Home / حقوق بشر / سازمانی دێموکراتیکی یارسان و فدراسیون یارسان بەیاننامەی موختاری کاکەیی کە دینی کاکەیی (یاری) بە بەشێک لە ئیسلام دەزانن و چەند کەسایەتی یارسانی بە دونباڵەڕەویکردن لە بیرۆکەی تیروریستی پێناسە دەکەن، شەرمەزار و داوای دەسبەجێ دژ کردەوەی لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین

سازمانی دێموکراتیکی یارسان و فدراسیون یارسان بەیاننامەی موختاری کاکەیی کە دینی کاکەیی (یاری) بە بەشێک لە ئیسلام دەزانن و چەند کەسایەتی یارسانی بە دونباڵەڕەویکردن لە بیرۆکەی تیروریستی پێناسە دەکەن، شەرمەزار و داوای دەسبەجێ دژ کردەوەی لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین

یارسانیەکان (کاکەیی) هەم وەک کۆمەڵگا و هەمیش وەک دین و بیرۆ و باوەڕ نەک هەر لاینگری توندوتیژی و نائارامی و بیرۆکەی تیروریستی نەبووە، بەڵکو بە شاهیدی مێژوو سیمایەکی زۆر جوان و ئاشتیخوازانەی نیشانی دەوروبەر و دین و ئاینەکانی دیکەی داوە.

سەرەڕای ئەوەی یارسانیەکان لە پێناۆ ماف و ئازادییەکانی نەتەوەی کورد هەمیشە لە خەباتدا بووە و بە سەدان کەس لە ڕۆڵە تێکوشەرەکانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی و مافەکانی نەتەوەی کورد کردووە و دووەمین دینی گەوەرەیە لە کوردستان، کەچی زۆر بە داخەوە نەک هەر لە ناوەندە بڕیاربە دەستەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە سەر هوییەتی ڕاستەقینەێ خوەێان پێناکرێ، بەڵکو زۆر جار لە ڕێگای جوراوجورەوە هەوەڵی ئاسیمیلە کردنی کولتوور و کومەڵگای یارسانی و شیواندنی ناسنامەی یارسانی دەدرێت. هەوڵدان بۆ پێناسەکردنی دینی یاری بە بەشێک لە ئیسلام و بە تیروریستکردنی بیرۆکەی یارسانی، ئەم ڕاستیەمان پێنیشان دەدات، کە کۆمەڵگا و تێکۆشەرانی یارسانی بە هۆی ئەم لێدوانانەوە هەڕەشەی لە ناۆبردن و تواندنوەیان لە ناو دینی ئیسلامدا لە سەرە.

هەندێک بە ناو “موختاری کاکەیی” بێئەوەی کەمترین دوکومنت وبەڵگەی سەلمێندراو پێشان بدەن، بەڕێزان لیزا و ناز فەلەکەدین کاکەیی، ڕجب ئاسی حسین و هەرێم ئەمین ڕەحیم کاکەیی و ئەنجوومەنەکانیان بەکەسانی شوێنکەوتووی بیرۆکەی تێروریستی پێناسە دەکەن، ئەمەش نەک هەر تەنیا دووبەرەکی و ئاژاوە نانەوەیە لە نیوان دو دینی زۆر لە یەک جیاواز، بەڵکۆ زەمینەی توقاندن و تێرور و وەحشەت دروست دەکات.

سازمانی دێموکراتیکی یارسان و فدراسیونی یارسان داوا لە دەسەڵاتداران و بە تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە سنوورێک بۆ دەستێوەردانەکانی هەندێک کەس و لایەن دابنین و بە ئاشکەرا و ڕاشکاوانە بە گژ ئەم کردەوە قێزەون و ناشارستانیانەدا بچن و تێبکۆشن کوردستان ببێبتە جێگای پێکەوە ژیان. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسی ئەمنییەتی گیانی و ماڵی سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستانە و دەبی ئەم نامەیە بە جێدی وەر بگرێ و ئاسایش و ئەمنییەتی لیزا و ناز فەلەکەدین کاکەیی، ڕجب ئاسی حسین و هەرێم ئەمین ڕەحیم کاکەیی و ئەنجوومەنەکانیان لەڕچاۆ بکرێ و ئیجازە نەدەن ئاسایشی هیچ کەس و لایەن و دینێک بکەوێتە بەر دەسڕێژی و لە ناۆبردن و ئاسیمیلە کردن. لە وڵاتێکی دێموکراتیکدا، هیچکەس و لایەنێک بۆی نیە هیچ کەس و لایەنێکی دیکە بە هؤی بیروباوەڕیان تۆمەتی ناڕەوا و بێبنەمای بدرێتە پاڵ. داواکارین و هیوادارین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕیگای یاساوە پێش بە ئەم دووبەرەکی نانەوە بگرێ، چونکە بە ئاسانی واز هینان لەم بێڕێزی و بە تروریست وەسفکردنە، دەبێتە هۆی دروستکردنی زەمینەی کار و کردەوەی تروریستی و تۆقاندن و ئاسیمیلە کردنی کەمایەتیە دینی و ئتنیکیەکان و دەبێتە هۆی پێشێلکردنی دێموکراسی.

سازمانی دێموکراتیکی یارسان و فدراسیون سەرانسەری یارسان بە تۆندی شەرمەزاری نێوەڕوکی بڵۆکراوەی ئەم قویخایانە دەکا و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات سنوورێک بۆ ئەم تەهدید و یەکتر قەبوول نەکردنە دابنرێ.

 

سازمانی دێموکراتیکی یارسان و فدراسیون سەرانسەری یارسان لە دەروەێ وڵات

٠٧/٠٣/٢٠١٧

YDO Cover bilde
سازمان دمکراتیک یارسان