Home / پانل آزاد / پاسیڤکردنی کۆمەڵگا، کولتوری دەستەمۆ کردن و بەرگرتن لە بە عەقڵانی کردنی کۆمەڵگایە

پاسیڤکردنی کۆمەڵگا، کولتوری دەستەمۆ کردن و بەرگرتن لە بە عەقڵانی کردنی کۆمەڵگایە

mano aziziشەڕ و تەهەوەڵاتەکانی بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە کورد بە سەریدا دابەشکراوە، زیاتر لە جاران کاریگەری هەبووە لە سەر مەسەڵەێ کورد لە ناۆچەکە.وەزعییەتی داڕماوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)، ئەگەر چی لە باری ئابووری و مەعنەوەییەوە زیان و خەساری گەورەی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان هەیە، بەڵام دەسکەوتی سیاسی گەورەشی بەدوای خویدا هێناوە. بە شێوەێک کە ئێستا کوردستانی باشوور بووەتە ترافیکی هەیئەتی بەرپرسە باڵاکانی وڵاتانی دەستڕویشتووی جیهان و وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە گەڵ کۆردستاندا ڕەفتار دەکرێ. لە هەمان کاتدا کوردستانی باشوور ڕۆبەڕوی قەیرانی دەسەڵات بووتەوە و بە کردەوە ئەو کەمە دیمۆکراسییەی کە باسیکرا ڕاستەوخۆ کەوتووتە  بەر هێڕش و تاقیکاریەکی نێگەتیڤەوە. ئەمە نیشان دەدات کە تا ئێستا هەولی جیدی بۆ بە دامەزراوە کردنی سیستمی بەڕێوەبەری وڵات و بە کۆلتوور کردنی دێمۆکراسی نەدراوە.

دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ دەسەڵاتی کۆردی لە باشووی کۆردستان، یەشتا کاکەیەکانی (یارسانیەکانی) ئەم بەشە لە کۆردستان حەق و حقوقیان نەک هەر بە ڕەسمی نەناسراوە، بەڵکۆ زۆر جار بە بەرنامە کار بۆ پەراوێز خستنیشیان دراوە.

پاکتاو کردنی غەێرە موسەڵمانەکان، بە تایبەت ئێزەدی و مەسیحی وکاکەییەکان و وێران کردنی جێگا موقەدەسەکانیان لە لایەن داعشەوە دەکرێ وەک زەنگێکی وشیارکەرەوە بۆ کەمینە ئاینیەکانی وەک یارسانیەکان چاۆ لێبکرێ. چۆنکە ئەم پاکتاۆ کردنە، تەنیا هۆکاری شەڕی دەستەویەخەی سەربازی نییە، بەڵکۆ ئەمە هەڵقوڵای کولتۆرێکە کە هیچ ڕەنگ و کولتوور و ئاینێکی دیکەی پێقبوڵ نیە و مانەوەێ کولتووری جیاواز دەبێ بچێتە ژێر ڕکیفی کولتوری دەروێشی و بە جورێک کە لە هەڵسۆکەوت و ڕەفتاردا هەر هەمان کولتوری باڵادەستبێ. لە ڕاستیدا کولتوورە جیاوازەکان، نەک بە خواستی خویان بەڵکۆ بە هۆێ فشار و چەوساندنەوە، دەبێ خۆیان ئاسیمیلە یان ببن بە شێک لە کولتووری هێژمونیخوازی ناۆچەکە. هەر بۆیە، زۆر بە هەڵەدا ڕویشتووین ئەگەر کولتووری ئاسیمیلە کردن و پاکتاۆ کردن و ڕێگا پێنەدانی ئایینو کولتورە جیاوازەکانی نێو کومەڵگای کوردستان و ناوچەکە بە تەنیا لەداعش و هاۆشێوەکانی خولاسە بکەینەوە.

ئەم کولتوورە بە سەدان ساڵە بووتە بەشێک لە سیستمی پەروەردەی خێزانێ و بەشێک لە سیستمی خویندن و فێربوون و کۆمەڵگایان لە ئەوەی کە پێ دەڵین بیکردنەوە و عەقڵ دوورخستووتەوە. لە ڕاستیدا بەشی زووریکۆمەڵگا بە شێوەی کولکتیڤ  وە دوای کۆلتووری پاسیڤ کردنی تاکەکانی کۆمەڵگا کەوتوون. ئەم کولتوورە کە ئێستا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باڵادەستە، وشیاری کۆمەڵگا و بە عەقڵانی کردنی کۆمەڵگا ڕاستەۆخۆ لە دژی خۆیانی دەبینن، چۆنکە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو کە تاکەکان خویان بە خاوەنی بیری خوەیان دەزانن و مەجالی بیرکردنەوەیان هەیە و بە هەر نرخێک هەر شتێک قبۆڵ ناکەن، لە خویدا کولتووری داعش و هاۆشێوەکانی و ئەوانەی کە بە دوای ئەم کولتوورە کەوتوون رد دەکاتەوە. ڕاستە خەڵک پەروەردەکراوی ئەم کولتورەن، بەڵام ناکرێ روڵی دەسەڵات لە بەهێز کردنی ئەم کولتوورە لە بەر چاۆ نەگرین، چونکە شێوەێ ڕوانینی سیستم و دەسەڵاتی حوکمڕانی لەم کۆمەڵگایانەدا ڕاستەوخۆ زەمینە و مەجالی بۆ بە دەستەمۆ کردنی کۆمەڵگا و بەهێز کردنی بیری ڕادکالیزم ڕەخساندووە. لە زۆربەی زۆری ئەم کۆمەڵگایانەدا، سیستەمی دەسەڵاتداری و دەستووری  بەڕێوەبەری وڵات نابێ پێچەوانەی یاساکانی شەرعی ئیسلام کە وڵامدەری کۆمەڵگا و خواستەکانی کۆەمەڵگا نیە، بجوڵێتەوە و دەرچون لەم بازنەیە، دەبێتە هۆی بە ژێر پرسیار بردنی ئەم کولتوورە. لادان لەم کولتوورە، کە کولتووری مل کەچ کردن و دەستەمۆ کردنی کۆمەڵگایە، سیستمی حوکمڕانی و دەسەڵاتدارانی ناۆچەکە ڕۆبەڕۆی قەیرانی قودرەت دەکاتەوە و ناتوانن لە ژێر ناوی دێموکراسی و ڕێزگرتن لە بیرۆباوەڕەکانی زۆرینەی کۆمەڵگا بە دەسەڵاتی ڕەهای خویان درێژە بدن. هەر لەم پرسپێکتیڤەوە ئەم حەقیقەتە ناکرێ فەرامۆش بکرێ کە سیستمی دەسەڵاتدارانی ناۆچەکە نەک هەر خۆیان بەشێکن لەم کولتوورە، بەڵکۆ مانەوەێان لە گرەوی درێژەدانی ئەم کولتوورە دایە.

