Home / پانل آزاد / کۆنگرەێ یاری کورد و چەن قسەێک لە لاێەن شادوست کریمی

کۆنگرەێ یاری کورد و چەن قسەێک لە لاێەن شادوست کریمی

 

ڕونکردنەوەێک لە لاێەن شادوست کریمی                                                                                   

کۆنگرەێ یاری کورد و چەن قسەێک                                                                                          

11119118_845308378871906_1229109684437819718_nبه‌داخه‌وه‌ له‌ ماوەی دە ساڵی رابردوو دا هیندێک له‌ هێزه‌ سیاسییه‌کانی نێو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی  کوردستان بەتایبەتی له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان تووشی له‌تبوون ولێکدابڕان بوون. رێکخراوە یارسانیەکانیش لەم لەتبوون و لێکدابڕانەدا بێبەش نەبووننە. بەڵام چالاکوانانی یارسانی بە چڕی هەوڵ و هێزی خۆیان بۆ یەکییەتی نیوماڵی یارسان وەگەڕخست و زۆری نەخاێاند توانیان گرژییەکانی نیوانیان کوتایی پێ بێنن و چوار ساڵ پێش ئێستا خۆیان لەدەوری رێکخراوێکی هاوبەش لە ژێر ناوی “رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان”  رێک بخەن تا بەم جۆرە کوتاهی بە چەن دەستەگی و چەن ڕێکخراوەی بێهێنن…  

لە دوای چوار ساڵ کاری هاوبەش لە ژێر ناوی سازمانی دیموکراتی یارسان، ئێستا کەسانێک دووبارە هەوڵی زیندوو کردنەوەی “رێکخراوی یاری کورد” دەدەن. هەر چەن ڕێکخراوەی ناوبراو یەکێک لەو دوو رێکخراوانە بوو کە بەمەبەستی یەکخستن ویەک ڕێزی نێو ماڵی یارسان، خۆی هەڵوەشاندەوە. بەڵام ئێستا، چەن کەسێک بە مەبەستی  تایبەتی خۆێان بانگەشەی گرتنی کۆنگرەی دووهەمی خۆێان دەکەن… دیارە ئەم کارەش بۆتە هۆی شێواندی سیمای یارسان لە نێو پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان..بە بڕوای من، بەستنی ئەم کۆنگرەێە لەم کات و ساتە دا نەک هیچ خزمەتێک بە کومەڵگای یارسان ناکات، بەڵکو دەرفەت دەڕەخسێنێت تاکو گرژییەکان دووبارە سەرهەڵبدەنەوە.

مەبەست لە نوسینی ئەم بابەتە، ئاگادارکردنەوەی ئەو براو و خۆشکە بەڕێزانەیە بە تایبەت نوینەرانی حیزب و رێکخراوە کوردستانیەکان کە زانیاری تەواویان لەبارەی رێکخراوە یارسانیەکانەوە نیە یان  بەنیازن بەشداری لەو کونگرەیەدا بکەن کە قەرارە لە رێکەوتی ٣١|٧|٢٠١٦ لە ئوسلو بەڕێوە بچێت. لەم پەێوەندییە، هەر تاک یان لاێەنێک سەربەستە بەشدار بێت یان دورەپەرێزی هەڵبژێرێت، بەڵام ئەوەی منی “نوعی” دڵگران دەکات، تا چ رادەێک شورش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاقەتی دابڕان و دابەش بوونی ماوە!؟  چەن ماڵ حیزبێکمان وەبەردەکەوێت؟ لە کام قۆناخ بەیەک دەگەین؟ ئاسوی یەکبوون چ سەردەمێک  ڕوو دەدات؟. . . .

لەم پەێوەندییە، گرینگە کە ڕێکخراوە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شارەزای وورد  و لێکوڵینەوەی زیاترەوە  مامەڵە لە گەڵ کومەڵگای یارسان بکەن!  وڵام بۆ نۆێنەری ڕاستەقینەی کۆمەڵگای یارسان ئەستەم نیە، بۆێە بەشداری کردن لەم کۆنگرەێە نەک، کات بە فێڕو دانە بەڵکو بە هێز کردنی “تفرقە” و چەن دەستەگی نێو ماڵی یارسانییە! هەر چەن بە دڵنیاییەوە کۆنگرەکە هیچ پشتیوانی یارسانی لە بشتەوە بیە، پێشوازی لێناکرێت.

من وەکو کوردێکی یارسانی لە ساڵی ٢٠١٠ لە یەکم  کونگرەی یاری کورد یەکیک بووم لەو ١١ کەسە کە وەک ئەندامی شورای ناوەندی ئەو ڕێکخراوە هەڵبژێردرام وتەنانەت دەنگی یەکەمی ئەو کونگرەیەم بەدەست هێنا و تاکو کوتای هاتن بە تەمەنی ئەو ڕێکخراوەێە لە گەڵ هاوڕێانم لە شورای ناوەندی یاری کورد، چاڵاکانە ئەرکم ڕادەپەڕان، ئامانجی یەکڕێزی نێو یارسانیەکانی دەرەوەی وڵاتم وەدی هێنا.

