Home / برزو احمدی / سەبارەت بە یاداشتیکی روونکردنەوە دەربارەی نویراییەتی کاکەیی

سەبارەت بە یاداشتیکی روونکردنەوە دەربارەی نویراییەتی کاکەیی

چەند رۆژێکە نوسراوەێک بە ناونیشانی (یاداشتێكی روونكردنه‌وه‌ له‌بابەت نوێنه‌رایه‌تیی كاكه‌یی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا) لە میدیاکان بڵاو کراوەتەوە. کەسێک بە ناوی (سه‌ید ئیبراهیم سه‌ید مسته‌فا سه‌ید خه‌لیل ئاغای كاكه‌یی) وەکۆ (سه‌رۆكی گشتی كاكه‌ییه‌كان له‌ عێراق) و چەند کەسێک وەکۆ سەرۆکو کەسایەتی گشتی کاکەیەکان ئەو یاداشتەیان ئێمزا کردوە. من وەکۆ چالاکوانێکی یارسانی ویروڕای خۆم لەبارەی ئەوە نوسراوە دەخەمە بەر باس و شیکردنەوە.

برزو احمدی
برزو احمدی

١.بە روونی دیارە ک ئەوە یاداشتە لە رووی ترس و نەزانینە. ترسان لە زوڵم و کومەڵکوژی و لە لاێکتر ترسان لە پێکهاتنی ئالوگۆڕێک ک دەسڵاتی برێک کەس لە ناو ئەوانە ئاخاکان کەم بێتەوە. بە داخەوە کومەڵگای کورد بە گشتی کار بۆ ئەوە نکردوە ک پێکهاتە جوراجورەکان کورد بتوانن بە ناسنامە و شوناسی خۆیان لە ئەمنیەت و ئاسایش لە کوردستان بژین وە هەروەها لە بەرێوەبردنی ژیانی هاوبەشی کومەڵگا بەشدار بن. یارسانیەکان بۆ پارێزانی خۆیان لە برانبەر بیرێزی و کومەڵکوژی پنایان بردوەتە شاردنەوەی ناسنامە و شوناسی راستەقینەی خۆیان. لە ناو ئەوانە خۆیان بە بەشێک لە ئیسڵام و شیعە ناساندوە.

مەبەست لە نەزانین لە ئێردا دوو لاێان دگرێتەوە. لاێانێک پەیوەندی بە یارسانییەکان هەیە و ڵاێانیک ئەو مەبەستە کورد بە گشتی دەگرێتەوە. یارسانیەکان شوناسی خۆیان بە روونی نەناسیوە. لە لاێکترەوە، کومەڵگای کورد یارسان لە ژێر ناوگەل ناراست پراوێز خستووە و گرنگی و باێخی شییاوی پێنداوە.

٢.لە راستیدا یارسان جورێک لە تریقەت، ئایین و ئایینزا نییە و دروستیش نییە وا پێناسە بکرێت. بەڵکۆ یارسان شارستانییەت نەتەوەی کوردە. یارسانییەکان ئەو بەشە لە خەلکی کوردن ک لە سەردەم ساسانیەکان بە زروانی و پێشتر بە میترای ناسراون. دەوری ١٥٠ ساڵ دوای رۆخانی ئیمپراتوری ساسانی بالویل دانا یا بالویل سەرتیل لە گەل زانایان کورد لە ئەو سەردەمە بۆ مانەوەی ئایین کوردان واتە شارستانیەت کوردان هەوڵی یکگرتن بەشەکانی کورد دەدەن. دواتر جمۆجول و جولانەوەی یەک لە دووای یەک بۆ پاراستنی شارستانیەت کورد لە لایان یارسانیەکان دروست دەبێت. یەک لە هەرە گەورەترین ئەو جولانەوانە لە سەدەی هەوتم ناسراو بە دەورەی سوڵتان سەهاک دروست دەبێت.

ئەو بیرو بۆچونە ک دەلێت سۆڵتان سەهاک دامەزرێنەری دینێک تازە بووە بەتەواوی هەڵەیە. سەرتا پیرەکان بە دەستپێشخەری پیربنیامین خۆیان رێکدەخەن.

بنیام کرد ظهور /                  بنیامین نکوی شاهو کرد ظهور

بنیام ورگیلا وینه چرخ طور/  شی بی و شا گرد ملای پرّ شعور

پاشان پیربنیامین، پیرموسی و پیرداود، ناسراو بە (یری تن یا یری تن) بە نوینەرایەتی رێکخراو جوڵانەوەی پیرەکان ئەرکی پەیدا کردنی کەسێکی شیاوی پۆستی پاشایەتی بەئەستو دەگرن.

