یارسان مدیا
٢٢\١١\٢٠١٩
نووسینی: سه‌باح مه‌لا عه‌بدوڵا
له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی «یارسان»دا چه‌ندین بۆچوونی ناته‌با و جۆراوجۆر هه‌ن. ئه‌و ڕاڤانه‌ی که تا ئیسته بۆ ئه‌م وشه‌یه کراون، هه‌ر هه‌موویان له یه‌ک شت‌دا هاوبه‌شن ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی که ئه‌م وشه به وشه‌یه‌کی “لێکدراو”

زانراوه. هه‌ر لێکدانه‌وانه‌یکیش بۆ هه‌ر کام له وشه‌کانی «یار» و «سان» بۆچوونێکی جیاواز له‌وانی دیکه پێشکه‌ش ئه‌کات. مانا و ڕاڤه‌ی وشه‌ی لێکدراوی یارسان به‌پێی ئه‌و لێکدانه‌وانه‌ی که تا ئیسته له‌ملاولا بینیومن یان له دواندنی هاوڕێیانی یارسانمدا بیستوومن، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- یار یا یاره‌كانی + سان (سوڵتان سه‌هاك)
- یارو + سانی
- یاری + ستان
- یار + ستان
- یار + سان(سه‌نگ،به‌رد)
- یار(خودا) + سان(په‌یڕه‌و)
- یار(خودا) + سان(له‌شکر)
- یاری + سان(خوا)
- یاری + سان(خۆر)
- یاری + ساسانییه‌کان
- یار + سان(وشه‌یه‌کی لێکدراوی فارسی)
ئه‌م بابه‌ته تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌و چه‌ند خوێندنه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکرا و به گوێره‌ی توانا هۆی ناته‌واوی و په‌سه‌ند نه‌بوونیان له دیدی نووسه‌ره‌وه و له ئاکامیشدا پێشکه‌ش کردنی واتایه‌کی جیاواز و نوێ بۆ وشه‌ی یارسان.
1- یار(یا یاره‌كان) ی + سان سه‌هاك: به مانای په‌یڕه‌وانی سوڵتان سه‌هاك ]شێخ ئیسحاقی به‌رزنجی[ گه‌وره به‌رجه‌سته‌كاری ئایینی یارسان.
“سان” له پۆلێنبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیی چینی ده‌ستڕۆیشتوو له هه‌وراماندا که به پێی هه‌ندێ بۆچوونیش شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی یارسانه؛ پله‌یه‌ك له ژوور “خان”ه‌وه‌یه‌و خان‌یش پله‌یه‌ك له ژوور “به‌گ”ه‌وه‌یه.
سانی هه‌ورامی مانای گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاتی ناوچه ئه‌گه‌یه‌نێ و حوكمی چه‌ند خان و چه‌ندین به‌گی به‌ده‌سته‌وه‌یه و هه‌م له کاتی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ماره‌ته كوردییه‌كان و هه‌م له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌فه‌وی و قاجاڕیشدا، سان نوێنه‌ری ڕه‌های ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بوون له ده‌ڤه‌ری خۆیاندا.
به‌و هۆیه‌وه که هه‌ورامان یه‌کێک له مه‌ڵبه‌نده دێرینه‌کانی کوردستانه و مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه، کارتێکردنی زۆرێک له ئایین و نه‌ریته که‌ونارا و قه‌دیمییه‌کان له سه‌ر فه‌رهه‌نگ و زاراوه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره حاشاهه‌ڵنه‌گره و یه‌ک له‌وانه‌ش بوونی ئه‌م وشه‌ی سانه‌یه. سان ته‌نیا له هه‌وراماندا بووه و له ناوچه‌کانی دیکه‌دا به زۆری بۆ شتی هاوشێوه، نازناوی که‌سایه‌تی و خانه‌دانه ده‌ستڕۆشتووه‌کان میر، ئاغا، خان، به‌گ یا شێخ بووه.
