بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، تەرمی ئیقباڵ مورادی شەوی سێشەممە ( ٢٩ی پووشپەر ٢٧١٨/ ١٧ ژوئیە ٢٠١٨) لە دەروبەری چۆمی پێنجوێن، یەکێک لە شارە سنووریەکانی هەریمی کوردستان دۆزرایەوە.
ئێقباڵ مورادی یەکێک لە چالاکی سیاسی خەڵکی مەریوان بوو کە ساڵانێک پێشمەرگەیی کۆمەڵە و باوک و مامی زانیار و لوقمان مورادی دوو بەندکراوانی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیە.
ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان ئەم کردەوە تروریستیە دژ بە ئێقباڵ مورادی مەحکوم دەکات وە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کار و هر دۆ حیزبی حدک وحدکا دەکات.
جارێکی دیکە هیوادار و داواکارین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی نیشتمانی، ئخلاقی و یاسایی خوێ هەستێ و بکەران و ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تێروریستیە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنێ
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان
کۆمیتەی ناوەندی

٢٢.٠٧.٢٠١٨
بازدیدها: 38
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website