بەشداری سازمانی دیموکراتیکی یارسان لە ساڵیادی موقاوەمەتی کۆبانێ
ئەمڕۆ ێەکشەممە و ڕێکەوتی ١ی نوامبری 2015 هەیئەتێکی سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان بە سەرپەرستی هاوڕێ بەڕێز کاک گوڵمرادی چراغی لە ڕێوڕەسمێك کە کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری ئارهوسی وڵاتی دانمارک سازیکردبۆ بەشداری کرد.
سازمانی دیموکراتیکی یارسان موبارزە و موقاوەمەتی خەڵکی قارەمانی کوبانێ بەڕز دەنرخێنێ و هەر لە سەرەتاوە پشتیوانی ئەو موقاوەمەتە سەربەرزانە بووە و بە هەر شکڵێکی مومکین بویکرابی پشتیوانی خوەی دەربڕیوە.
جارێکیتر ساڵیادی موقاوەمەتی خەڵکی نیشتمانپەروەر و قارەمانی کوبانێ پیرۆز بێت.
سازمانی دیموکراتیکی یارسان
کومیتەی دانمارک
١/١١/٢٠١٥
بازدیدها: 41
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website