هه‌ندێک له خاوه‌نڕایان سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی «سان» ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ «شاهنشا»ی فارسی و هه‌ندێكیش ئه‌ڵێن «سوڵتان» یان «شێخ»ی عه‌ره‌بییه و هاتوه‌ته ناو زمانی كوردی و گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه و هه‌یشه پێیوایه كه له وشه‌ی كۆنی میدی «ساتراپ»ه‌وه گیراوه که به هه‌م به مانای فه‌رمانڕه‌وایه و هه‌میش ویلایه‌ت (میرنشینی).
به پێی ئه‌م بۆچوونه کاتێک سوڵتان ئیسحاق بووژێنه‌ره‌وه‌ی ئایینی یارسان له زێدی خۆی واته به‌رزنجه‌ی شاره‌زووره‌وه چووه بۆ پردیوه‌ر له هه‌ورامانی لهۆن، جه‌مخانه‌یه‌کی له‌وێ بنیات‌ناوه و به‌ره‌به‌ره یاران و په‌یڕه‌وانی له ده‌وری کۆبوونه‌ته‌وه و حوکمڕانییه‌کی له‌و ناوچه‌یه‌دا دامه‌زراندووه و له‌وێوه ناوه‌که گشتێندراوه بۆ هه‌موو مورید و شوێنکه‌وتووانی سوڵتان له شوێنه‌کانی دیکه و له سه‌رده‌مانی دواتریشدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ریش ته‌نانه‌ت سوڵتان ده‌سه‌ڵاتێكی دینی دروست كردبێ كه تیایدا خۆی فه‌رمانڕه‌وا بووبێ؛ بێگومان حوكمڕانییه‌كی له چه‌شنی میر و خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی نه‌كردووه و مه‌عقوول نیه كه دانیشتووانی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵات (یان دروستتر بڵێین: ناوچه‌ی نفووز و كارتێكردنی مه‌عنه‌وی)ی ئه‌و، به ناوێكی تایبه‌ته‌وه ناوزه‌د کرابن و تا ئیسته‌یشی له‌گه‌ڵ بێت له ناو کورددا ده‌وترێت: ڕه‌عیه‌تی فڵان ئاغا یا مورید و مه‌نسووبی فیسار شێخ، كه زۆر جیاواز ئه‌نوێنێت له‌گه‌ڵ وشه‌ی یارساندا.
ئه‌گه‌ر وه‌ک هه‌ندێک ده‌ڵێن سان له سوڵتانه‌وه هاتبێ، سوڵتان له ئه‌ده‌بیاتی عیرفانیدا مانای ڕابه‌ری ته‌ریقه‌ت و گه‌وره‌ی ئایینی ئه‌به‌خشێ و به‌م پێیه‌ش له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی یارساندا، سان واته سوڵتان سه‌هاک ده‌بێته پێشه‌وا و ڕێبه‌ر و مه‌حبووب و مه‌قسوود و یاریش واته “په‌یڕه‌وان و شوێنکه‌وتووه‌کانی” یاخود “نزیکان و خۆشه‌ویستانی” سان.
به‌ڵام حه‌واریه‌كانی عیسا لای گاوره‌كان و ئه‌سحابی نه‌بی له ئیسلامدا، به كه‌سانێكی تایبه‌ت و له زه‌مه‌نێكی تایبه‌تدا به په‌یڕه‌وانی ئه‌و ئایینانه وتراوه، نه‌ك به هه‌موو شوێنکه‌وتووانیان له گشت سه‌رده‌مه‌کاندا. ئه‌ی بۆچی یارسان سه‌رجه‌م په‌یڕه‌وانی سان سه‌هاك له هه‌موو ده‌ور و زه‌مانێكدا له‌خۆئه‌گرێت؟
شایانی باسه كه به پێی هه‌ندێ به‌ڵگه و ده‌قی ئایینی، له سه‌رده‌می شاخۆشین‌دا كه زیاتر له چوار سه‌ده پێش سان سه‌هاك ژیاوه، وشه‌ی یارسان به‌كارهێنراوه. بۆیه له ڕووی وشه‌ناسییه‌وه ناتوانین له سه‌ر ڕاڤه‌ی وشه‌ی یارسان به ئاوا خوێندنه‌وه‌یه‌ك پشت ببه‌ستین، هه‌رچه‌نده هه‌ڵگری بارێكی مه‌عنه‌وی و میتافیزیكی بێت نه‌ك ڕواڵه‌تی و باو.
