کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: تیرۆر دژ بە حیزبی دیموکراتی کوردستان “ح د ک“ شەرمەزار دەکەین! ئێوارەی ڕۆژی ٢٠ی دیسامبری ٢٠١٦، لە ئەنجامی کردەوەیەکی تێرۆریستییدا و بە دوو تەقینەوەی نەخشەبۆکێشراو بارەگای بارەگای دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات کوردستان لە کۆیەکرایە ئامانج. لە ئاکامی ئەو کردە نامرۆڤانەیە پینج پێشمەرگەی ئەو حیزبە و پۆلیسێکی ئاسایش گیانیان لە دەست دا و ژماریەکی دیکەش پێشمەرگەی بریندار بوون.
ئەم کارە تێرۆریستەو ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە هەرە کۆتایی ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠١٦ ی زایینی کاتێک روو دەدات کە بەشێکی گەورەی کوردستان لە ناو جەنگدایە. ڕۆژانە گەریلا و پێشمەرگە گیانیان بەخت دەکەن و زیانی ماڵیی و گیانیی گەورە لە کوردستانیان دەکەوێت. ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە گەرمیی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانبەختکردووان و حیزبی دموکرات و گەلی کوردستان دەکەین. ئەو پۆلە گیانبەختکردووە بە قوربانیانی رێگای ئازادی گەلەکەمان دەزانین، بە دڵنییایەوە ڕێگایان پڕ لە ڕێبوار دەبێت و سەریان بە بڵندیی دەمێنێتەوە. هەماناکات هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بریندارەکان دەخوازین.
لەکاتێکا گەلی کوردستان لە هەرچوارپارچەدا لەژێر هەڕەشەو هێرشی داگیرکەراندایەو قارەمانانەش بەرگریی لە بوون و دەستکەوتەکانی خۆی دەکات، لەم سۆنگەیەوە گرینگە دووبارە کوردستانیان هۆشیار بن کە تەبایی و پێکەوبوون، دیموکراتیی، یەکترقبوڵکردن و پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی لە سەر بناخەی قازانجی گەل و خزمەتکردن بە خەڵک، دەبنە بە مایەی سەرکەوتن و سەقامگیریی و کەمتربوونەوەی زیانەکانمان. ناحەزانی کورد هەمیشە باشتر سوود لە دۆخی ناتەبایی و دژواری سیاسیی کورد دەبینن و فرسەت دەهێنن.
نەمری و سەربەزیی بۆ گیانبەختکردوانی گەلەکەمان، ریسوایی و شەرمەزاریی بۆ تێرۆریستان.
کۆنسەی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە
22.12.2016برۆکسل
بازدیدها: 45
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website
