Home / کار و چالاکی / بەشداری سازمان دیموکراتیک یارسان بۆ پشتیوانی و هاوکاری کوردانی کۆبانی رۆژئاوای کوردستان

بەشداری سازمان دیموکراتیک یارسان بۆ پشتیوانی و هاوکاری کوردانی کۆبانی رۆژئاوای کوردستان

Kobane_02بەشداری سازمان دیموکراتیک یارسان بۆ پشتیوانی و هاوکاری کوردانی کۆبانە رۆژئاوای کوردستان لە ریکەوتی ٩.١٠.٢٠١٤ خۆپیشاندانێکی گەورە بە هاوبەشی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەرێوە چوو . خۆ پیشاندانەکە لە بەرامبەر وەزارەتی خارجەی نەرویج دەستی پێکرد. جێی ئاماژە پێکردنە لەو خۆپیشاندانە چەندەها

حیزب و ریکخراوی کوردستانی و نەرویجی بەشدار بوون و پشتیوانی خۆیان بە هەموو جۆرێک دەربری ، و هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی دیموکراتیکی یارسان بەشداری خۆیان دەربری و پەیامێکیشیان بە زمانی نەرویجی لە لایەن خویشکە هماوە

پێشکەشی بە ئامادە بووان و خۆپیشاندەران کرد ،شایەنی باسە ئامادە بووان پێکهاتببو لە حیزبی چەپەکانی نەرویج ، ،حیزبی راسەکانی نەرویج ،،،حیزبی کرێکارانی نەرویج و چەند رێکخراویتری نەروێجی،

جێی باسە خۆپیشاندانەکە لە کاتژمێری چوارو نیویی پاشنوەرۆ دەستی پێکرد بە دروشمی جۆراو جۆرو بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و بەرز کردنەوەی رەەسمی قوربانیانی کۆبانە . و هەر وەها بەشدار بووان بەرێ کەووتن بەرەو سەفارەتی ئەمریکا لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و لەوێش چەند دروشمی جۆراو

جۆر ووترایەوە .

کۆمیتەی رێکخستنی سازمان دیموکراتیک یارسان لە وڵاتی نەرویج

٩.١٠.٢٠١٤ ،

Visits: 9

دیدگاهتان را بنویسید