2- یارو + سانی
له‌م بۆچوونه‌دا وشه‌ی یارسان، له بنه‌ڕه‌تا هه‌ورامی بووه و بریتی بووه له “یارو سانی” که به درێژایی مێژوو پیتی “و” که ئه‌میش وه‌کوو “ی” له سۆرانی‌دا ئه‌رکی ئامرازی په‌یوه‌ندیی هه‌یه، به‌ره‌به‌ره سواوه و وشه‌که بووه به یارسان. ئه‌میش به مانای یاری سان سه‌هاکه که به هه‌مان هۆکاری سه‌ره‌وه، دڵنیامان ناکات له ڕاستیی واتاکه‌ی. به‌تایبه‌ت که ئه‌م وشه‌یه بۆ تاکه‌که‌س به‌کارده‌هێنرێ و کۆکه‌ی له هه‌ورامیدا ده‌بێته “یاره‌کاو یان یارانو سانی”
3- یاری + ستان
له به‌ر ئه‌وه‌ی له وشه لێكدراوه هاوبێچمه‌كانی ئه‌م بۆچوونه‌دا، پاشگری سان/ستان ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر شوێن ئه‌كات و بۆ وێنه گوڵستان به‌و جێیه ئه‌ڵێن كه گوڵی لێیه، ئه‌بێ یاریستان مانای ئه‌و هه‌رێمه ببه‌خشێ كه دانیشتووه‌كانی یارین. به‌ڵام:
1) ئاوا هه‌رێمێكی جوغڕافیایی بوونی نه‌بووه و نییه و یارییه‌كان له شوێنێكی تایبه‌تدا نیشته‌جێ نین و بگره فره‌یش په‌ڕته‌وازه‌ن و ئایین له زاتی خۆیدا سنووری باوی جوغڕافیایی ناناسێ و هه‌ر که‌سێک بۆی هه‌یه له هه‌رکوێی دنیادا بژی و په‌یڕه‌وی له فیکر یا دینێکه‌وه بکات.
2) ناوچه و ته‌نانه‌ت گوندێكیش به ناوی یارسانه‌وه نییه كه مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدان و زێدی ئه‌و ئایینه بێت، تاكوو ئێمه‌یش بڵێین: دواتر ناوی ئه‌و شوێنه گشتێندراوه بۆ ئایینه‌كه و بڕاوه به سه‌ر په‌یڕه‌وانیدا.
3) باویش نییه كه ئایدۆلۆژییه‌ك ناوی خۆی له ناوی ئه‌و شوێنه‌وه وه‌ربگرێ كه تیایدا سه‌ریهه‌ڵداوه.
4- یار + ستان، به مانای کۆمه‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به (یار)ه‌كان:
هه‌ر وه‌ك چۆن ئیسته‌یش ئاساییه كه ئه‌ندامانی ڕێكخستنێكی جه‌ماوه‌ری به ناوێكی تایبه‌ته‌وه یه‌كتری بانگ بكه‌ن (وه‌ك برای دینی، هاوڕێی حیزبی و هتد)؛ له هه‌ندێک له ده‌قه ئایینییه‌كانی یارساندا واده‌رئه‌كه‌وێت كه پێشتر له ناو یارسانه‌كاندا باو بووه به یه‌كتر بڵێن «یار». دوور نیه ناوی «یاری» به مانای شوێنکه‌وتووی ئایینی یارسان، لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. بۆیه دیسان به پێی هه‌مان ئه‌و هۆکارانه‌ی كه بۆ یاریستان باس کران، گومان له دروستی ئه‌م گریمانه‌یه‌شدا هه‌یه.
5- یار + سان (سه‌نگ، به‌رد):
له‌م بۆچوونه‌دا لێره‌دا سان به سه‌نگ/به‌رد مانا کراوه‌ته‌وه و ڕۆڵی ئاوه‌ڵناو به یارسان دراوه و پێیوایه که یارسان هاوکات هه‌ڵگری دوو مانایه:
1) ئه‌و «یار»انه‌ی كه به‌ردئاسا قورس و قایم له سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان ڕاوه‌ستاون.
