لە داقووق و دوبز داعش هێرش دەکاتە سەر دوو گوند
رووداو- داقووق
ژمارەیەک چەکداری داعش لە دەوروبەری داقووق هێرشیان کردەسەر هاونیشتمانیانی گوندی سەید وەلەد کە گوندێکی کاکەیی نشینە، هەروەها لە گوندێكی قەزای دوبزیش هێرشییان کردووە.
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ (18-10-2017) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردووەتەسەر گوندێکی کاکەییەکان و دوای پێکدادانێکی زۆر هێرشەکەیان تێکشکێندراوە.
پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، چەکدارەکان هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندەکەیان بەناوی جەنگیس سەید عەباس کوشتووە.
جگە لە قەزای داقووق لە قەزای دوبزیش چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندێک و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون. رائید عەلی محەممەد هادی، بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “کاژێر 7:10 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردووەتە سەر گوندی بای حەسەن لە سنووری قەزای دووبز”.
بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزای دوبز ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو کەس بەناوەی کانی مەلا کەریم و عەدنان کوژران، کە هەردووکیان بە رەگەز عەرەبن.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
بازدیدها: 33
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website