Home / روانگە/ دیدگاە رسمی سدی / پەیامی پیرۆزبایی سازمانی دێموکراتیکی یارسان بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی تازەوە! پیام تبریکی سازمان دمکراتیک یارسان بمناسبت نوروز و سال نو

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی دێموکراتیکی یارسان بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی تازەوە! پیام تبریکی سازمان دمکراتیک یارسان بمناسبت نوروز و سال نو

نەورۆز ڕەمزی خەبات و نوێبوونەوەیە لە مێژووی گەلەکەماندا. لە نەورۆزدا کوردستان بە سروشتی ڕەنگاوڕەنگەوە بەرگێکی تازە بە بەردا دەکات و هیوای ژیانێکی نۆی بە کۆمەڵانی خەڵک دەدات.

نەورۆزێکی دیکە لە خەباتی ئازادیخوازی خەڵکی کوردستان، ئێران و کۆمەڵگای یارسان دژ بە دیکتاتوریەت و سەرەڕۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران تێپەڕی. لەم ساڵەدا شاهیدی ئێعدامی زۆر لە تێکوشەرانی سیاسی و خەباتگێڕانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئێران و ئەشکەنجە و ئازاری خەڵکی سیڤیل و مافپەروەرانی گەلەکەمان بووین. هەر لە کوردستانەوە تا بەلوچستان، خوزستان، تەورێز و تاران و سەرجەمی ئێران بە سەدان ئازادیخواز لە زندانەکان ئاخێندراون و بە وەحشیانەترین شێوە ئازار و ئەشکەنجە و زۆرێکیان ئێعدام کراون.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە سیاسەتە نادروستەکانی وڵاتی ڕوبەڕوی زۆر قەیرانی ناۆخویی و دەرەکی کردووە و خەڵکی لە هەموو بارێکەوە لە هەژاری و گرانیدا قەرار داوە. ئەم قەیرانە سیاسی و ئابوورییانە کۆمەڵگای ئێرانی بە زاڵدا هێناوە و لە ئێستادا باری ژیان و گوزەرانی خەڵک بە شێوەیەکی زۆر ترسناک تێپەڕ دەبێت. زۆرێک لە گەنجانی وڵاتەکەمان ئالودە بە مادە هۆشبەرەکان دەکرێن و زۆربەی هەرە زۆریان بە دەست بێکارییەوە دەناڵێنن. بێکاری و نەبوونی سەرچاوەی بژێوی خەڵک، زورێک لە خەڵکی شارە سنووریەکانی کوردستانی ئێرانی ناچار بە کاری کۆڵبەری کردووە، کە زۆرجاریش دەکەونە بەرهێڕشی دڕندانەی پاسدارانی کوماری ئیسلامی و ئەوەشێان پێ‌ڕەوا نابینرێ. ئەمە لە کاتێکداتە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا ڕاستەخۆ لە باری ماڵی مەعنەوەییەوە بە کردەووە بوەتە بەشێک لە شەڕی سوریە و عێراق و لە ڕاستیدا وەک نؤێنەری ئوردووگای شیعەی ئیسلام لە بەرانبەر ئوردووگای سۆنی ئیسلام لە شەڕ دایە وبە مەش بە موڵک و ماڵ و گیانی خەڵکی ئێران یاری دەکات. کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی سەرکۆماری ئاغای ئوباما توانی ڕێککەوتنی ئوتومی لە گەڵ غەرب‌دا بکات و بەم کارەش عومری ڕژیمەکەی بۆ ماوەیەکی دیکە درێژ بکاتەوە. دوای دەسبەکاربوونی ئیدارەی نۆیی ئامریکا بە سەرۆکایەتی ئاغای ترامپ، سیاسەتی ئامریکا لە بەرانبەر ئێراندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەرداهاتووە و هەموو ئەگەرەکان بە ئەگەری تێکهەڵچوونی نیزامیشەوە لە سەر مێزن. لە حاڵێکدا سازمانی دێموکراتیکی یارسان دژی دەستێوەردانی دەرەکی و شەڕی نیزامیە لە ئێران، بەڵام لە هەمان کاتدا هەر ڕوداوێکی نەخوازراو کە بە سەر گەلان و وڵاتی ئێراندا بێت، بەرپرسیارەتی یەکەم و ڕاستەوخویی لە ئەستووی سەرانی ولایەتی فەقیەی ئێراندایە.