2) به چه‌شنی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌خشێك له سه‌ر به‌رددا ئه‌و ئایینه‌یش له دڵی یاره‌كاندا ده‌قی به‌ستووه و جێگیر بووه.
شیمانه ناكرێت له زمانی كوردیدا «سان» وشه‌ی ڕۆنراو یان سواوی «سه‌نگ»و به مانای «به‌رد» بێت، هه‌ر بۆیه ئاوا خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ «یارسان» ڕه‌نگه له لێكدانه‌وه‌یه‌كی كاڵفامانه به‌ولاوه هیچی‌تر نه‌بێت.
گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌کیش دووره له باسه‌که‌مانه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا پێویسته ئاماژه به دوو شوێن بکه‌ین که له ناوه‌کانیاندا سان و به‌رد لێک نزیکن و ڕه‌نگه لێکچوونی ناوی ئه‌و دوو شوێنه له‌گه‌ڵ وشه‌ی یارساندا که‌سانێکی به هه‌ڵه‌دا بردبێ که لایه‌نگیری له‌م بۆچوونه ده‌که‌ن، ئه‌وانیش ته‌ختی سان له چیای شاهۆی هه‌ورامانی مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی یارسان و ئاسه‌واری مێژۆیی تاقۆسان له كرماشانی ناونده‌ی ئایینی یارساندا‌یه.
ته‌ختی سان (به وتنه هه‌ورامییه‌که‌ی: ته‌ختو سانی) که له گۆرانی فۆلکلۆڕی ئه‌و ناوچه‌یه‌شدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌یه و بۆ نموونه “ده‌روونم بیه‌ن به ته‌ختو سانی، چه‌نه‌ش مه‌بڕیۆ ته‌مو زمسانی” وێده‌چێ هه‌وارێکی دێرین بێ که تیایدا تاشه‌به‌ردێکی گه‌وره و ته‌ختیشی لێیه. تا جێگه‌یه‌ک من پرسوجۆم بۆی کردبێ مه‌نزڵگه‌ی کاتی و حه‌شارگه‌ی سانێکی هه‌ورامان بووه له سه‌رده‌مانی زوودا و ناوکه‌یشی له‌وێوه هاتووه واته ته‌خت به مانای نشینگه، ته‌ختایی، پێته‌خت و سانیش که نازناوی که‌س یان بنه‌ماڵه‌یه‌کی تایبه‌ت بووه که خاوه‌نی ئه‌و مڵکه بووه؛ نه‌ک به مانای ته‌خته به‌رد!
به نیسبه‌ت ناوی ئاسه‌واره‌که‌ی کرماشانیشه‌وه چه‌ند جۆر بێژه (ئه‌داکردن) و به‌وپێیه‌ش چه‌ندین ڕاڤه‌ی جیاجیای هه‌یه، له‌وانه: تاق‌وه‌سان، تاقه‌وسان، تاقوسان، تاقۆسان و تاق‌بستان. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ كه‌س پێیانوایه كه ئه‌م وشه‌یه یانێ: تاق(ێك) له (ناو) سه‌نگ/به‌رددا، به‌ڵام که‌م نین ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: پاشگری وسان/وه‌سان له‌و وشه‌یه‌دا به مانای (به‌سان)ه و له به‌ستنه‌وه هاتووه واته تاق هه‌ڵبه‌ستن یان تاقێکی هه‌ڵبه‌ستراو. هه‌روه‌ها به “تاقی سان” به مانای ته‌خت یا مه‌نزڵگای سان_یش لێکدراوه‌ته‌وه!
6- یار(خودا) + سان(هۆگر و ناسكار)
ئه‌م بۆچوونه ته‌نیا له كتێبی “دیوانه گه‌وره”ی سه‌ید محه‌مه‌د حسه‌ینی‌دا هاتووه (حسینی سید محمد، گردآورنده و ویراستار، دیوان گوره، انتشارات باغ نی، چاپ دوم، كرمانشاه1387) نووسه‌ره‌که‌ی جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه له ئه‌ده‌بیاتی عیرفانیدا یار به مانای خۆشه‌ویست، هێمایه‌كه بۆ خودا و سانیش ده‌لاله‌ته له سه‌ر لایه‌نگر، په‌یڕه‌و، خوداجۆ و خوداناس.
