Home / Human Rights / پەرلەمانی ووڵاتی بلژیک،کومەڵ کوژی ئیزەدیەکانی لە لایەن (داعەشەوە) بە ڕەسمی ناساند.

پەرلەمانی ووڵاتی بلژیک،کومەڵ کوژی ئیزەدیەکانی لە لایەن (داعەشەوە) بە ڕەسمی ناساند.

 

ڕاگەیاندراو
یارسان مدیا
8.juli.2021

پەرلەمانی ئەو وولاتە لە بڕیاریکی کەم وێنەدا بڕیاری دا کە جینایەتی دژەمرویانەی گروپی تیروریستی (داعەش) واتە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دژ بە کومەڵگای ئیزەدی وەکو جینوساید بە ڕەسمی ناساند. بە هوی هێرشی نامرویانەی گروپی تیروریستی داعەش هەزاران ئیزیدی کومەڵکوژ کران و هەزاران ژن و منداڵی بێ تاوان وەک بەردە و کەنیزەک کەوتنە ژێر دەستی گروپی تیروریستی داعەش. لە بەر ئەوەی ئەم کردەوە نامرویە ئەوەندە تراژیدیاو نامروی بو، لە ئاکامدا کومەڵگای نێونەتەوەی لێ هاتنە دەنگ، بە مەبەستی پشتگیری کردن لە کەیسی ئیزیدیەکان بێ دەنگیان شکاندو هەنگاوی پێویستیان هەڵگرت. بویە لە ڕوانگەی دینیشەوە دربێ سەرەنج بدرێتە ئەو هژمونیە ئیسلامیە کە گروپی تیروریستی داعەش وەک چەکی بەهێزی فکری کەڵکی لێ وەرگرت بو قەڵاچو کردنی کەمایەتیە ئاینیەکان لە ناوچەکەدا.
جێگای ئاماژە پێ کردنە کە ووڵاتی بلژیک، له دوای ئه‌وه‌یکه ولاتی هوله‌ندا ئەم خەبەرەی بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە لە ڕاگەیێەندراوەکانی بەڵاو کردوتەوە، ئه‌م ولاته‌یشه هه‌ر به هه‌مان شیوه‌یه له پیش گرد بو ئه‌م کاره‌ساته.
ئەم هەواڵە لەوانەیە دەست پێکیک بێت کە ووڵاتانی هاوپەیمانی ئەوروپا دەست بە کار بن، بو لە ناوبردن و پاکتاو کردنی سەرجەم ئەو گوروپ و لایانە ئیسلامیە تونڕەوانە، بە مەبەستی دەست بڕ کردنیان لە هەر کاروکردەوەیەکی نامروی لە ئاستی نێونەتەوەیدا.
کومیسیونی/چاپەمەنی ڕاگەیاندنی،
ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان.

15.juli.2021

منبع:

http://dekamer.be