هێڕش بۆ سەر کەمە ئایینیەکان و بەتایبەت یارسانیەکان زۆر لە زیاتر پەرەی سەندوە و ڕۆژانە خەڵکی یارسانی دەستبەسەر دەکرێت و هێندێکیان بە شێوەی گوماناوی بێسەروشوێن دەکرێت.

سەرەڕای گوشار و ئەشکەنجە و ئازاری خەڵکی کوردستان و ئێران، بە خۆشییەوە نەوەێەک دروست بووە کە چیدی نابەرابەری و دیکتاتوریەت قەبوڵ ناکات و مەرگی کونەپەرەستی و سیستەمە توتالیتارەکان رۆژ لە رۆژ نزیکتر دەبێتەوە. دەنگی بەرزی ناڕەزایەتی خەڵکی یارسان لە کاتی هەڵبژاردنی مەجلیسدا و حەرەکەتی ئعترازی خەڵکی خوزستان و زۆر شاری دیکەی ئێران ئەم ڕاستە دەسەلمێنن کە خەڵک لە کۆماری ئیسلامی ئێران ناڕازین و باندەکانی دەسەڵاتدار دەبێ ئەم حەقیقەتە ببینن.

سازمانی دێموکراتیکی یارسان وەک هەمیشە خۆی بە یار و یاوەری خەباتکاران و ئازادیخوازانی ئێران و کوردستان دەزانێت و دەستی دۆستی و هاوکاری بۆ لای هەموو ڕێکخراوە سیاسی، مەدەنی و سنفیەکان ڕادەکێشێت. بە باوەڕی سدی سەرکەوتنی خەڵکی ئێران لە یەکیەتی و یەکڕیزی دایە، هەر بۆیە، سدی هیوادرە کە هەموو حیزب و لایەنە ئازادیخوازەکان بە گیانی لێبوردویی و بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی هەموو هەوڵەکانی خۆیان بخەنە گڕ بۆ کۆ بونەوە لە دەوری بەرنامە و خەباتێکی هاوبەش لە دژی دیکتاتوریەت وسەرەڕویی کۆماری ئیسلامی ئێران.

نەورۆز و ساڵی نۆی لە هەموو گەلانی ئێران و کوردستان و بەتایبەت کۆمەڵگای یارسان پیرۆز دەکەین و هیوادارین نەورۆزی داهاتوو، نەورۆزی سەرکەوتنی ئازادی و دێموکراسی لە وڵات و نەمانی کۆنەپەرەستی و کۆتایی حکومەتی ویلاتی فەقیە لە ئێران بێت.

 

پیام تبریکی سازمان دمکراتیک یارسان بمناسبت نوروز و سال نو

نوروز سمبل مبارزە و نو بودن در طول تاریخ نەتەوەی ما است. با آمدن نوروز کوردستان جامەی رنگارنگ می پوشد و امید بە زندگی تازە و خوش در دلهای مردم بوجود میآورد. نوروز امسال نیز مثل گذشتە نوروز مقاومت و مبارزەی آزدیخواهانەی نەتەوەی کورد، جامعەای ایران و یارسان علیە رژیم دیکتاتور اسلامی در ایران است. در سالی کە گذشت، ما شاهد اعدام، شکنجە، زندانی کردن، آزار و اذیت خیلی از مبارزین سیاسی فعالین جامعەای مدنی نەتەوەی خود بودەایم. از کوردستان گرفتە تا بلوچستان، خوزستان، تبریز و تهران و در سرتاسر ایران صدها تن از آزدیخواهان بە بند استبداد کشیدە شدەاند وبشیوەهای وحشیانە مورد بدرفتاری، آزار و شکنجە و در نهایت اعدام میگردند.

