Home / پستهای تازە / دیداری دوستانەێ سازمانی دێموکراتیکی یارسان  و حێزب دادپەروەری کوردستانی ئێران

دیداری دوستانەێ سازمانی دێموکراتیکی یارسان  و حێزب دادپەروەری کوردستانی ئێران

یارسانمدیا
‏23‏.01‏.2023

 

لە سەر دەسپێشخری حیزبی دادپەروەی کوردستانی ئێران ئەمڕو یەکشەممە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٠١/٢٢ کوبوونەوەی دوستانەێ سازمانی دێموکراتیکی یارسان و حێزبی دادپەروەری کوردستانی ئێران لە شاری ئارهوس – دانمارک بەڕێووە چو.

هیئەتی حێزبی دادپەروەری کوردستانی ئێران پێکهاتبوون لە: حسن یارحسینی سەروکی حیزب، موختار مورادی کادری نووسینگەی سەرۆکی حیزب، عیسا ذڵمی و ئارمان یارحسینی ئەندامی ئەنجومەنی حیزب.

هەیئەتی سازمانی دێموکراتیکی یارسان پێکهاتبوون لە: منوچهر عەزیزی ئەندامی ڕێبەری هاوبەش، سید ئەشکان حسینی و هوشنگ خسروی ئەندامانی شورای ناوەندی پێشوو.

سەرتا لە لایەن منوچهر عزیزی ئەندامی ڕێبەری هاوبەشی سازمانی دێموکراتیکی یارسان بە گرمی بە خێرهاتنی هەیئەتی حێزبی دادپەروەری کوردستانی ئێران کرا.

بە دوای ئەودا، حسن یارحسینی بە کۆرتی باسێکی لە سەر بەرنامەی حیزبەکەی پێشکەش کرد.

هیئەتی سازمانی دێموکراتیکی یارسان بە کورتی ئامانج و ئستراتێژی سازمانی دیموکراتیکی یارسانی شیکردەوە.

دوای باس و گفتوگویەکی تیروتەسەڵ هر دولا بریاریاندا کە ئەم وتوویژ و کوبونەوانە لە داهاتووشدا بە بشداری لایەنەکانیتر درێژەیان هەبێ

سازمانی دێموکراتیکی یارسان

حیزبی دادپەروەری کوردستان

بازدیدها: 155