ملا رکن الدین مرمو:

بنیامین بینا هننی/                                 وکیل یانه خداوننی

کاتی موینی نه مله گاهی/                     نفوق شاهو چهار طرف راهی

موسی سیاکو داود خراسان/                  پخشۀ شاهو ویتان مناسان

بنیامین و ناز یار داود و ساز/               پیرموسی و نخت و نزم و آواز

پری نور فرد و نازو نیاز/                    شامان حاضرن و دون شاباز

چاکه کاملی نویت موینی/                     شاه خاوندکارا تو بنیامینی

یری تنان لە گەل سۆلتان سەهاک گفتۆگو دەکەن شەرت بۆی دادەن وە سۆلتان سەهاک ئیقرار دەکات ک ئەرکی پاشایەتی بە پێ رێکەوتنامە واتە (ئایین یاری) بەرێوەبەرێت. ئەولین رێکەوتن بە (بیعت یانە شیخ عیسی) ناوبراوە.

٣.سلطان مرمو:

ورچه تکبیری ورچه سبحانی/               حجت قویلا پی تو شکرانی

یری تنانم کیاستن و یانی/                      جام جمشیدا قدرش بزانی

ئەرکی سەرەکی سۆڵتان سەهاک وەکۆ شاە ئەوەیە کە جام جەمشید دروست بکات. دواتر جام جەمشید ئەو سەردەمە بە ناوی (دیوانە گەورە) دروست دەبێت.

یکسر کردوه کُرد و کُردستان/               هم معجزات هم و سفره و خوان

ئەم دێرە کەلامە قسە لە ئەوە دەکات ک هەمۆ بەشەکانی نەتەوەی کورد نوینەرایەتی خۆیان لە دیوانە گەورە هەبووە. ئەوەێک لە پردیوەر ئاشکارا کرا، سەرکردایەتی سەربەخۆ کوردستان بوو نە دین بە مانای دینە ئیبراهیمیەکان.

٤.بنیامین مرمو:

یا شاه بهانه/                                        میردان مگیران ونت بهانه

چه لای حق نین خویش و بیگانه/           آگاه بینائی چنت عیانه

جرگ کواو مبو چه تیر طعنه

پادشاه مرمو:

بنیام تو پیر شاهی                  /رهنمای یاران تو پیر شاهی

بدی چنیشان لفظ و گواهی      /و اقرار میوم خواهی نخواهی

؟؟؟ او بساط ذیل روشنائی

بنیامین مرمو:

میردان میردانه اقرار شامه/                  یه لفظ و گواهی اقرار شامه

خاطر جمعی یار چه خاص تا عامه/      اقرار شامه ختم کلامه

غوغای هندو روم حلب و شامه/            باقی مال یار جهان و کامه

ئەم گفتۆگۆیە لە بەین پیربنیامین و پادشاە ئاماژە بەوە دەکات ک نەتەوەی کورد بە پیشاهەنگی یارسانیەکان بە دەسڵات گەیاندنی (سیستمی کومەڵایەتی یارسان) وەکۆ بەدیلی نە تەنیا سیستمە حکومرانیەکانی سەردەم، بەڵکۆ بەدیلی (سیستم کومەڵایەتی ارباب و رعییتی) بۆ هەمۆ جیهان لە ئامانجی خۆیان هەبەوە

٥.سید محمد مرمو:

پیره رنگینه/                                        من چنی تومن پیره رنگینه

ها راگه یاری خیلی سنگینه/    گاو ایمه و گاو یاریوه بوینه

بنیامین مرمو:

سید محمد ای بومه خارا/       ای زمینه سختا بوم تو خارا

گاوت نمه تانو کیشو ای بارا

سید محمد مرمو:

پیره رنگینه/                                        من چنی تومن پیره رنگینه

باوی شهر رمیوه نگاه کرینه/                چه هفت آسمان تو چنم بینه

آ من محمدنان آ تو اخینه/                      بو گاوم و گاو یاریوه بوینه

ئەم دیاڵوگە لە بەین سید مەحمەد و پیربنیامین ئاماژە بە ئەو راستیەیە ک سەیدەکانی شارەزۆر دوای شەری تەپە سو و مەرنەو داوایان کرد کە بێنە ناو رێکخراوی پیرەکان. سەرەتا ئەو داخوازیە لە لایان پیربنیامین قەبوڵ نەکرا، بەڵام دواتر قەبوڵ کرا و ئەوانە لە هەوت یەکینە بە ناوی هەفتوان رێکخران و بەشداری جوڵانەوەی پیرەکان بوون.