جمهوری اسلامی با اتخاذ سیاستهای نادرست و ویرانگر خود ایران را غوطەور بحرانهای داخلی و خارجی کردە است، و مردم با مصیبتها و معضلات اجتماعی و اقتصادی شدید مواجهە گشتەاند. اعتیاد و بیکاری نسل انقلاب و جوان کنونی جامعە را در معرض سقوط و نابودی اجتماعی قرار دادە است.

بیکاری و عدم اشتغال زائی خیلی از ساکنین شهررهای مرزی، مخصوصا مناطق کوردستان، را وادار بە شغل غیرقانونی کولبری و قاچاق مواد و اقلام مصرفی کردە است. هر روز نیز از طرف مأمورین، سپاە و نیروهای مرزی بشیوەی فجیع و غیر انسانی مورد حملە و بقتل میرسند. این در حالی است کە رژیم تمام سرمایەهای ماد کشور را در جنگ سوریە تحت عنوان دفاع از “حریم اهل بیت” علیە نیروهای سنی بکار گرفتە می شود. با حضور نظامی و سازماندهی نیروهای “مدافعان حرم” سرمایەهای مادی زیادی را در این جنگ نیابتی بە یغما بردە است.

رژیم جمهوری اسلامی در دوران ریاست جمهوری اوباما توانست با توافق اتمی زیر عنوان “برجام” عمر ننگین خود را کمی طولانی تر کند. اما با سرکار آمدن ترامپ نوعی جنگ لفظی و روانی بین سردمداران دو حکومت با شدت بیشتری در گرفتە است، این روند میتواند بە اعمال تحریمهای تازە یا تنش و تقابل نظامی بیانجامد. با وجودآنکە سازمان دمکراتیک یارسان شدیدا مخالف هرگونە دخالت نظامی خارجی علیە کشور ایران است، اما در همان حال هر نوع واقعەای از این نوع کە بر نەتەوەهای ایران تحمیل شود، سازمان دمکراتیک یارسان ولی فقیە و نیروهای وابستە بە آن مسئول اول میداند.

وضعیت جوامع فرهنگی، دینی، اتنیکی، زبانی و جنسی، مخصوصا یارسان، از پیش بیشتر بدتر شدە است و روزانە افراد یارسانی تحی عنوانین مختلف و تهمتهای واهی دستگیر و بعضی نیز سر بە نیست می شود.

با وجود حاکم بودن جو خفقان، فشار، شکنجە و آزار مردم کوردستان و ایران، نسل کنونی علیە سیاستهای غیر انسانی و تبعیض آمیز رژیم از خود مقاومت و مخالفت نشان می دهند، و با رفتار خود هر روز پایەهای نظام را بە لرزە درآوردە و زمینە اسقاط و فروپاشی آن را فراهم می کنند.

صدای بلند نارضایتی جامعەای یارسان در زمان انتخابات مجلس، حرکت اعتراضی مردم خوزستان و دیگر شهرهای ایران ثابت می کند کە مردم از نظام ناراضی هستند و دیر یا زود سردمداران رژیم نیز بپذیرند.

سازمان دمکراتیک یارسان مثل همیشە خود را یار و پشتیبان فعلاین و آزادیخواهان ایران و کوردستان میداند و دست دوستی و همکاری را بە سوی تمام احزاب و سازمانهای سیاسی، مدنی و صنفی دراز می کند. باعتقاد سازمان دمکراتیک یارسان توفیق و پیروزی نەتەوەهای ایران در گرو اتحاد است، و بدین دلیل سدی امیدوار است کە تمام احزاب دمکرات و آزادیخواە و برابرطلب با از خودگذشتگی و احساس مسئولیت نەتەوەی نیرو خود را برای توافق بر سر اصولی مشترک برای مبارزە علیە رژیم بکار گیرند.

 

سازمان دمکراتیک یارسان

کمیتە مرکزی

١٦ مارس ٢٠١٧

YDO Cover bilde
سازمان دمکراتیک یارسان

Visits: 11