ئه‌و به‌ڕێزه ڕوونیشی نه‌کردووه‌ته‌وه که به پێی چ به‌ڵگه‌یه‌كی زمان‌ناسی سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی «سان» ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ «هۆگر یان ناسین»؟!
7- یار(خودا) + سان(له‌شکر) به مانای سپا و هۆردووی به‌نده‌کانی خودا
تا ئیسته‌شی له‌گه‌ڵ بێت وشه‌ی “سپا و سان” وه‌ک ده‌سته‌واژه‌یه‌کی سه‌ربازی له زمانی کوردی‌دا به‌کاردێت. به پێی ئه‌م بۆچوونه‌ش یار له ڕه‌هه‌ندی عیرفانییه‌وه هه‌مان خودایه و سانیش ئه‌و فه‌رمانبه‌ردار و عه‌بد و به‌ندانه‌ن که وه‌ک سه‌ربازێک هه‌رده‌م بۆ جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کان حازر و ئاماده‌ن. که‌وابوو یارسان واته له‌شکری خودا. به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌ش لاوازه و ئه‌و مانا زبره له‌گه‌ڵ په‌یامی هێمنانه و ڕۆحی دژه‌توندوتیژیی ئایینی یارساندا ناگونجێ.
8- یار(هاوڕێ)ی + سان(خوا)
تا ئیسته‌یشی له‌گه‌ڵ بێت له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌ورامان و ده‌وروبه‌ریدا سوێندی «سه‌رو سانی» واته قه‌سه‌م به سان، باوه. سان یان سوڵتان واته ده‌سه‌ڵاتدار و به‌م پێیه ئه‌كرێ وه‌ک ئاوه‌ڵناوێک بۆ خودایش به‌کاربهێنرێ. لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچوونه‌ی كه پێیوایه یارسان به مانای یاوه‌ر، مورید و به گشتی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هۆگری په‌روه‌ردگار یان خودا‌په‌رستن، ده‌لاله‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه “ئه‌هلی حه‌ق” كه ناوێكیتره بۆ یارسانه‌كان، هه‌مان مانا ده‌به‌خشێت. واته به بۆچوونی ئه‌وان ئه‌هلی حه‌ق یانێ: خودا(زات، حه‌ق) په‌رست، نه‌ك لایه‌نگرانی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی و دروستی!
دكتۆر حسه‌ین خه‌لیقی له وتارێکدا به ناوی ” کێشه له سه‌ر وشه‌ی یارسان” نووسیویه: مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، ده‌بێژێ: چوونکه له ئایینی یاریدا بڕوا به‌وه هه‌یه که حه‌وته‌وانه یان حه‌وت یاری خاوه‌نکار(خودا) له هه‌ڵسووڕانی کاروباری جیهاندا ده‌وریان هه‌یه، هه‌ر بۆیه “یار” واتە دۆست و”سان” وشه‌یه‌کی کوردییه به واتای پیرۆز یان به واتای خودا. وشه‌ی Saene ی ئا‌ڤێستا، نێوی چاکێکه و وشه‌ی Saintی لاتین به واتای پیرۆزه. که‌واته “یارسان” واتە “یار یان یارانی خاوه‌نکار یان خود” له زمانی سویدییشدا وشه‌یSann به واتای دروست و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆ زیاتر ڕێزگرتنه و واتەی گه‌وره‌یی تێدایه.
9- یار(هاوڕێ)ی + سان(خۆر)
له هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوودا یه‌ک له‌و مانایانه‌ی که بۆ وشه‌ی سان کراوه، هه‌تاوه. واته یارسان به “دۆستی خۆره‌تاو” ته‌عبیر کراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی نووسه‌ری بابه‌ته‌که ئه‌م گریمانه‌یه‌ی شی‌نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا بێ؛ ڕه‌نگه کارتێکردنی ئایینی میترایی له‌سه‌ر یارسان و له‌وێشه‌وه گواستنه‌وه‌ی پیرۆزیی ڕۆژ/هه‌تاو له میتراییه‌وه بۆ یارسان، بووبێته هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوه بۆ ئه‌و ئایینه.
