Home / پانل آزاد / ڕاگەیندراوی پشتیوانی سازمانی دێموکراتیکی یارسان لە بانگەوازی کاکەییەکانی کوردستانی باشوور سەبارەت بە کونفرانسەکەی یونامی لە هەوڵێر

ڕاگەیندراوی پشتیوانی سازمانی دێموکراتیکی یارسان لە بانگەوازی کاکەییەکانی کوردستانی باشوور سەبارەت بە کونفرانسەکەی یونامی لە هەوڵێر

ڕۆژی پینجشەممو ڕێکەوتی ٢٠١٥/١١/١٩ به‌ سه‌رپه‌رشتی (یونامی) و (یونسكۆ) كۆنفرانسێكی هاوشێوه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و ئازادی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له‌ شاری هه‌ولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو. دیارە ئامانج لە گرتنی ئەمم كۆنفرانسه‌، پاڵپشتی كردن و پارێزگاری كردنە لە كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی کوردان بە هەمۆ پێکهاتە جیاوازەکانیانەوە کە بە سه‌دان ساڵه‌ پێکەوە دەژین.

ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان، لە ڕێگای جوراوجورەوە و بە دەرکردنی بەیاننامە و پێوەندی ڕاستەوخۆ تێکوشاوە تا سەردەمدارانی کوردستانی باشوور بۆ بەڕەسمییەت ناسینی مافە سەرەتاییەکانی یارسانیەکان (کاکەییەکان)، وەک پێکهاتەیەکەی ڕەسەن و سەرەکی کۆمەڵگای کۆردستان و دوومین گەورەترین پێکهاتەی ئایینی دوای ئیسلام لە کوردستانی باشوور هانبدات و لەم پێناوەدا هەنگاوی بەکردەوە هەڵبگێردرێ، کە چی بەداخەوە تا ئێستا نەک هەر مافە سەرەتاییەکانیان لە بەر چاۆ ناگیردرێ، بەڵکە بە شێوازی جوراوجور و بە بەرنامە تێدەکۆشرێ تا ئەم کەمینە لە حەق و حقوقی ڕاستەقینەی خوەیان بێبەش بکریەت.

لە کەس شاراوە نیە کە کاکەییەکان نەک تەنیا لە پرۆژە دەستوردا ناویان پشتگوێ‌دەخرێ، بەڵکو تا ئێستاش نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان و ناوەندە بڕیاردەرەکانی دیکەی کوردستاندا نیە. ئەمە وێڕای ئەوەی، کە کاکەییەکان لە مێژووی خەباتی کوردستاندا دەورێکی گرنگیان بینیوە و ئێستاش بە حوکمی یارسانی و کورد بوون کەوتونەتە بەر غەزەبی تاریکپەرستانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی و قەڵاچو دەکرین و لە ماڵ و مۆڵکی خویان ئاوارە دەکرین و شوێنە پیروزەکانیان دەڕوخێنن.

 

پەرلەمان و حکومەت و دامۆ دەزگاکانی کۆردستان گویی هەموو لایەنگرانی دیموکراسی و ئازادییە بنەڕەتیەکان نەک هەر لە کۆردستان، بەڵکۆ لە پێوەندی لە گەڵ وڵاتانیشدا کەڕ کردووە و خوێان بە تەنیا پارێزەری دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانن، کەچی ئامادە نین پێکهاتەیەکی گەوەرە کە بە هەمۆ پێوەرەکانی زانستی و تیولوژی خاوەنی دینی سەربەخۆی خۆیانن و لە ڕوانگەی دێموکراسیەوە دەبێ وەک پێکهاتە ئایینیەکانی دیکە چاویان لێبکریەت، بە ڕەسمییەت بناسن.

