Home / بشیر امیرخانی / نامەێکی سەرئاواڵە بۆ بەڕێز ماموستا مەلا علی باپیر

نامەێکی سەرئاواڵە بۆ بەڕێز ماموستا مەلا علی باپیر

بەشیر ئەمیرخانی: ڕێزدار ماموستا مەلا علی باپیر

چەن ڕوژپێش ئیستاە مەللا حەسیب پێش نویژی مەزگەوتی مەلا ڕەسوڵ لە مەزگەوت و بە ڕوژی ڕوشناە و لە بەردەم خەڵکی ئەو شارە هەڵی کوتایە سەر ئایینی زەردەشت و ئەو زەردەشتیانەی بە هەڵگەڕاو لە دیین ناوزەد کرد و موڵەتی سێ ڕوژی دا یان بگەڕێنەوە سەر دیینی ئیسلام کەبە قەوڵی ئەو ئایننی باوباپیرانیانە یان دەبێ سەرێان ببڕن!!!.

جنابتان ئینسانێکی نەخویندەوار نیت و بە باشی لە مێژو و تاریخ و ئایین دەزانی، دەبێ بزانی کە ئایینی ئیسلام نە ئایینی کورد بووە و نە ئایینی باو باپیرانی ئێمەێە. ئیستاە هەرکەس هەر دینێکی هەبێ بۆ خوی پیروزە و مناقشەی ئەویچە نە بە من دەکرێ و نە بە جنابتان

بەڕێز ماموستا علی باپیر

ڕوژێک سەردانی فینلاندت کرد و پێکەوە زور قسەمان کرد، یکی لە پرسیارەکان من لە جنابتان ئەوە بۆ کە ئایینی ئیسلام چون بڵاو بوتەوە بۆ ملەتەکانیتر? ئایا بە زوری شمشێر بووە یان بە چی، جنابتان وڵامت داێەوە کە ئایینی ئیسلام ئایینی تەبایی، براێەتی، پێکەوەژیانە و هیچکات ئیسلام کەسی بە زور نەکردوتە موسەڵمان!. ئیستاە پرسیار لەێرداێە، کە مەلا حەسیب ئەندامی ڕێکخراوی کومەڵی ئیسلامیە و جنابتان سەرکردەی ئەو حیزبەن و حتما بیستوتانە کە مەلا حەسیب چە فتواێکی داوە، جنابتان دەبێ هەڵویستان هەبێ چون لە باری ئخلاقی و مێژویەوە بەرپرسیاریەتیتان لە سەر شانە. ئەگەر ئایینی ئیسلام ئایینی تباییە کە جنابتان بانگەشەی بو دەکەن، کەمترین سزا بۆ مەلا حەسیب ئەوێە کە لە ئەندامیەتی حزبەکەتان دەری کەن و خوتان سکاڵای لە سەر تومار کەن، کە بە ناو حێزبەکەی ئێوەوە ئاژاوە بۆ کومەڵگاێ کوردستان دروس دەکات و قسەکانێ تەهدیدە بۆ هەمو کەماێەتیەکانی کوردستان بە تایبەت زەردەشتی و کاکەیی( یارسان). ئەگەر ئەو کارە ناکەن بو خەڵک ڕون و ئاشکراێە کە بنەماێ فکری ئێوەیچ هەر وەک مەلا حەسیب و مەلا ئیسمائیلەکانە. من ڵەیرە بە ناو کەسێکی یارسانیوە ئەو نامەیەتان ئاراستە دەکەم و دەتانخەمە بەر بەرپرسیاریەتی مێژویی، هیودارم سەبارەت بەم مەسئەلە هەڵویستێکی جوامیرانەتان هەبێ،چون ئەگه وا نەبێ و ئیوەوەکۆ بەرپرسی یەکەمی ئەو حیزبە بێ دەنگ بن، شەریکی تاوانی مەلا حەسیبن دەر هەق بە کەماێەتیە ئاینیەکانی کوردستان. هەر وەک هەمومان دەزانین کوردستان خاوەن کەلتورێکی فرە ڕەنگاو رەنگە و هەر ڕەنگێک تایبەد مەندی خۆی هەێە دەبێ هەمومان پێکەوە هەوڵ بدەین کە ئەو تەباییە تێک نەچێ و هەمۆ خەڵک بە هەر دین و ئاینێکەوە بتوانن بە ئاشتیانە لە پاڵ یەک دا ژیان بکەن

بەڕێز ماموستا مەلا علی

قسەکانی مەلا حسیب بە پێەێ قانونی تەنانەت دواکەوتوترین وڵاتان، پێشەلکردنی مافی تاکە کەسیە و دەچێتە چوارچیوەێ تەهدید و توقانندن و ترورەوە، هەر بوێە هاوکات داوا لە دەسەڵاتی دادوەرت هەریمی کوردستان دەکەین کە بەرانبەر بەو هەڕەشانە بێ دنگ نەبن. هیوادارین ئەم دوسەێە وەکۆ دوسەێ مەلا ئیسمائیل و دادگاێ هەوڵێرێ ڵی نەێەت.

بەڕێز ماموستا مەلا علی

بە بڕوای من ئەگەر جنابتان خۆتان هەستن بەو کارە و بەرلەوە دادگاە، ئەگەر هەبێ) سزاێ مەلا حەسیب بدا پێم وایە مێژوێکی باش بۆ خوتان تومار دەکەن، بەڵام هەروەک وتم ئەگەر بێ دەنگ بن لە ئاستی ئەم بێ هورمەتیە کە دەر هەق بە زەردەشتیەکان کراوە نە نەسڵی ئیستاە و نە نەسلێ داهاتو ڵێتان خوش نابن.

بە هیواێ ئەوەێ کە وڵامێکتان هەبێ

لە گەل رێزمدا

بەشیر ئەمیرخانی

یارسانی

فنلاند

١١.٢.٢٠١٧

ئەم نامە ڕاستەوخۆ بۆ ڕێزدار علی باپیر و سەرکرداێەتی کومەڵەی ئیسلامی نێردراوە