ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ هێرشه له‌شكرییه‌كانیدا، هێرشی دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تیش چڕده‌كاته‌وه. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خه‌به‌ری ده‌ستگیركردنی به‌ڕێز ساڵح موسلیم مان له شاری پراگی ده‌وڵه‌تی چیك بیست كه له‌سه‌ر داخوازی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، ئه‌م تاوانه ئه‌نجامدراوه. گرتنی به‌ڕێز سالح موسلیم بێ یاسایی یه! ناحه‌ق و زاڵمانه‌یه. به‌داخه‌وه، ئه‌نته‌رپۆل و ده‌وڵه‌تی چیكیش ده‌بنه شه‌ریكی ئه‌م ناحه‌قییه.

له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر گه‌لانی كوردستان به گشتیی و بۆ سه‌ر فه‌دڕالیی باكوری سووریا به تایبه‌تییش بۆ سه‌ر ئافرین، ئاخۆ گه‌لۆ تا كه‌ی ئه‌م دونیایه به‌ب ده‌نگیی ده‌مێنێ؟
له سووریا له هه‌یامی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌ی دوایی، جێگه‌ی هه‌ره ئارام و ژیارگه‌ی دێمۆكراتیكی هه‌موو گه‌ل و باوه‌ڕیه‌كان به‌یه‌كه‌وه بگوزه‌رێت كانتۆنی ئافرینه. حكومه‌تی فاشستی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، به هه‌موو هێزی سه‌ربازی خۆی پاڕمیلیته‌ر، هێرشی وه‌حشیه‌تگه‌رانه ده‌باته سه‌ر ئه‌وم هه‌رێمه. ئه‌و ٣٨ رۆژه كه هێرشه‌كانی بێ ناوپڕ پیاده‌ده‌كات و تا ئێستا به سه‌دان مرۆڤی مه‌ده‌نی و سڤیلی كوشتووه و به سه‌دانی تریش بریندارن. زیاترینیشیان له منداڵ و ژن پێكهاتوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ی پ گ به بڕیاری سازیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاگربه‌ستی به‌سه‌ند و قه‌بوڵیش كرد، به‌ڵام له‌شكری ده‌وڵه‌تی توركیا له هێرشه‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وامن. تا ئێستا ده‌وڵه‌تانی جیهانی سه‌رده‌ست هه‌ر بێ ده‌نگن! گومانی تێدا نییه ئه‌م هه‌لوێسته له خزمه‌تی فاشیزمیه‌تی ئه‌ردۆگان دایه. گرتنی به‌ڕێز موسلیم به‌شێكی ئه‌م كۆنسه‌پته و ئه‌م بێده‌نگییه یه. ئه‌م دۆخه جێگای قه‌بووڵ نی یه و ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژی ئه‌م هێرش و زوڵم لێكردنانه ده‌وه‌ستینه‌وه.
كۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگی ده‌وڵه‌تی چیكیا ده‌كات، كه به زووترین كات به‌ڕێز ساڵح موسلیم سه‌ر‌به‌ست بكه‌ن! له شه‌ریكایه‌تی دیكتاتۆریه‌تی ئه‌ردۆگان دوو بگرن.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، بانگی یه‌كیه‌تیی ئه‌وڕوپا ده‌كات و رایده‌گه‌ینی: ده‌وڵه‌تی چیك ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئه‌وڕوپایه، ئێوه‌یش له‌م دۆخه به‌رپرسیارن و نه‌بنه شه‌ریكی زوڵم و زۆری ده‌وڵه‌تی توركیا.
وه‌كو هه‌موو جارێك، بانگی گه‌لی خۆڕاگر و به‌رخۆدێری كوردستان ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یێنین: با ئێمه خۆمان زیاتر رێكبخه‌ینه‌وه و ئیراده‌ی خۆمان به‌هێزتركه‌ین و له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشه‌كان راوه‌ستین، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه رێبه‌ره‌كانمان ئازاد بكه‌ین، بێ كۆڵدان به جۆش و خرۆشتر له هه‌ر شوێنێك بێت له سه‌نگه‌ره‌كانی تێكۆشاندا بین.
سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له‌كه‌مانه!
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ك.ن.ك
26.02.2018
بازدیدها: 40
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website