10- یاری + ساسانییه‌کان
د.خه‌لیقی له هه‌مان شوێندا ده‌ڵێ: “ساسانییه‌کان خۆیان یارسان بوونه و له باره‌گای خۆیاندا به هه‌ورامی قسه‌یان کردووه! یارسانه‌کان هه‌ر موغه‌کانی سه‌رده‌می ماد بوونه که دوای به‌زین و که‌وتنی ماده‌کان به ده‌ستی هه‌خامه‌نشییه‌کان، دژی هه‌خامه‌نشییه‌کان شۆڕ‌شیان هه‌ڵگیرساندووه و شۆڕشه‌که‌یان به ده‌ستی ئه‌وان تێدا چووه. دوور نییه وشه‌ی یارسان به‌واتای “یاری ساسان یان یاری ساسانییه‌کان” یان “یاری سان به‌واتای سوڵتانی ساسانییه‌کان” بووبێ. ساسانییه‌کان دوایین تیره‌ی یارسانن که په‌رچه‌یان له ئایینی یارسان کردووه و له سه‌رده‌می ئه‌وانیشدا بوو که ئه‌م ئایینه که‌وتۆته به‌ر هێرشی گه‌وره‌ی له‌ناوچوون، به ده‌ستی عه‌ره‌ب”.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه ڕه‌وا بێت، ئه‌م پرسیاره دروست ده‌بێ که مادام ساسانییه‌کان یارسان بوون و به هه‌موو شێوازێک ئه‌و ئایینه‌یان پاراستووه و گه‌شه‌پێداوه، بۆچی بۆ ناوی ئایینه‌که له خودی وشه‌ی “ساسان” که‌ڵکیان وه‌رنه‌گرتووه؟ چ پێویست بوو نیوه‌ی ناوی ئه‌وده‌سه‌ڵاته مه‌زنه بقرتێنن و پێشگری “یار”ی پێوه‌بلکێنن؟ کوا نموونه‌ی شتی وامان له مێژووی ئایینه‌کاندا هه‌یه؟
- یار + سان (ی فارسی)
له‌م بۆچوونه‌دا وشه‌ی یارسان له زمانی فارسییه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌گه‌ریش وه‌ها بێ سان له فارسی‌دا چه‌ند مانایه‌کی هه‌یه که ده‌بێ زۆمی زیاتر له‌سه‌ر ماناکانی “داب و نه‌ریت” و “به وێنه‌ی، وه‌کوو” بێت. به‌م پێیه‌ش یارسان ده‌بێته “یار ئاسایی و به وێنه‌ی یار” واته هاوڕێی ڕاسته‌قینه، دۆستی دروستکار، دڵداری پاک و به گشتیی ئاماژه‌یه بۆ یاری خواناس و ڕاستی پەرست. به‌ڵام دینێکی تا سه‌ر ئێسقان کوردی که له بناره‌کانی زاگرۆس‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر زاگرۆس و زاگرۆس‌نشینان له جۆره‌ها وه‌یشوومه‌ی فارس و دینی فارسی و ده‌سه‌ڵاتی فارسی پاراستوویانه، چۆن ده‌بێ ناوێکی فارسی له‌سه‌ر خۆی دابنی؟
ئه‌م بۆچوونانه‌ی كه لێره‌دا تا ڕاده‌یه‌ک شی‌كرانه‌وه، هیچكامیان نامانگه‌یه‌نێت به ڕاڤه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه دڵنیامان کات له‌وه‌ی ڕاستی و دروستی بناغه‌ی وشه‌ی یارسانیان پێكابێت.
