Home / بیانیە کوردی / پێشوازی سازمانی دێموکراتیکی یارسان لە پەیامی ئاشتیخوازانەی بەڕێز عەبدوللا ئوجەلان

پێشوازی سازمانی دێموکراتیکی یارسان لە پەیامی ئاشتیخوازانەی بەڕێز عەبدوللا ئوجەلان

 

 

ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان لە پەیامی مێژوویی و ئاشتیی خوازانەی سەرۆکی پ.ک.ک، عەبدوللا ئوجەلان و بانگەشەی بۆ سولح و ئاشتی پێشوازی دەکات.

ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان، کە بە بنەماکانی دیموکراسی، یەکسانی و مافە بنەڕەتیە ئینسانەکان پایبەندە، باوەڕی وایە کە چارەسەری کێشە مێژوویی و ناسنامەییەکان تەنیا لە ڕێگەی گفتوگۆ، ئاشتی و بەشداری دیموکراتیک ئیمکانی هەیە. ئەزموونی تاڵی پێشوو نیشانی داوە کە شەڕ و توندوتیژی و ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری نەک تەنیا چارەسەرێکی بەردەوام نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی سەرکوت کردن و ئازاردانی نەتەوەکان و بالادەسکردنی هێزە قودرت تەڵەبەکان.

نەتەوەی کورد لە مێژووی خوی دا هەمیشە هەوڵی داوە بە ئارامی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە ژیان بکات و لە بەرابەر ناعەداڵەتی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و موبارزەی مەدەنی بۆ دەسەبەر کردنی مافەکانیان تێکوشاون.
ئێمە لە تەواوی لایەنەکان، بەتایبەتی دوڵەتی تورکیا، داواکارین کە ئەم ئیرادەی ئاشتیخوازانە وەک فورسەتێک بۆ چارەسەری دادپەروەرانەی کێشەی کوردەکان بزانن، نەک وەک ئامرازێک بو کەڵکی سیاسی و بەردەوامی دان بە سیاسەتی هەڵاواردن و چەوساندنەوە.

لە هەمان کاتدا، کوردەکان دەبێت بە هوشیاریەوە لە گەڵ ئەم دەسپێشخەریە بجوڵێتەوە وئەم پروسەی ئاشتیە نابێت ببێتە هۆی لاواز کردنی مافە ڕەوا و مێژووییەکانی کورد. ئاشتیی ڕاستەقینە تەنیا کاتێک ئیمکانی هەیە کە لەسەر ئەساسی یەکسانی، ڕێزی یەکسان و زەمانەتی ئازادییە بنەڕەتیەکان بنیات نرا بێت.

پەیامی ئاشتیی عەبدوللا ئوجەلان هەنگاوێکی مێژوویییە بۆ کۆتایی هێنان بە یەکێک لە درێژترین ڕۆبەڕوبونەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێمە لەم پیامی ئاشتیە بە تەواوی پێشوازی دەکین و لە هەموو لایەنەکانی پێوەندیدار داوا دەکین کە بە بەرپرسیاری و ژیرانە، ئەم هەلە بقوازنەوە و بۆ گەیشتن بە ئاشتیی بەردەوام، لە ڕێگەی گفتوگۆ و پرۆسەی دیموکراتیک هەوڵبدەن.

 

بەهیوای ئاشتی بەردەوام

ڕێکخراوی دیموکراتی یارسان

شورای ناوەندی

٢ مارس ٢٠٢٥ز

 

 

بیانیە سازمان دموکراتیک یارسان در رابطە با پیام آشتی عبدالله اوجلان

سازمان دموکراتیک یارسان از پیام تاریخی و آشتی‌جویانه‌ی رهبر ایدئولوژیکی پ‌ک‌ک، عبدالله اوجلان استقبال می‌کند.

سازمان دموکراتیک یارسان که به اصول دموکراسی، برابری و حقوق بنیادین انسان‌ها پایبند است، باور دارد که حل مشکلات تاریخی و هویتی از مسیر گفت‌وگو، همزیستی مسالمت‌آمیز و مشارکت دموکراتیک ممکن خواهد بود.
تجربه‌ی تلخ گذشته نشان داده است که خشونت و تقابل مسلحانه نه ‌تنها راه‌حلی پایدار به دنبال ندارد، بلکه موجب تداوم رنج ملت‌ها، سرکوب هویت‌ها و تقویت نیروهای اقتدارگرا می‌شود.

ملت کورد همواره در طول تاریخ تلاش کرده است که به‌طور صلح‌آمیز در کنار سایر ملتها زندگی کند و در برابر بی‌عدالتی، از مسیر گفت‌وگو و مبارزه‌ی مدنی برای احقاق حقوق خود استفاده نماید.
ما از همه‌ی طرف‌ها، به‌ویژه دولت ترکیه، می‌خواهیم که این اراده‌ی صلح‌طلبانه را فرصتی برای حل عادلانه‌ی مسئله‌ی کوردها بدانند، نه ابزاری برای بهره‌برداری سیاسی و استمرار سیاست‌های تبعیض‌آمیز.

در همین راستا، کوردها نیز باید هوشیار باشند که این روند صلح نباید منجر به تضعیف حقوق مشروع و تاریخی آن‌ها گردد. صلح واقعی تنها زمانی ممکن خواهد بود که بر اساس برابری، احترام متقابل و تضمین آزادی‌های اساسی بنا شود.

پیام آشتی عبدالله اوجلان گامی تاریخی در راستای پایان‌دادن به یکی از طولانی‌ترین درگیری‌های خاورمیانه است و ما از این دعوت به صلح، همبستگی و وحدت داوطلبانه استقبال می کنیم و از تمامی طرف‌های درگیر می‌خواهیم که با مسئولیت‌پذیری و درایت، فرصت موجود را مغتنم شمارند و برای دستیابی به صلح پایدار، از طریق گفت‌وگو و روندهای دموکراتیک، تلاش کنند.

 

بە امید یک صلح پایدار

 

سازمان دموکراتیک یارسان
شورای مرکزی

٢م مارس ٢٠٢٥ م

 

بازدیدها: 286