Home / پستهای تازە / دیداری ڕێکخراوی دێمۆکراتیک یارسان و  کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

دیداری ڕێکخراوی دێمۆکراتیک یارسان و  کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

 

یارسانمدیا

ڕۆژی ١ی ڕیبەندان/ ٢٠ی ژانویە هەیئەتی ڕێکخراوی دێمۆکراتی یارسان پێکهاتو له فەریدون کەرەمی و ئەمیر سەلیمی ڕابەری هاوبەش، ئەحمەد مورادی ئەندامی شوورای ناوەندی و بەرپرسی کومسیون پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی، شاهدوس کەریمی بەرپرس کۆمیتەی کشوری سدی وە مەجید کازمی ئەندامی کۆمیتەی کشوری لە نەرویج و هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان پێکهاتو له ڕەزا کەعبی سکرتێری گشتی، ئازاد سەڵەواتی ئەندامی کومیتەی ناوەندی، کەیوان فەتحی کادری کۆمەڵە و هەژیر شەریعەتی کادری کۆمەڵە، به دەعوەت و میوانداری ڕێکخراوی دێمۆکراتیک یارسان دیداریان کرد.

ئەم دیدارە له درێژەی دیداری پێشووی دوو لایەن بوو که کۆمەڵێک قسەوباسی گرینگ له سەر بارودۆخی سیاسی و ئەگەرەکان و مەوقعییەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بە هەموو پێکهاتەکانی، قەیران و شکستەکانی کۆماری ئیسلامی، گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی پرسی کورد  که له دەیان ساڵی ڕابردوو کەم وێنە و تەنانەت بي وێنەیە، له خۆ گرت.

تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەم دیدار وردبونەوە له سەر هەلومەرجی ڵورسان، ئیلام و کرماشان لە پەیوەندی وە گەرد کوردستان بوو. پێگەی ئەم ناوچانە له ئەمڕۆ و سبەی بزووتنەوە و ڕۆڵی گرینگی له داهاتوو، سەرنجدان به تایبەتمەندیەکانی و پەیوەندی قوڵتر له گەڵ هەموو بەشەکانی کوردستان.

تەوەری دیکە باسەکان چونە سەر هاوکاری و پەیوەندی دوو لایەن، دیدار و سمینار و کۆبونەوەی هاوبەش و گرتنە پێشی هاوکاری کردەیی و ڕاگەیاندنی هاوبەش له سەر پێشهاتەکان و رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هەر کار پێویست بێت.

دیدارەکە له کەش و هەوایەکی دۆستانە و هاوخەباتانە و بەڵێنی دوو لایەن به پەیوەندی نزیکتر و هاوکاری زۆرتر کۆتایی هات.

 

ڕێکخراوی دێمۆکراتی یارسان

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢ی / ڕێبەندان /١٤٠٣

٢١ی / ژانویە / ٢٠٢٥

بازدیدها: 3