Home / روانگە/ دیدگاە رسمی حدی / سازمانی دێموکراتیکی یارسان داوا لە کاکەیەکان دەکات پێوەندی بە ڕێزەکانی حشدی شەعبی نەکەن

سازمانی دێموکراتیکی یارسان داوا لە کاکەیەکان دەکات پێوەندی بە ڕێزەکانی حشدی شەعبی نەکەن

هاۆنیشتمانیانی بەڕێز!
یارسانیە بەڕێزەکان!

یارسانیەکانی (کاکەییەکان) باشووری کوردستان دەبێ زۆر بە وشیاری نەتەوەیی و بە دووربینییەکی زۆرەوە بڕواننە ئەو داوەی کە حشدی شعبی و ڕەوتە ئیسلامیەکان بۆیان دایناوە.
لە کەس شاراوە نیە کە یارسانیەکان لە ڕوی مێژوییەوە وەک لایەنێکی بەهێزی هزری نەتەوەیی و لە میراتگێڕانی نەتەوەی کوردن و هەر لەم سونگەیەوە دەبێ نەک هەر خوەێان بە خاوەنی کوردستان و ئاو و خاکەکەی بزانن، دەبی لە پێناو سەروەری و سەربەخویی و دەسکەوتەکانی کوردستان خەبات و تێکۆشان بکەن. یارسانیەکان بە درێژایی مێژوو لە سەنگەرەکانی پێشەوەێ دیفاع لە ئازادی و کولتوور و کەرامەتی کوردەواری بوونە و وەک سمبولی پارێزگاری کردن لە کولتوور و ڕەسانایەتی کورد و کوردستان بە ئەژمار دێن.
دیارە ڕوکردنە حشدی شعبی ئەم پرسیارە دەخولقینێ، کە ڕازی ئەم ڕوتێکردنی بەشێکی زۆر کەم لە یارسانیەکان لە حەشدی شعبی کە نەک هەر لە ڕوی نەتەوەییەوە، بەڵکو لە ڕوی ئایدولوژیاشەوە لە سەنگەری موقابیلی کاکەیەکان قەراریان گرتووە دەبێ چی بێ؟

شک لەوە دانیە کە ئستراتژی نەتەوەیی و بە نیشتمانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاوڕ نەدانەوە لەم کاکەییانە لە باری ماڵی و بگرە مەعنەویشەوە یەکێکە لە گەورەترین هووەکانی پاڵ پێوەنانی ئەم یارسانییانە بەرەو لای حشدی شعبی.

سازمانی دێموکراتی یارسان چەندین جار لەم بارەیەوە لە ڕێگای بەیاننامەوە حکومەت و پەرلەمان و حیزبەکانی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووتەوە کە هەم کوردە بە مەزهەب شیعەکانی کوردستان و تا ڕادەیەکیش کاکەیەکان بە هوی لە بیر کردنیان و نەبوونی ستراتیژی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ ئەم پێکهاتانە دەبێتە پاڵنەرێکی بە هێز بۆ ئەوەی بەرەو لای حکومەتی عێراق و گروپەکانی وەک حشدی شعبی بڕرون.

مێژویی یارسانیەکان هەڵقوڵاوی فەلسەفەی تێکوشان و موقاوەمەتە لە بەرانبەر ناعەداڵەتی، داگیرکاری، مافی چارەی خۆنووسین و ژیانێکی سەربەرزانە و ئابڕۆمەندانە.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان وێڕای ڕخنە لە کەمتەرخەمی و بە پیرەوە نەچوونی حکومەت و کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان، لە هەمان کاتیشدا داوا لە سەرجەم کاکەییەکان دەکەین لە پێناو پاراستنی کەسایەتی نەتەوەیی یارسان و درێژەدان بە ڕێباز و فەلسەفەی یارسان لە چوونە ناۆ ڕێزەکانی حشدی شەعبی بە هەموو شێوەیەک خۆ ببویرن، چونکە دەبێ کەیسی نەتەوایەتی لە پێش هەر شتێکی دیکەوە بێ.
لە عەینی وەختدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە دەسەڵاتدارەکان دەکەین کە بە هانای کاکەیەکانەوە بچن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا نەبنە میکانیمزمی ڕاکێشانی کوردانی کاکەیی زیاتر بۆ لای حشدی شعبی و لایەنە عیراقیەکانی دیکە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامۆدەزگا بەرپرسیارەکان دەبێ بە ڕوحی هاونیشتمانی و نەتەوەییەوە لەم پرسە بڕوانن و زۆر بە جیدی ئاوڕی لێبدەنەوە و پلان و بەرنامەی دیاریکراوی بۆ داڕێژن بۆ ئەوەی هەم ئەم چەند کاکەییە لەم کردەوەیاندا پەشیمان ببنەوە و هەمیش کەسانی دیکە نەکەونە نێو ئەم داوەوە.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان، وەک هێزێکی یارسانی ئامادەی هەر جورە هاوکارییەکە کە بتوانی بە باشترکردنی گوزەرانی ژیانی کاکەییەکان کومەک بکات و ڕێگری لە چوونی یارسانیەکان بۆ ناو حەشدی شعبی بکات.

هیوادارین کە کاکەیەکان فشار بخەنە سەر ئەو چەند کەسە و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کوردستانیش بکەونە خوەێان و ڕێگا چارەی نیشتمانی بۆ ئەم مەسەلەیە بدوزنەوە.

سازمانی دێموکراتیکی یارسان
کومیتەی مەرکەزی
2017/03/21

YDO Cover bilde
سازمان دمکراتیک یارسان

بازدیدها: 51