Home / پانل آزاد / خەڵکینە لێرە پرسیارمان بۆ دروست دەبێت ئایا بۆ چی ئەو ناوچانە بوونەتە ئامانجی سەرەکی چەکدارەکانی داعش و گروپی خەلافەتی ئیسلامی ؟

خەڵکینە لێرە پرسیارمان بۆ دروست دەبێت ئایا بۆ چی ئەو ناوچانە بوونەتە ئامانجی سەرەکی چەکدارەکانی داعش و گروپی خەلافەتی ئیسلامی ؟

homa_askari2دیسان دەستی ناپاکی و نگریسی گروپە ئیسلامیەکان گەیشتە شوێنەوارە پیرۆزەکانی یارسان (کاکەیی) لە گوندەکانی داقوق و دەوروبەری موسل و بە دەیان گوندی کاکەیی کەوتووەتە دەستی ئەو تیرۆریستانە، و هەر وەها خەڵکی ئەو ناوچەیە ماڵەکانیان بە جێ هێشتووەو بەرەو مەنتیقەکانی تری دەوروبەری سلێمانی و هەڵ هاتوون . و هەر وەها تا ئێستا چەند شوێن لە شوێنەوارە موقەدەس و پیرۆزەکانی کاکەییەکان لەو دەڤەرە بۆمبرێژ کراون و تەقێندراونەتەوە . خەڵکینە لێرە پرسیارمان بۆ دروست دەبێت ئایا بۆ چی ئەو ناوچانە بوونەتە ئامانجی سەرەکی چەکدارەکانی داعش و گروپی خەلافەتی ئیسلامی ؟،،،،،جێگای روون و ئاشکرایە چونکە ئەگەر کورد بوون ببێت ئەوا ئەوانن کە کورد ومێژووی کوردیان تا ئێستا پاراستووە ئەوا ئەوانن کە دەفتەرە ئاسمانیەکانیان بە ئەلفو بێی کوردی و بە پیتی کوردی و بە زمانی کوردی بۆ هاتووەتە خوارەوە ؟،،نەك کتێبەکانی خەلافەتی ئیسلامی بە ئەرەبی کە ٧٠%کوردی کوردستانی یەك پارچە لێی تێ ناگەن و دەیبەن بەرێوە . روون و ئاشکەرایە بۆ هەموومان لە بەر ئەوەیە کە قیبلەی کاکەییەکان جیاوازەو ڕوو لە خۆرهەڵاتەو نەك سعودیە. و هەر وەها هەجی کاکەییەکان ها لە شێخان لە هەورامانی کوردستان ، نەک لە کەعبەکەی عەرەبستانی سعودی . و هەر وەها جیاوازی ئاڵاکەشیان ئەوەیە کە ئاڵاکەی خەلافەتی ئیسلام رەنگی ڕەشە و هاواری رۆژی ڕەش وهەڕەشە و تۆقاندن کوشتن و داگیر کردنی هەموو جیهان و ئەنفالکردن و زیندە بە چاڵ کردن دەکات. هەرچەند وەسفیان لێ بکەین هەر تەواو نابین . ……. بەڵام ئاڵای سێ رەنگی کاکەییەکان کە شاە تیمور باسی لێ دەکات وئاڵای سێ رەنگەو و دەڵێت لە قولەی داڵاهۆ هەڵبدرێت باس لە ئاشتی و ئاوەدانی و پێکەوە ژیان دەکات لە کوردستان .بەرێزان خەلافەتی ئیسلامی ئەمە یەکەمجار نیە کە دەیهەوێت بە تۆقاندن و سەر برێن و زەبری شمشێرە ژەنگاویە دڕندانەکەیان کاکەییەکان و ئێزدیەکان قەتڵ و ئام بکەن، ئەمە پیشەێ چەند سەدەی پێش ئێستا یە، هەر کات و سات لە پێناوی ئەوەدان کە دەرفەتێکیبەم شێوەیان دەستکەوێت هەتا کووکوردە رەسەنەکانی کاکەیی کە هەزارەها ساڵە ئایین و ناسنامەو میتۆلۆژیا ی رەسەنایەتی و نەتەوەیی کوردیان پاراستووە بیسڕنەوە، بەڵام سەدەها مەزار و شوێنی موقەدەسیان بتەقێننەوە و هەزار ساڵیتر لەو بیرو باوەڕە تەسکەدا بێت خەلافەتی ئیسلام ناتوانێت ئەو رەسەنایەتی و هۆیەتی کوردایەتیە لە کوردانی کاکەیی و ئێزدی داگیر بکات،

من وەکو ژنێکی یارسانی کاکەیی هەر چەشنە کردەوەیەکی تیرۆریستی و داگیرکاری ئەو تاقمە تیرۆریستیەی ئیسلامی بۆ سەر شوێنەوارە کاکەییەکان ریسواو شەرمەزار دەکەم ، و داواکارم لە وڵاتان ئەوروپاە و ئەمەریکا بەردەوام بن لە پاکردنەوەی ئەو تاقمە پیس و نگریسانە لە نێو خاکی باو باپیرانمان چیدی نەهێڵن رۆڵەکانی کورد بکەوێتە بەر دەستی ئەو نائینسانانە و بەو شێوەیە بکوژرێن و سەر ببرێن و ئیهانەتیان پێ بکرێت بە دەستی سۆماڵیەکی ڕەش و رووت یان بەنگڵادشیەکی لە برسا مردوو یان چیچینیەکی داگیر کەر .

هوما

بازدیدها: 65

دیدگاهتان را بنویسید