بە پێ هەواڵی هەواڵنێرە فەرمیەکانی حدک و حدکا و حکومەتی هەرێم، لەم چەند رۆژی دواییەدا دو کردەوەی تروریستی دژی ئەندامانی حدک و حدکا لە کوردستانی عێراق ئەنجام دراوە. لە ئاخرین تروری ئەم دوایەدا یەکیک لە فەرماندە پایە بەرزەکانی حیزبی دێموکراتی کورستان – ئیران کەوتە بەر پەلامار ترورێستی و دەسڕێژی هێندێێک کەسی نەناسراو. تاکوو ئیستا هێیچ لایەنێک ئەو کردەوە تروریسیتیانەی بە ئەستوو نەگرتووە.

هێزەکانی ئاساێش و پوولیسی حکومەتی هەریم ، وەکوو دو باڵی ناوەندی یاسا، لە بەرانبەر پاراستنی گیانی خەباتگێڕانی سیاسی کوردی ئیران کە لە کوردستانی عێراق خەریکی کاری سیاسی دژ بە ڕێژیمی کووماری ئیسلامی ئێرانن ، بەرپرسن. هێزە ئەمیەتیەکانی هەرێم و دەزگا پەێوەندیدارەکان دەبی هەرچێ زوتر ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تێروریستیانە دستگیر و ڕادەستی دادگایان بکەن.
ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان کردەوە تروریستیەکان دژ بە چالاکانی سیاسی کوردی ئێران لە کوردستانی عێراق مەحکوم دەکات وە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کار و هر دۆ حیزبی حدک وحدکا دەکات.
جارێکی دیکە هیوادار و داواکارین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی نیشتمانی، ئخلاقی و یاسایی خوێ هەستێ و بکەران و ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تێروریستیە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنێ
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان
کۆمیتەی ناوەندی

٧/٣/٢٠١٨
[wpforms id=”4162″]
بازدیدها: 43
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website