Home / پانل آزاد / بە حیزبی کردنی نەورۆز، خەسارێکی گەورەیە لە شۆناس و ناسنامەی نەتەوەیی

بە حیزبی کردنی نەورۆز، خەسارێکی گەورەیە لە شۆناس و ناسنامەی نەتەوەیی

یارسانمدیا

ن: مەنووچەر عەزیزی

منوچهر عزیزی Manocheher Azizi

نەورۆز، وەک جەژنیکی مێژوویی و دانەبڕاو لە شوناس و رەگ‌وڕیشەی کورد، سەدان ساڵە نەک تەنیا وەک هێمای دەستپێکی بەهار و نۆێبوونەوەیە، بەڵکوو بوتە سیمبولی خەبات، ئازادیخوازی و یەکیەتی نەتەوایەتی. بەداخەوە لەم ساڵانەی دوایەدا، هەندێک لایەن و حیزبی کوردی هەوڵ دەدەن ئەم جەژنە نەتەوەیی و ڕەسەنە بگۆڕن بۆ ئامرازێ تەبلیغاتی حیزبی.
ئەم کردەوەیە نەک تەنیا بە زیانی ڕیشە و پەیامی نەورۆز تەواو دەبێت، بەڵکوو یەکڕیزی نەتەوایەتی کورد دەخاتە ژێر کاریگەری خۆی و دەبێتە هۆی چەند دەستەیی و لێکترازان.
جەژنى نەورۆز بە سیمبولى نەتەوەیى كورد دادەندرێت و نەورۆز بۆتە ڕەمزی خەبات و نوێبوونەوە و دەرفەتێک بۆ پێكەوەژیان و زەمینەی پێكەوە هەڵكردن و هاوچارەنووسیى نێوان گەلی کورد بە هەموو جیاوازیەکانیانەوە. نەورۆز زیاتر لە هەر بۆنەیەکی دیکە گوزارشت لە پێکەوە ژیان و یەکیەتی نەتەوەیی کوردی دەکات.

نەورۆز لە مێژووی کورددا هەمیشە ماناو گرنگیەکی زیاتری لە جەژنە خۆماڵی و ئایینیەکانی دیکە هەبووە. لە ئێستا دا نەورۆز بۆتە هێمایەک لە خەباتی نەتەوایەتی بە دژی سەرکۆت و داگیرکاری. بە حیزبی کردنی نەورۆز بە واتای بچووک و سنووردارکردنی ئەم مێژووە بۆ سوودی سیاسی و تاکتیکی تایبەتی هەندێک گرووپ و لایەن.

نەورۆز جەژنی هەموو کوردانە، بێ لە بەرچاوگرتنی باوڕەی ئاینی، سیاسی و دینی و ئیدئولوژی جیاواز. کاتێک حیزبێک یان حیزبگەلێک هەوڵدەدات ئەم جەژنە بە ناوی خۆی تۆمار و دەست بە سەر دەسکەوتەکانی دا بگرێت، زیان بە یەکگرتوویی نەتەوایەتی دەگەێەنێت.

یەکێک لە مەترسییە گەورەکانی بە حیزبی‌کردنی نەورۆز ئەوەیە کە ناڕەزایی و چەند دەستەیی لە نێو کورداندا دروست دەکات. کاتێک نەورۆز لە روژێکی نیشتمانی و نەتەوەیی گشتگیرەوە دەگۆڕدرێت بۆ مەرامی سیاسی حیزب و لایەنێکی دیاریکراو، هاوڵاتیانی دیکە هستدەکەن کە ئەم جەژنە ناتوانێت بەیانگەری هەویت و یەکگرتوویی هەموان بێت.
بە داخەوە ئەم کردەوانە نەک هەر دەبێتە هۆی ئنشقاق و دابەش‌کردن و لاواز کردنی بیرۆکەی نەتەوایەتی، بەڵکو فەلسەفە، ئەرزش و شوناسی نەوروزیش دەشێویندریت و لە بەر چاۆ ناگیردرێت.

