یارسان مدیا
2025-03-11
عەلی ئەسکەر خوسرەوی
لەسەر بانگێشتنی بەڕێز شۆڕش قادر ڕەحیم، نوێنەری هێژای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەندە، عەلی ئەسکەر خوسرەوی بۆ ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆزی ١٤٠١ی هەتاوی ئەمساڵ بانگێشتن کرام.
هاوکات نوینەرانی دەوڵەتی سوێد و نوێنەری پارتە کورییەکان و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بانگێشتن کرابوون بۆ هەمان ڕێوڕەسمی نەورۆزی.
جێگای ئاماژەیە بەندە، لە لایەن شۆڕش قادر و نوێنەری حیزب و لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکە، بە گەرمی پێشوازیم ڵێکرا.
بە خۆشییەوە لە ڕێوڕەسمەکەد ! ، دەرفەتم بۆ ڕەخسا تاکوو لە پێوەندی لەگەڵ زوڵم و ستەمی سەر کۆمەڵگەی یارسان لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەت و ئەندامانی پارلەمانی سوێد گفتوگۆ بکەم.
لەو پێوەندییەدا خاتوون ئامینە کاکەباوا لە نوێنەرانی حیزبی چەپ لە پارلەمانی سوێد داوای لێ کردم
تاکوو بە زمانی کوردی ڕاپۆرتێک لە بارەی ڕەوشی یارسانیەکان ئامادە بکەم بۆ ئەوەی لەدەرفەتێکدا لە گەڵ سەرۆک وەزیر و هەیئەت دەوڵەتی سۆسیال دیموکرات تاوتوێ بکات. هاوکات بڕیار درا لە گەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی سوێد هەر لەو پەیوەندییەدا کۆبوونەوەیەک بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی پارلەمانی سوێد ڕێک بخرێ.جێگای باسە ، هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا! بەڕێز فەلاح هەوڵنێری تەلەفزیوونی کوردستان داوای لە بەندە کرد تاکوو بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵ تازە پیرۆزبایی لە کۆمەڵگەی یارسان بکەم. منیش بەو بۆنەیەوە لە کورتە پەیامێک دا نەورۆز و ساڵی تازەم لە کۆمەڵگەی یارسان و هەموو هاووڵاتیانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پیرۆز کرد.
بانگێشتن و پێشوازی نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ من جێگای ڕێز و پێزانینە.
لە گەڵ ڕێزی تایبەتم
عەلی ئەسکەر خوسرەوی
١ی خاکەڵوەی ١٤٠١ هەتاوی بەرانبەر بە ٢١ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی
[wpforms id=”4110″ title=”true”]بازدیدها: 77