ئایا بۆچی ئێزدیەکان ببن بە خاوەنی ئەنجوومەنی خۆیان جێی مەترسیە بۆ کوردستان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئەوە ماوەیەکە تەواوی کەناڵە کوردیەکان وهەروەها بە تایبەت حیزبەکەی پارتی سەرقاڵی ئەوەن کە ئێزدیەکان دەیانەوێت ئەنجومەن یان،کانتۆنی کوردی دروست بکەن و دەڵێن ئەمە مەترسیەکی گەورەی تێدایە بۆ کوردستان . من ئەو بیرۆکەیەی ئێزدیەکان بە کارێکی ڕەواو پیرۆز هەڵیدەسەنگێنم چونکە ئەمە مافی هەر تاکێکی ئینسانیە کە سەربەخۆ بێت و گرێدراو ژێر دەستەی هیچ لایەنێك یان گروپێك نەبێت،خەڵکی ئێزدیش وەکوو هەر ئینسانێکی ماف پەروەر دەبێ ئەنجوومەنێکی سەر بەخۆیان هەبێت بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافە بنەرەتیەکانیان بکات و دەنگ و هاواری منداڵانی ئێزدی بگەیەننە هەموو جیهان بۆ ئەوەی خەڵک
.زیاتر گوێ لە ئازارەکانی منداڵانی ئێزدی بگرێت
ئایا بۆچی تورکمانەکان جێگەی مەترسی نین پێنج حیزبیان لە خۆیان هەیە؟؟؟ ئەوان تورکیا پشتیوانیانە ،و هەر وەها چەندەها حیزب و ئەنجوومەنی ئیسلامی لە کوردستان دامەزراوە ئەی ئەوانە چی ئەوانیش دەوڵەتە عەرەبیەکان پشتیوانیانە ، حیزبە کوردیەکان ناتوانن هیچ قسەیەک بکەن ،بە بیرو رای من ئەوانە جێی مەترسیە نەك ئەنجوومەنی ئێزدی ئەوانن دژی ئازادی شەخسی و مافی نتەوایەتین، ئەوانەن دژی
.تەنانەت سرودی نیشتمانی کوردین و هیچ هەستێکی نەتەوەیی و میللیان تیا بە دی ناکرێت ، نەك ئێزدیەکان
ئێزدیەکان،کاکەییەکان، شەبەکەکان، مەسیحیەکان دەبێ هەتا زووە خۆیان رێکبخەن و هێز و ئەنجومەن لە خۆیان دروست بکەن بۆ ئەوەی بەرەنگاری گروپە تیرۆریستیەکان ببنەوە تا بتوانن ژنان و پیاوان و منداڵانیان لە چنگی تاقمە تیرۆریستیەکەی خەلافەتی ئیسلامی رزگار بکەن، چونکە چیدی وەختی خەو نیە ئەگەر بە بێ ترس بخەون پێشمەرگەکانی زێرەڤانی دیسان جێتان دەهێڵن و ژن و منداڵەکانتان ئەخەنە ژێر دەستی دەولەتی خەلافەتی ئیسلام، ئەگەر ئێزدی پشتی بە خۆی دەبوو ئاوای بەسەر نەدەهات و تاڵان نەدەکرا هێزی لە خۆی هەبوایە ، ئافرەتەکانی دەستی داعش نەکەوت و لە مەزادخانەکان بخرێنە مەزادەوەو زەمیان بە سەرەوە بکرێت، رۆژی ئەوە هاتووە کە کەمایەتیە ئایینیەکان بیر لە خۆ رێکخستن و ماڵی خۆیان بکەن ،با چیدی منداڵەکانی ئێزدیلە سەرمای زستان رەق نەبنەوە بە سەر شاخەکانی کوردستان، با چیدی
.منداڵەکانی کاکەییەکان تووشی ئاوارەیی و تۆقاندن نەبن
من وەکوو ژنێکی یاراسانی پشتیوانی بیرۆکەکەتانم زۆر پیرۆزە زۆر بە بایەخە هاوشانتانم هاوکارتان هاویارتانم لە دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئێزدی و هێزی ئیزدی بۆ بەرەنگاربوونەوە لە چەوساندنەوەو
.نائەدالەتی بەرامبەر بە خەڵکە کەمایتیەکان . سەرکەوتوو بێت براو خوشکانی ئێزدی بۆ بە دەستهێنانی مافی ئینسانی خۆیان
28.1.2015
هما لە وڵاتی نەرویج
بازدیدها: 52
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website