Home / روانگە/ دیدگاە رسمی حدی / پەیامی سەرەخۆشی سازمانی دێموکراتیکی یارسان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولڕەزاق فەیلی

پەیامی سەرەخۆشی سازمانی دێموکراتیکی یارسان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولڕەزاق فەیلی

بنەماڵەی بەڕێزی کاک عەبدولڕەزاق!

ئەندامان و لاینگرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان!

هاونیشتمانان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەبدولڕەزاق وەک سیاسەتوان و کەسایەتی بە توانای گەلەکەمان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ك) خەسارێکی گەورە یە.

کاک عەبدولڕەزاق هەم وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی و هەم وە‌ك رووناکبیریکی گەلەکەمان زۆر دڵسۆزانە ماندووینەناسانە لە پێناۆ ئازادی و دێموکراسی و سەربەرزی گەلی کورد لە سەنگەری موقاوەمەت و تێکۆشان دا بۆ ساتێکیش لە خەبات هەدای نەدا. کاک عەبدولڕەزاق وێڕای بەگژاچونەوەی رژێمە دیكتاتۆر وسیستمە چەوسێنەرانە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق، لە هەمان کاتدا کەسێکی داكۆكیكاری بەهێزی ئازادیی و پێشكەوتنخوازیی بوە.

کاک عەبدولڕەزاق وەک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ك) و هاوڕێی نێزیکی مام جەلال رۆڵێکی کاریگەری لە خه‌بات و سیاسه‌تی کورد لە باشووری کوردستان‌دا هەبوو.

وەک کەسێکی نێزیکی یارسانیەکان و دوستێکی سازمانی دێموکراتیکی یارسان لە پێناۆ دوستی یەکیەتی و یارسانیەکان زۆر دڵسوزانە و سادقانە تێدەکۆشا.

سازمانی دێموکراتیکی یارسان وێڕای بە داخ بوونی بۆ کوچی دوایی تێکۆشەری کورد کاک عەبدولڕەزاق، به چاوی رێزو ستایشەوە ده‌ڕوانێته رابردووی خه‌بات و تێکۆشانی و لە دەسدانی کاک عەبدولڕەزاق بە خەسارێکی گەوەرە بۆ بنەماڵە و یەکیەتی نیشتمانی و خەڵکی کوردستان دەزانێ.

سازمانی دێموکراتیکی یارسان سەرەخۆشی لە گەلی كوردستان، سەرکردایەتی و کادیر و ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و خانەوادەی بەڕێز عەبدولڕەزاق فەیلی دەكات.

سازمانی دێموکراتکی یارسان

کومیتەی مەرکەزی

 

YDO Cover bilde

2018/06/15

بازدیدها: 45