانیان بێبەش نەکرێن
هەروەها دەستی ماندوونەبوونی هەموو ئەو گروپ و لایەنانە بەگەرمی دەگۆشین کە لەم بووارەدا زەحمەتیان کێشاوە و لە کاناڵە جیاوازەکانەوە گوشاریان
بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان هێناوە کە مافە دەستوریەکانی کاکەییەکان پشتگوێ نەخرێت و بەڕواڵات ئەم کەمە ئایینییە کە بەشێکی گرنگی
.کلتور و مێژوو و شارستانیەتی کوردە مافەکانیان لەبەرچاو بگیرێت
سدی سەرەڕای ئەوەی دەستخۆشی و سوپاسی هەڵوێستی پەرلەمانی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی پەرلەمان دەکات، بەوحاڵەش باوەڕمان وایە، دەبێت
.کاکەییەکان نەک تەنها لە پرۆژە دەستوردا ناویان بێت، بەڵکو نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان و ناوەندە بڕیاردەرەکانی دیکەی کوردستاندا هەبێت
کاکەییەکان لە مێژووی خەباتی کوردستاندا دەورێکی گرنگیان بینیوە و دەبینن. ئەوەی تاکوو ئێستا مافەکانیان پشتگوێ خراوە، خاڵێکی لاوازی دەسەڵاتدارانی
کوردستانە کە ئێمە هیوادەخوازین کە بەزوترین کات قەرەبووی بکەنەوە. یەکیەتی و یەکڕیزی گەلی کورد لەوەدایە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان
.بەبێجیاوازی ئایینی بتووانن پەرلەمان، شارەوانییەکان، دەستوری کوردستان و ناوەندە حکومیەکان بەهەی خۆیان بزانن
لە کۆتاییدا دیسانەوە ئێمە وەک ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان پێشوازی گەرم لەم هەڵوێستەی پەرلەمان و بەڕێز سەرۆکی
.پەرلەمان دەکەین و داواکارین بەکردوە مافەکانی یارسانییەکان لەبەرچاو بگیرێت
ناوەندی ڕاگەیاندنی س د ی
٢٧-٤-٢٠١٥
بازدیدها: 50
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website