 

لەگەڵ رێزم بۆ ئەو بەڕێزانە کە لەپشتی بەستنی ئەم کونگرەیە دان و خۆیان بە رێکخراوی یاری کورد دەناسێنن، دەبێ کەمێک بیر لە بەرژەوەندی و یەکڕێزی نیو ماڵی یارسانیەکان بکەنەوە. ئەم هەنگاوەی ئەوان لەکاتێک دایە کە چوارساڵە ئەو رێکخراوە بەڕەزامەندی هەموو ئەندامانی شورای ناوەندی یاری کورد، لەگەڵ بزووتنەوەی دیموکراتیکی یارسان لە کونگرەێکی هاوبەش بە بەشداری زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە خەڵکی یارسان و هەروەها لە ژێر چاودێری نوێنەری هەموو حیزب و رێکخراوە کوردستانیەکان یه‌ک بوونی خۆیان راگەێاند و له‌وکاتەوە تا ئێستا لە ژێر رێکخراوێکی سیاسی بە ناوی رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان  درێژه‌ به‌ تێکۆشانی خۆیان داوە و بگرە هەتاکو ئیستا هیچ گرفت یان کیشەی نیوخۆیان نەبووە. ئەم هەنگاوە نەک تەنیا بەلای یارسانەکانەوە چ لە نیوخۆی وڵات و چ لە دەرەوەی وڵات پشتیوانی و پێشوازی بەرچاوی لێکرا. ‌هیوا ئۆمیدی لە نێو کۆمەڵگاکەمان وەدی هێنا، دڵی هەمووانی خۆش کرد، لە ئاستی کوردستان وئێران پێشوازی لێکرا.

قسەی کوتاهی:کۆمەڵگاکەمان، بە سەرکەوتوانە قوناغە ناخۆشەکانی تێپەڕاندووە، له‌ ماوەی ئەم چوارساڵەدا تێکۆشه‌رانی ئەو دوو رێکخراوە له‌ چوارچیوه‌ی یه‌ک رێکخراوی سیاسی دا رێک کەوتوون، کەچی ئێستا ئەو بەڕێزانە کە هەندێکیان دەیان ساڵ لە ژیانی خۆیان لەسەرمافی کورد و زامەکانی یارسان توشی ئازارو مەینەت بوونە.  بۆێە غەدر لە مێژوو، ئێستا و داهاتو دەکرێ کە جارێکیتر دروشمی چەن حێزبی لە نێو یارسان بەرز کەینەوە.

گۆمان لەوە دانییە کە دەرگای رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان لە ئاستی هەموو  چالاکڤان و خەباتکارانی یارسانی کراوەیە. بەرژەوەندی کۆمەڵگاکەمان ئەوە دەخوازێ کە هەر هەموو تێ بکۆشین تا ڕێکخراوەێکی کارا و بەهێز لە پێناوی ئامانجەکانی یارسان بەرز کەینەوە، نەک فرە تاقمی و فرە حیزبی! یه‌کبوونمان و وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنمان یارمه‌تیمان ده‌کا بۆ‌ هێزی زیاتر بۆ تێکۆشانی به‌رده‌وام تر و ئاکامی باشتر.

دڵنیام، یەکگرتن و کۆدەنگی زامنی سەرکەوتنمانە نەک دامەزراندی حیزب وڕێکخراوەی تازە.

به‌ هیوای یەکییەتی و یەکڕێزی

شادوست کەریمی

٧|٧|٢٠١٦ ئوسلو

بازدیدها: 36

7 comments

  1. Thanks to my father who told me about this website, this web site is in fact awesome.

  2. Good article! We will be linking to this great article on our site.
    Keep up the great writing.

  3. Thanks for sharing your info. I truly appreciate your efforts and I am waiting for your further
    write ups thank you once again.

  4. Fine way of describing, and fastidious post to take facts about my presentation subject, which i am going to present
    in academy.

  5. Hello, just wanted to mention, I loved this post.
    It was funny. Keep on posting!

  6. Wonderful blog! Do you have any recommendations for aspiring writers?
    I’m planning to start my own blog soon but I’m a little lost
    on everything. Would you advise starting with a free platform like WordPress or go for a paid option? There are so many choices out there that I’m totally confused ..
    Any recommendations? Thanks!

  7. I’m gone to convey my little brother, that he should
    also go to see this weblog on regular basis to obtain updated from hottest news.
    adreamoftrains web hosting companies

دیدگاهتان را بنویسید