پیر رکن‌الدین مرمو:

قاف تا قاف جهان بنیامین چری /   بنیامین کالای هفتوان خری

ئەم دێرە کەڵامە باس لە ئەوە دەکات، کاتێک پیربنیامین داخوازی سەیدەکان قەبوڵ کرد ک لە هەمو لاوە خەڵک داوای پەیوەست بوون و هاوپەیمانی لە گەل یارسانیەکان دەکرد.

٦سۆڵتان سەهاک پادشای زاهیر و خاونکاری باتن بوو. ئەمە بەو مانایە ک سەهاک دوای بەستنی شەرت و ئیقرار لە گەل پیرەکان و قەبوڵی پۆستی پاشایەتی، بە نازناوی سۆڵتان ئەرکەکانی خۆی دەستپێدەکات. بە پێ جیهانبینی شارستانیەت یارسان، کەسێک کە پۆستی پاشایەتی وەردەگرێت، دەبێتە خاوونی جێگای خاونکار باتن. سەهاک بە ئەو خاترە نەبوو ک کوڕی شیخ عیسی لە بنەماڵەی ئیمام موسی بێت کرا بە پاشا، بەڵکۆ بەو هۆکارە بوو ک ئەو کوڕی پیر رمزبار بوو. پیر رمزبار کچی حسین بەگ جەلد خۆی یارسانی بوو. سۆڵتان سەهاک قوتابی پیرەکان بوو و لە لای ئەوان بیرو رۆانگاکانی شارستانیەت یارسان فێر بوو. سۆڵتان سەهاک کەساێەتیکی سیاسی بوو و ئەرەکەکانی سیاسی بوون. مەزنی و روولی سۆڵتان سەهاک هاوسەنگە لە گەل پاشاکانی پێشوتر وەکۆ بابانااووس، باباسەرهەنگ، باباخوشین، بالویل. نەنیا دەسکەوتەکانی ئەو سەردەمانە جیاواز تێنە بەر چاو.

٧.ئەو کارەی سەید ئبراهیم سەید موستەفا و هاورێانی زۆر نەشیاو و خامە. ئەم جورە کارانە دەتوانێت رێخوشکەر بێت بۆ توندوتێژی و ترور لە کۆمەڵگای یارسان. هەر وەکۆ لە سەرەوە باسم کرد، یارسان میراتی کوردە بە گشتی و باشترین رێگا ئەوەیە کە ئیمە خۆمان بە دروستی بناسین و یارسان وەکۆ خۆی بە کومەڵگای کورد بناسێنین. ئەرکی سەر شانی هەموو کوردێکە ک شارستانیەت یارسان وەکۆ ناسنامە و شوناسی خۆی پارێزگاری بکات.

چەسپاندنی مافی کاکەیی لە دەستووری هەریمی کوردستان ئەرکی دەسڵاتدارانی هەریمە. هەوڵدانی بەرێزان لیزا و ناز فلک الدین، رجب عاصی حسین، هریم امین رحیم وە تەواوی هاوکاران و هاورێان و رێکخراوەکانیان بۆ مافی کاکەیی جێگای رێزە و من وەکۆ چالاکوانێکی یارسانی پشتگیریان دەکەم. ئیمە دەبێت ئەوە لە بیر نەکەین ک هەوڵ و تێکوشان بۆ چەسپاندنی مافی کاکەیی لە دەستووری هەریم بۆ کومەڵگای یارسان تەنیا هنگاوێک بەرەو پێشە. ئامانجی ئیمە دەبێت ئەوە بێت ک زهنیەت و بیرو باوەڕ و کوڵتور و یاسا و دەستوور و … کوردستان یارسانی بکریەتەوە. بە واتێکتر، ئاکام و ئامانجی تێکوشان و خەباتی ئیمە دەبێت بۆ بەدیهینان و دروست کردنی کوردستانێک یارسانی بێت.

لینکی بابەتی زیاتر:

https://www.facebook.com/Yarsan-یارسان-233598696724182/?ref=aymt_homepage_panel

بەرزو ئەحمەدی

‏١٠ مارس ٢٠١٧

Visits: 40