سازمانی دیموکراتیکی یارسان کردەوە تیروریستیەکانی ئەمڕۆی ئانکارا کە لایەنگران وئەندامانی پارتی گەلانی (هەدەپە) کردە ئامانج مەحکوم و ڕێسوا دەکات.
وێرای مەحکوم کردنی کردەوە تروریستیەکانی ئانکارا، هاودەردی و هاوخەمی خومان بۆ پارتی گەلان (هەدەپە)، بنەماڵە و کەسۆکاری گیانبەختکردوانی ئەم کردەوە تروریستەیانە دەردەبڕین و هیوای هەرجی زۆتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێن.
لە کاتێکدا ناۆچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەست کردەوە تیروریستەکانەوە دەناڵێنی و گەلی کوردستان لە بەرانبەر شاڵاوی قڕکردن و لە ناۆ بردن خوڕاگری دەکا و بۆتە سیمبولی پارێزگاری کردن لە ئەرزشە ئینسانیەکان و ئەفسانەی داعشی شکاندووە، هەر ڕاست لەم کاتەدا و لە نێو پایتەختی تورکیە حیزبێکی یاسایی لاینگری ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەوێتە بەرپەڵاماری تیروریستی، تەنیا لە بەر ئەوەێ کە ئەم حیزبە وە ک حیزبێکی سیاسی و جێباوەڕی خەڵک و لایەنگری چارەسەرێ ئاشتییانەی کێشەی کورد دێتە ئەژمار.
تا ئێستا هێج کەس و لایەنێک برپرسایەتی ئەم کردەوە تێروریستیەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لە کەس شاراوە نیە کە پاراستنی خەڵک دەکەوێتە ئەستووی حکومەتی تورکیا. هەربۆیە ئەرکی حکومەتی تورکیایە کە لە کاتێکی دیاریکراودا بکەرانی کردەوە تیروریستیەکانی ئەمڕو بداتە دادگا و ئامانج لە ئەم کردەوەیە بۆ بنەماڵەێ قوربانیان و هەدەپە و جەماوەرێ تورکیە ڕۆن بکاتەوە.
سازمانی دیموکرتیکی یارسان هەر لە ڕێگای ئەم بەیاننامەوە پشتگیری خوەی بۆ ئاگربەسی یەکلایەنانەی پکاکا دەردەبڕی و بەهەنگاوێکی بۆیرانەێ لە قەڵەم دەدات، چونکە شەڕ و خوینڕشتن لە قازانجی هیچ لایەنێکدا نیە و مەسەڵەی کورد تەنیا لە ڕێگای ئاشتییەوە چارەسەردەکرێ. هیوادارین کە دەسەڵاتدارانی تورکیاش ئەم حەقیقەتە قەبۆڵ بکەن و بە پیر ئاشتییەوە بچن، چۆنکە لە ناۆ بردنی کورد تەنیا خەون و مەحاڵە و شەڕیش گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر قازانجەکانی تورکیە، لە هەمو بوارەکانی ئینسانی، ئابووری، ئەرزش و ڕەاوبتی نێونەتەوەییەوە.
لە هەمانکاتدا داوا لە وڵاتانی دەسەڵاتدار، یەکیەتی ئورووپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە فشارەکانی خویان بۆ سەر تورکیە لە پێناۆ وەستاندنی شەڕ و لێکۆڵینەوەی بێلانانە لەم کردەوە تێروریستیە و کردەوە تێروریستیەکانی دیکە ئەنجام بدا و بۆ ڕای گشتی ئامانجی ئەم کردەوە تێروریستیانە ڕۆن بکاتەوە و بکەرانی بە ڕای گشتی بناسێنێ.
جارێکی دیکە سازمانی دێموکراتیکی یارسان بە توندترین شێوە ئەم کردوە تێروریستە مەحکوم دەکات و پاڵپشتی خوی بۆ ئاشتی و برایەتی گەلان دۆپاتدەکاتەوە.
کومیتەی مەرکەزی
١٠/١١/٢٠١٥
بازدیدها: 40
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website
