یارسان میدیا
١٣\٥\٢٠١٩
کومیتەی دانمارک سازمان دمکراتیک یارسان:
بە مەبەستی چاوپێ کەوتن ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی۱۲/٥/۲۰۱۹هه یئه تیک (شهیاد القاصی، هوشنگ خسروی، شهریار القاصی)بەنوێنەرایەتی سازمانکومیتەی وڵاتی دانمارک بە مە بەستی دیدارولێ پرسینەوە لە کۆمەڵێک پەنابەری یارسانی سەردانی کەمپی بەستەی ئیکاستمان(ikas) کرد لە بەشی یولەندی ئەوووڵاتە.
لە سەر داوای هاوڕێیان بەرپرسانی کەمپی ناوبراو ڕێگەیان پێ داین وەکو مێوان بچینە ژورەوە پاش وچانێکی کورت توانیمان لە کە شێکی هێمن و ئازاد لە ئەو هاوڕێیانە کۆ ببینە وە .
پێشەکی لە لایان هاوڕێیانی کەمپ زۆر بە گەرمی پێشوازی کراین.
بەپێ پروگرام وپێڕەوی سازمان دمکراتیک یارسان باسێک سەبارەت بەکاروچالاکیە کانی سازمان لە لایان نوێنەرایەتی کومیتەی دانمارک پێشکەش کراو وپێمان ڕاگە یاندن کە بڕیارە لە ۲٥ی ئەم مانگە واتە مانگی مەی کونفرانسێک بە بەشداری ئەندامی کومیتە مەرکەزی لە ووڵاتی دانمارک سەبارەت بە کونگرەی داهاتو بەڕێوە دەچێ و ئێوەش دەتوانن بەشداربن و ڕاوبوچونی خوتان سەبارەت بە داهاتوی سازمان و بە تاێبەتی گیروگرفتەکانی خۆتان پێشکەش بە کونفرانس بکەن .سەبارەت بە کارئاسانی بۆ بەشداری پێ کردنیان لە کونفرانس ،کومیتەی دانمارک بڵێنی پێ دان کە بەپێ توانا هاوکارییان بکات بۆ ئەوەی بتوانن بەشدار بن.
پاش زیاتر لە دوکاتژمێر بە سەرکوتوی و ڕەزامەندی بەشداربوان کۆتای بەکۆبونەوەکە بێنین وپاشان لەلایان هاوڕێیانی کەمپەوە تاکو دەرەوەی کەمپ بەڕێ کراین.
کومیتەی دانمارک سازمان دمکراتیک یارسان
ڕێکەوتی:١٢/٥ / ۲۰۱۹

بازدیدها: 295
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website