یارسانمدیا
هەڵەبجە، کە لە ١٦ی ڕەزباری ساڵی ١٩٨٨ی زاینیەوە لە لایەن ڕیژێمی دیکتاتۆری بەئسی عێراقەوە بە گازی قەدەخەکراو کیمیاباران کرا و بوو بە هۆی کوشتاری و قوربانی بوونی هەزاران ئینسانی کوردی بێ دیفاع و بێ پشتیوان بە بەر چاوی هەموو وڵاتانی بە حیساب ماف پەروەر و دیموکرات. ئەم کارە دوور لە ئینسانی و بێ ئیخلاقیە تەنیا یەکی بوو لەو هەموو زوڵم، کوشتار، زیندانی و بێ سەروشوێن کردنەی حیزبی بەئس لە ماوەی دەسەڵاتی نگریسی ڕیژیمی صەدامەوە.
بە داخەوە لەم کردەوە نامرۆیە زیاتر لە 5000 کەسی بێ گوناە و بێ پەنا بوون بە قوربانی و هەزارانیتر تا ئێستەش هێشتا زامو برینەکانێا ساڕێژ نەبووە و برینی ئەو کردەوە لە جەستەی مروۆڤەکان و ئاو و خاکی هەڵەبجەی شەهید هێشتا دیارە.
هەڵەبجە ناسنامەی قوربانی بوو، بەڵام بەهۆی بەرەنگاربوونی گەلی کورد و هەوڵی نەوەکانی خۆی بە باوەشی نیشتمانی خۆی گەڕایەوە. بێ گومان ئەمە پێویستەیکی دروست و یەکی لە داوا ڕەواکانی خەڵکی بەشەرەفی هەڵەبجەی شەهید بوو. بێ شک ئەمە دەسکەوتێکی باشە و ئەم پارێزگایە لەمەودوا دەتوانێ بوژانەوەی سیاسی و ئابوری باشتر بەخویەوە ببینێ.هەڵەبجە نە تەنها شارێکە لە سنووری نیشتمان، بەڵکو نیشانیەکی درەوشاوەی شەرەف، بەرەنگاربوون، و قوربانییە .
ڕێکخراوی دیموکراتی یارسان وەک ڕێکخراوێکی سیاسی دیموکرات، پیروزبایی دەکات لە خەڵکی هەڵەبجە، بنەماڵەی قوربانیان، خەڵکی کوردستان و هەموو لاێەن و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکانکە کە لەم چەند ساڵەدا بۆ بە پاڕێزگا بوونی هەڵەبجە تێکوشاون و کارێان کردوە .
ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان 15ی نیسانی 2025
بازدیدها: 898
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website
