هاونیشتمانانی بەرێز
خەڵکی بەشەرەف و نیشتمانپەروەری کوردستان
هەروەک ئاگادارن، مەلاێکی ئیسڵامی توندڕو لە ژێر دەسڵاتی حکومەتی هەریمی کوردستان بەناوی مەلا ئیسماعیل سوسەیی، كاكەییەكانی بە مونافق و کافر و بێ دین ناوبردو و بەم هۆیەشەوە سکاڵا لەسەر ناوبراو تومار کراوە، بەداخەوە بەهۆی نەبونی هوشیاری و داشتنی فەلسەفەی خۆناسین لە بواری نەتەوەیی و هەویەتی خۆماڵی وهەروەها ئاکامی “بەهاری عەرەبی” لە هەمووکات زیاتر قەیرانی هەویەتی لە نیو کومەڵگای موسەڵماندا زەقتر کردوتەوە. ئەم هۆکارانە وای کردوە کە ئیسلامی سیاسی لە جاران زیاتر رێکخراوەیی بێت و هەروەها بێتە نیو مەیدانی سیاست و کۆمەڵگادا و تەنانەت هەوڵی سڕینەوەو کەمڕەنگ کردنی کەمینەئاینیەکان بدات. یەکیک لەوانە کە هەمیشە بەر هێرشی ئەو توندڕەوانە کەوتوە، بێڕێزی کردن بووە بە بیروباوەڕی کاکەیەکان (یارسان)..
چونکە ئەو ئایینە هەڵگری فەلسەفە و باوەڕێکی ئینسانییە کە قەد لە گەڵ باوەڕی دژە مرۆیی ئیسلامیە توندڕەوەکاندا یەکناگرێتەوە. باوەڕ و فەلسەفەی یاری گوزارشت لە ئەو دەنگە مەزڵۆمانەیە دەکات، کە بە درێژای مێژوو کپکراوە و بە بەهانەی بیرو باوەڕێکی جیاوازەوە دەچوسێنرێتەوە. نووسراوە پیرۆزەکانی یارسان هەمیشە بانگەوازی ئینسانی و مرۆڤدۆستی و بە یەکەوە ژیانیان کردوە.
.
لە مێژە پیلانی جیا جیا هەبووە بۆ لە ناوبردن و سڕینەوەی ئاسەوارە مێژوویەکانی کاکەیەکان ، بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە ناسنامە و هەویەتی نەتەوەیی هێندێک لە ناوچەکان بشێوێنێت. ناوچە کاکەیەکان (یارسان) بە شاهێدی مێژوو، یەکێک لە هەرە ناوچە پڕبایخەکانی کوردستانە لە ڕووی مێژووییەوە و لە بوواری ئاسەوارە نەتەوەیی و فەرهەنگییکانی کوردستانەوە هیچ جێگایەکی دیکە بە قەد ناوچە کاکەیەکان (یارسان) ناسنامەی مێژووی کوردی پێوە دیار نییە. ئایینی یارسان هەڵگری مێژوویەکی پڕبایخی کوردە. ئەمە نەک تەنها لە ئاسەوارەکان و جێگا پیرۆزەکانی یارسان دیارە، بەڵکو لە ڕێگای نووسراوە پیرۆزەکانیشەوە گەواهی و شاهێدی ئەم ڕاستیانە دیارن.
ئایینی یارسان بە درێژای مێژوو، لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە، هەوڵدراوە بشێوێندرێت و بێڕێزی پێ بکرێت. بە هەوڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانی ئایینی یاری و نیشیمانپەروەرانی گەلەکەمان، ئەم پیلانانە لەقاو دراوە. ئەم بێڕێزانە بەردەوام سیاسەتێکی بزێووی ئیسلامیە توندڕەوەکان بووە وهەر کاتێک بۆیان ڕەخسابێت لە بێڕێزی کردن و شێواندنی ئایینی یارسان و ناسنامەی نەتەوەی کوردی ئەم گەلە مەزڵۆمە، هیچ درێخیان نەکردوە.
لە ماوەی دووساڵی شەڕی داعش دا بە دەیان هەزار کاکەیی لە باشوری کوردستان ئاوارە کراون و فتوای قەتڵوئامی ئەوان لە لاێەن ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە دراوە و هەوڵی شێواندن و تێکدانی جێگا پیرۆزەکانیان لەوسنورە دراوە. یەکیک لەوانە مەرقەدی بابایادگار بو کە بەدەستی ئەوان تەقێندرایەوە کە یەکێک لە هەرە گرنگترین جێگا پیرۆزەکانی کاکەییە. بێجگەلە تێکبدان وئاسەوارە مێژوویەکان، ئیستا دەبینین کە نزیک بە بیست هەزار کاکەیی لە ژێر خەیمەکاندا ژیان بەسەر دەبەن کە چی مەلا “ئیسمایل سوسەی” بەئاشکرا دەلێت کە “کاکەای” مونافق و کافرن. هەر چەن “کافر” وە ” مونافق” لە ترمینولوژی ئیسلامی دا مانا و مەفهومی شەرعی و فقهی هەیە وە لە فەلسەفەی “یاری” ماناییکی ئوتوی نیە، بەڵام کەڵک وەرگرتن لە ئەو جورە “اصطلاحات”ە بو تاریف کردنی کومەڵگای یارسان یان کاکەای دەتوانریت بە مانای ئعلامی “جیهاد” یان “فتوا” دژ بە کومەڵگای کاکەیی بخوێندریت یان تەفسیر بکریت.
ئیمە وەک ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان، قسەکانی مەلا “ئیسمایل سوسەی” لە فتواکانی داعش دژبە کاکەیەکان کەمتر نازانێت و ئیدانە و رسوای دەکەین. وە هەروەها ئەم جورە گوفتارانە بە خەتەر و تەهدید بو تەبایی، مودارا بوون، چەن ڕەنگی کوردستان وە ژیانی سالم پێکەوە دەزانین. سدی لە ئعلامی “دعوا” وە ” سکاڵا” کاک عیاد کاکەای لە مەلای ناوبرا دەکات. سدی داوا دەکات کە ناوەندە دادڕەسەکان دور لە تێبینی “لایەنگری دیینی” لە سەر بناخەی مەوادی یاسای عیراق و کوردستان دادگای بکرییت.
ڕێکخروای دموکراتیکی یارسان
کومیتەی ناوەندی
٣٠/٤/٢٠١٦
بازدیدها: 58
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website