Home / پستهای تازە / رزگارکردنی رەقە پیرۆزبێت

رزگارکردنی رەقە پیرۆزبێت

 

بە قارەمانی و فیداکارییەکی بێوێنە، بە قوربانییەکی زۆر، دوای 134 رۆژ شاری رەقەی پایتەخت و بنکەی داعش، بە هەمانگی هێزە هاوپەیمانەکان، لەسەردەستی هێزەکانی سوپای دیموکراتی سوریا کە یەپەگەو یەپەژە تیایدا هێزی سەرکین، رزگار کرا. بە رزگارکردنی رەقە ئیدی داعش وەک هێزێکی خوێنڕیژ و تاریکپەرستی دژە مرۆڤایەتی بەرەوە کۆتایی دەچێت. ئەم سەرکەوتنە مەزنە سەرکەوتنی مرۆڤایەتییە. سەرکەوتنی رووناکییە بەسەر تاریکستاندا. ئەم سەرکەوتنە هی کوردو عەرەب و سریان و هەموو پێکهاتەکانی باکوری سوریایە. نیشانەی برایەتی و هاوکاری گەلان و بیروباوەە.

لە هەڵمەتی رزگارکردنی رەقەدا یەکینەکانی پاراستنی ژن، یەپەژە ئەرکێکی مەزنی خستە سەر شانی خۆی. بە قارەمانی و فیداکارییەکی مەزن لە هەموو بەرەکاندا بەشداربوون. بەیاننامەی رزگارکردنی رەقە لە لایەن فەرماندار و شەرڤانانی یەپەژەوە راگەیەنرا. ئەمە ئاماژەی پێشکەوتنی ژنە، ئەمە نیشانەی شۆڕشی کۆمەڵایەتییە، ئەمە تۆڵەکردنەوەی هەموو ژنانی دیلە، بەتایبەتیش ژنانی دەڤەری شەنگاڵ.

رزگارکردنی رەقە نەک تەنیا کۆتایهێنانە بە دەسەڵاتی داعش، بەڵکو کۆتایی هێنانە بە تاریکستانی کۆنەپەرستی و دژە مرۆڤایەتی لەو ناوچەیە. مزگێنی دامەزراندنی سوریایەکی فیدراڵ و دیموکراتیکە. رزگارکردنی رەقە لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش دەنگدانەوەو شکۆو بەرزکردنەوەی ورەی گەلی کوردستانە.

ئێمە وەککۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەتا لە کەسێتی شەهیدانی هەڵمەتی رزگارکردنی رەقەدا، هەموو گیانبەختکردوانی شۆڕشی رۆژاوا بە رێزەوە بەبیردێنینەوە، سەری رێز لەبەردەمیان دادەنەوێنین. ئێمە سەرکەوتنی رەقە لە شەڕڤانانی یەپەژە، یەپەگە و سوپای دیموکراتی سوریا، لە هاوپەیمانیی دژی داعش، لە هەموو پێلهاتەکانی باکوری سوریا، لە هەموو سوریا، لە گەلی کوردستان و هەموو جیهان پیرۆز دەکەین.

سەرکەوتنی رەقە پیرۆزبێت

کۆنسەی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ك.ن.ك

19.10.2017

Visits: 7