بە پێ بڵاۆکراوەی بەشێکی بەرچاوی کاکەییەکانی کوردستانی باشوور و بایکوت کردنی کونفرانسی پێکەوەژیانی یونامی و یونسکۆ، ئەم چەند خاڵە بە بێر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستاندا دێنین و هیوادارین کە تا دەرنگ نەبووە تێبکۆشن لە لایەک یەکیەتی کوردان بە هەمۆ پێکهاتەکانیەوە بە هێز بکەن و لە لایەکی دیکەش مافی کاکەییەکان وەک ئەسڵێکی دێموکراسی لە بەرچاۆ بگرن:

 

١. سازمانی دیموکراتیکی یارسان پشتیوانی خوەێ بۆ مافی کاکەییەکان و چەسپاندنی حەق و حقوقی کاکەییەکان لە دەستووری بنەڕەتی هەرێمی کوردستان دا وەک دینێکی موستەقڵ دەردەبڕێ و بە پەڕوشەوە داوا لە دەسەڵاتدارانی کوردستان دەکات کە بە جدی و ژیرانە لە گەڵ ئەم مەسەڵە خوەێان ڕۆبەڕۆ بکەن.

٢. سازمانی دیموکراتیکی یارسان بە بیر دەسەڵاتدارانی کوردستاندا دێنێتەوە کە بیرۆکەی ئنکارکردنی یارسانیەکان، نەک هەر لە بەرژەوەندی یەکیەتی نەتەوەیی کورددا نابێت، بەڵکۆ دەبێتە هۆی ئەوەی، کە کوردانی کاکەیش وەک بەشێکی زۆری کوردانی شیعە مەزهەب لە دەسەڵاتی سیاسی کورد ناهۆمید بن. هەربۆیە هیوادارین و داواکارین کە با لە مە زیاتر بە حەق و حقوقی کاکەییەکان یاری نەکرێت، چونکە ئەمە لە دواڕۆژدا لە بەرژەوەندی کوردا نیە.

٣. یارسانیەکان تا ئێستا لە پێناۆ بەرژەوەندی نەتەوەییدا، هیچکات ئامادە نەبوونە لە بەرمبەر ناعەداڵتییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات هیچ ڕۆنکردنەوە و ڕەوشەنگەری ڕۆ بە وڵاتانی ئوروپایی و دەسەڵاتدار بدەن، بەڵام ئەگەر هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی ئنکار کردن و چەواشەکاری دەس هەڵنەگەرێ، بە دڵنیاییەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو و بەرنامە بۆداڕێژراو لە سەرجەم وڵاتانی ئورووپای بە ئاکسیونی ئعترازی وگردبوونەوە، هەرچەند لە مونفەعەتی ئعتباری هەرێمی کوردستانیشدا نەبێ و نیە سیاسەتی ئنکارکردنی کاکەییەکان لە قاۆ دەدەین.

٤. هەروەک پێشتریش لە چەندین ڕاگەیاندرواو و لە نامەی ڕەسمی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، حکومەت و ئەحزابی دەسەڵاتداری کۆردستان ئامادەگی خوەمان وە سازمانی دێموکراتیکی یارسان نیشانداوە، ئێستاش لە ڕێگای ئەم ڕاگەیندراوەوە جارێکی دیکە سازمانی دیموکراتیکی یارسان ئامادەیە کە لە گەڵ پەرلەمان و دەستەی نوسینەوەی دەستوور هاوکاری بکات و لە باری زانستی و تیولوژیەوە یارمەتی بە ئاشنای زیاتر لە سەر دینی یاری وەک دینێکی ڕەسمی بکات.

٥. وەک کوردانی یارسانی لە ڕوژەهەڵاتی کوردستان پشتیوانی تەواوی خوەمان بۆ خواستە رەواو و بەرحەقەکانی کاکەییەکان دەردەبرین و لە هەر کات و ساتێکدا و لە پێناو یەکیەتی نەتەوەیی و مافی ڕەوای یارسانیەکان ئامادەی هاوکاریین و لە ڕێگای ئەم پەیامەوە پشتیوانی لە پەیامی بایکۆتی کاکەیەکانی کوردستانی عێراق دەکەین و بەڵێن دەدین کە هەمۆ ڕێگایەک لە پێناۆ چەسپاندنی مافەکانیان بە ڕەسمی لە دەستووری هەمیشەیی هەرێمی کوردستان بگرینە بەر و هەر لەم پێناوەشدا تێدەکوشین لە گەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بکەوەینە دیالوگەوە.

 

سازمانی دێموکراتیکی یارسان

کۆمیتەی مەرکەزی

٢٠١٥/١١/٢٠

 

باوەتەکە وە پی دی اف

بازدیدها: 64

دیدگاهتان را بنویسید