لێرەدایە کە ئەرکی کۆمەڵگای مەدەنی و تاکەکانی لاینگری بیرکردنەوە و بە عەقڵانی کردنی کۆمەڵگایە، کە لە ڕێگای مەدەنی و ئاشتیانەوە کۆمەڵگا لە خەتەری پاسیڤ کردن و دەستەمۆ کردن وشیار بکەنەوە و بە شێوەیەکی سیستماتیک کار بۆ لەقاۆدانی بیرۆکەی دواکەوتوانەی بە دەروێش کردنی کۆمەلگا بکەن. چۆنکە دێمۆکراسی و پێشکەوتنی کۆمەڵگا تەنیا بە تێوری نابێتە ئەمری واقع، بەڵکۆ دەبێ بکرێ بە کولتوور. بە کولتوور کردنی دێمۆکراسیش پێویستی بە بیرکردنەوە و بە عەقڵانی کردنی کۆمەڵگایە.

لەم نێوەشدا تاکەکان و بە تایبەت ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییە یارسانیەکانئەرکێکی قورسی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگامان لە سەر شانە بۆ ئەوەی کۆمەڵگای یارسان بە هۆی فشاری دەسەڵات و کۆمەڵگا لە کۆلتووری خوەیان دوور نەخرێنەوە و لە ڕاستیدا ئاسیملەی کولتووری پاوانخوازی، دژی مۆدرنیزم و بیرکردنەوە و کولتووری بە دەستەمۆ کردنی کۆمەڵگا نەکرێن.

یەکێک لە باشترین متوودەکانی ڕۆبەرۆبۆنەوەی ئەم خەتەرە، بە باوەڕی نووسەری ئەم دێڕانە، باسکردن و ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی بێلایەن و ئوبژکتیڤە، بێئەوەی بکەوینە داوای خۆپاراستن و بیری موحافزەکارانەی، وەک ئەوەی کە بە دەیان ساڵە وەک متوودی بڤە و “کۆمەڵگا یەشتا ئامادە نیە”. کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ.

بە بڕوای من کۆمەڵگا هیچکات ئامادە نابێ بۆ بیرکردنەوە و کولتووری ڕخنە گردن  و پرسیار دانان لە بەرامبەر بێدەسەڵاتکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا تا ئەو کاتەی کۆمەڵگا و تاکەکانی مەجالی بیرکردنەوەیان لێگیرابی. بە قەولی کۆمەڵناسی بە ناۆبانگی فەرانسەوی،پرۆفێسوورپیربوردیو”پەروەردە بوون بە هەر شێوەێک دەبێتە بەشێک لە کولتووری هەر تاکێک و وەک عادەتی لێ دێت و لە ڕاستیدا گۆڕانی ئەو عادەتەش کارێکی زۆر ئەستەمە و پێویستی بە توانایی بیرکردنەوەی تاک هەیە”. لەم ڕوانگەیەوەیە، باوەڕم وایە، دەبی کاری زیاتر بۆ بە کولتوور کردنی دێمۆکراسی لە کۆمەڵگادا بکرێ و کۆمەڵگا لە پاسیڤیزمەوە بەرەو خاوەندارییەتی و بیرکردنەوە ببرێ. لە سیستم و کۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیکدا چانسی دابەشکردنی داهاتی نەتەوەیی زیاترە و زەمینەی بە هێز کردنی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و ئابووری زۆرتر دەبێ. لەم ڕێگاوە دەکرێ تاکەکانی کۆمەڵگا زیاتر بەرەو کولتووری تاکگەرایی  بڕۆن و بەم شێوە لە کۆمەڵگایەکی دەستەمۆکراو بەرەو کۆمەڵگایەکەی بە عەقڵانیکراۆ هەنگاۆ هەڵگرن.

مەنووچەر عەزیزی

٢٠١٦/١/١٢

 

بازدیدها: 11

دیدگاهتان را بنویسید