Home / روانگە/ دیدگاە رسمی حدی / سازمانی دیموکراتیکی یارسان سەرکەوتنی پارتی دێموکراتیکی گەلان(هەدەپە) ‌‌پیرۆز دەکات

سازمانی دیموکراتیکی یارسان سەرکەوتنی پارتی دێموکراتیکی گەلان(هەدەپە) ‌‌پیرۆز دەکات

سازمانی دیموکراتیکی یارسان سەرکەوتنی پارتی دێموکراتیکی گەلان(هەدەپە) ‌‌پیرۆز دەکات

hdpدوای هەڵبژاردنەکانی مانگی شەش و شکەستهێنانی ئاکپارتی و بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە تۆرکیا، بەربەست و تۆقاندن و فشارەکانی حکومەتی تورکیاش لە پێناۆ پێشگیری کردن لە چوونی پارتی گەلان بۆ پەرلەمانی تورکیا گەیشتە ئاستی کوشتن و زیندانی کردن و میلیتاریزە کردنی شارەکانی کۆردستان.

وێرای سەرجەم ، هەموو فشارەکانی حکومەت چە لە ڕێگای چەواشەکاری سیاسی و چە لە ڕێگای بەکارهێنانی هێزی نیزامی، هەدەپە توانی بەربەستی %10 بشکێنێت و جارێکی دیکە بچێتە پەرلەمانی تورکیە.

سازمانی دیموکراتیکی یارسان وێڕای پیروزبایکردنی ئەم دەسکەوتە مەزنە لە گەلی کورد لە کوردستانی تورکیا و بە تایبەتی پارتی دیموکراتی گەلان، لە هەمات کاتیشدا هیودارە کە هەدەپە بتوانێت لە پەرلەمانی تورکیا لە مافەکانی گەلی کورد خاوەنداریەتی بکات و جارێکی دیکە ئاشتی و ئارامی باڵ بکێشێت بە سەر کوردستان وتورکیادا.

سازمانی دیموکراتیکی یارسان

Logo

کومیتەی مەرکەزی

١/١١/٢٠١٥

بازدیدها: 37

دیدگاهتان را بنویسید