من له سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌م كه پێویست ناكات یارسان وه‌ك “وشه‌یه‌كی لێكدراو” سه‌یر بكه‌ین و بیرۆكه‌یه‌ک وه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ وشه‌ی یارسان پێشكه‌شی هۆگران و خاوه‌نڕایان ئه‌كه‌م:
“یارسان؛ چه‌مكێكی تایبه‌ت و بێوێنه”
به پێی ئه‌وه‌ی كه له تێكسته ئایینیه‌كانیاندا زۆر جار وشه‌كانی “یاری” و “یارسان” له‌جێی یه‌كتر هاتوون و ته‌نانه‌ت له دروشمی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئایینه‌دا که ده‌ڵێ: “یاری چوار چێوه‌ن باوه‌ری وه جا، پاكی و راستی نیستی و ڕه‌دا” ده‌توانین به‌م ده‌رهاوێشتانه بگه‌ین که: 1- په‌یڕه‌وانی یاری و یارسانه‌كان یه‌ك ما‌نایان هه‌یه 2- بریتین له كه‌سانێك كه شوناسێكی تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی و ئایینی‌یان هه‌یه كه ئه‌و شوناسه جیایان ده‌كاته‌وه له خه‌ڵكانێكی سه‌ر به دینه‌كانی‌تر.
وه‌ك چۆن شارسانی (له ڕۆڵی ئاوه‌ڵناودا) به كه‌س یا كه‌سانێك ئه‌وترێ كه هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگ و هێماكانی “چه‌مكی شار”ن؛ هه‌ر ئاوایش یارسان به نیسبه‌ت په‌یڕه‌وانی و خودی ئایینه‌كه‌یش ئه‌توانێت “هێمایه‌كی ناسنامه‌یی” ببێت.
له کۆتاییدا هیوادارم به‌م ده‌قه باسێکی جیددی له‌سه‌ر ناوی یارسان بورووژێنم و له ئیسته‌وه سپاسی شاره‌زایانی زمان‌ناس و خوێنه‌رانی ده‌روه‌ست ده‌که‌م که له هه‌ڵه و ناته‌واوییه‌کانم له شیکاری و بۆچوونه‌که‌مدا ئاگادارم بکه‌نه‌وه.
نووسینی: سه‌باح مه‌لا عه‌بدوڵا
بازدیدها: 630
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website
First of all I would like to say fantastic blog!
I had a quick question that I’d like to ask if you do not mind.
I was interested to know how you center yourself and clear your head before writing.
I’ve had trouble clearing my mind in getting my thoughts out there.
I truly do enjoy writing but it just seems like the first 10 to 15 minutes are
generally wasted just trying to figure out
how to begin. Any suggestions or tips? Many thanks!
Thanks for the good writeup. It actually used to be a
amusement account it. Glance complex to far brought agreeable
from you! By the way, how can we be in contact?
Thanks to my father who stated to me on the topic of this website, this webpage is
actually remarkable.
Amazing! Its in fact remarkable article, I have got
much clear idea concerning from this paragraph.
Does your site have a contact page? I’m having a tough time locating it but, I’d
like to shoot you an email. I’ve got some recommendations for your blog you might be interested
in hearing. Either way, great website and I look forward
to seeing it improve over time.
With havin so much content and articles do you ever run into
any problems of plagorism or copyright infringement?
My website has a lot of unique content I’ve either
written myself or outsourced but it looks like a lot of it is popping it up all over
the web without my agreement. Do you know any methods to help reduce content from being
ripped off? I’d genuinely appreciate it.
Awesome! Its in fact awesome article, I have got much
clear idea about from this article. cheap flights 3gqLYTc
It’s a shame you don’t have a donate button! I’d
most certainly donate to this brilliant blog!
I guess for now i’ll settle for bookmarking and adding your
RSS feed to my Google account. I look forward to brand new updates and will share this blog with my Facebook group.
Talk soon! cheap flights y2yxvvfw
Hi there mates, its fantastic post about teachingand completely defined, keep it up all the time.
I love what you guys are up too. This type of clever work and coverage!
Keep up the great works guys I’ve incorporated you guys to my
blogroll.
Hi there, everything is going fine here and ofcourse every
one is sharing information, that’s really good, keep up writing.
adreamoftrains content hosting