نەورۆز، جەژنی ژیان، یەکگرتوویی و ئازادییە. ئەم ڕۆژە بە بیرهێنەرەوەی خەباتی مێژووییە لە پێناۆ عەداڵەت و ڕۆبەڕوبونەوە لە گەڵ زؤلم و زۆرداریدا، لە پێناۆ مافی مرۆڤ و دژایەتی لە گەڵ دەسەلاتداریی خۆسەپێندا.
بەڵام کاتێک حیزبێک هەوڵ دەدات نەورۆز بکاتە مۆڵکی خۆی وبیهەوێ کەڵکی سیاسی لێ وەربگرێت، دەبێتە هۆی کەم ڕەنگ کردنەوەی شوناس و هویەتی نەوروز و دوری دەخاتەوە لە فەلسەفە گشتی و خەباتگیریەکەی، کە دژی هەر جورە خۆسەپاندنێکە.

نەورۆز دەبێت هەمیشە وەک هێمای یەکگرتوویی، ئازادی و هەویتی نەتەوایەتی کورد چاوی لێ بکری، چونکە گەورەیی و گشتگیری نەوروز لە وە دایە.

لە مێژووی کورددا نەورۆز بە واتای ڕۆژی نۆی و تیشکی ئاگر وەک ئەرزرشێکی ڕۆبەڕوبۆنەوە لە گەڵ دواکەوتوویی، کۆنەپەرستی، زۆلم و زۆرداری خۆی پێناسە کردووە و گەشەی کردووە، چون جەژنێکی خۆڕاگری نەتەوەیی بووە و قەت بە چووکدا نەهاتووە.

“ابن تیمیه” زانای ناسراوی ئیسلامی بەڕێوەبردنى جەژنی نەوۆز بە كفر وەسف دەكات. کۆماری ئیسلامی ئێران زۆری هەوڵدا کە نەوروز وەک بۆنەیەکی ئاگرپەرستی دژایەتی بکات، ساڵانێکی زۆر لە تورکیە نەوروز ڕێگەی پێنەدرا، بەڵام هیچ وڵات و کەس ودین و لایەنێک نەیانتوانی لە شۆناسی نەتەوایەتی نەوروز کەم بکەنەوە و زیاتر لە جاران خۆی وەک هێما و سێمبوڵی نەتەوایەتی نیشان دا.

سەرەڕای ئەوەی ماشێنێکی تەبلیغاتی گەورە بە رێ خرا بۆ بە حیزبی کردنی دەسکەوتەکانی نەوروز، بەڵام بە شانازیەوە گەلی کورد ئەمسالیش بە پۆشینی جل و بەرگی ڕەنگاو ڕەنگەوە نیشانیان دا کە نەورۆز مولکی هیچ حیزب و لایەنیکی سیاسی نیە و هەمیشە وەک هێما و سمێبولی نەتەوەیی دەمێنێتەوە.

گەلی کورد بە هوشیاریەوە نشانی دا که نەوروز تایبەت بە هیچ حیزب و گروپێک نیە و بە پۆشینی جل و بەرگی ڕەسەن و حزوری خویان، سەلماندیان که ئامادە نین ئەم جەژنە نەتەوەییە دابەزینن بۆ ئاستی ڕۆداۆێکی حیزبی. خەڵک بەم ڕەفتارە نیشانیان دا که هەویەتی نەتەوەیی و ئەرزشە هاوبەشەکان گرنگترە لە هەر جیاوازی فکری و مونفەعەت تەلەبی حیزبی.
ئەمە لە ڕاستیا هەر ئەو پەیامەیە کە نەوروز بە ئێمەی داوە، پەیامی یەکیەتی، پیکەوە ژیان، خەبات و ئازادی.

 

نەورۆزتان پیرۆز

مەنووچەر عەزیزی

دانمارک

20.03.2025

 

 

بازدیدها: 378