Home / بشیر امیرخانی / پیشبینیهای من در مورد اتحادیە اروپاە دارد بە واقعیت می پیوندد

پیشبینیهای من در مورد اتحادیە اروپاە دارد بە واقعیت می پیوندد

در مطلب چند روز پیش نوشتم کە انتقام از اتحادیە اروپاە دارد بە واقعیت نزدیک میشود و در این مطلب یادآوری کردم کە ترکیە با کمک یونان و بعضی کشورهای دیگر، با باز کردن درهای خود بە روی مهاجرین بە طرف اتحادیە اروپاە دقیقا، این اتحادیە را بە سمتی کە میتواند از هم پاشیدن باشد سوق میدهند و خودشان نظارە گر این واقع هستند. امروز مطلبی را در سایت روداو دیدم کە دقیقا سازمان ملل هم چنین هشداری دادە است. من عین مطلب کە در سایت روداو منتشر شدە را در اینجا میگذارم

 

 

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات: یەکێتی ئەوروپا لە مەترسیدایە

 

بەهۆی شەپۆلی کۆچبەران کێشە دەکەوێتە نێو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، چونكە ئەو شەپۆلەی کۆچبەران کە ئێستا رووی لە ئەوروپا کردووە، فراوانترین لێشاوی کۆچكردنە بەرەو ئەوروپا لە 70 ساڵی رابردوودا، هاوکات وایکردووە بەشێک لەو وڵاتانە سنوورەکانیان دابخەن، ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی یاساکانی ئەوروپا، سنوور لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەروپادا نییە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری دەدات لەوەی بەهۆی دانانی سنوورەکانەوە ئەو یەکێتییە لە مەترسیدایە

زەقترین کێشەی  ناو یەکێتی ئەوروپا بەهۆی کۆچبەرانەوە دەستپێکردنی شەڕی راگەیاندنە لەنێوان  هەنگاریا و كرواتیا لەلایەک و کرواتیا و سلۆڤینیا لەلایەکی دیکەوە.  حكومەتی هەنگاریا وڵاتی کرواتیا بەوە تۆمەتباردەکات کە یاساکانی شکاندوون و رێگای بە پەڕینەوەی نایاسایی  کۆچبەران داوە

لە بەرامبەردا کرواتیاش باس لەوە دەکات رەوشەکە لەناکاوە و ئەوەشی کردوویەتی کارێکی مرۆییە، ئەمە لەکاتێکدا رۆژی شەممە دەزگا ئەمنییەکانی هەنگاریا 40 پۆلیسی کرواتیان دەستگیرکردن و دوای چەککردنیان، بەرەو سنوورەکانی کرواتیا رەوانەیان كردنەوە

میدیاکانی ئەوروپاش دەڵێن هەنگاریا و کرواتیا بەو ئاڵۆزییانە خیانەتیان لە مێژووی ئەوروپا کردووە، چونکە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمە لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوورپا ئاڵۆزی لەو جۆرە رووینەداوە

حکومەتی سلۆڤینیاش داوای لە کرواتیا کردووە سنوورەکانی بەڕووی کۆچبەردان دابخات. هەنگاریا و سلۆڤینیا رایانگەیاندووە ئەوان رێگە بە پەڕینەوەی کۆچبەران نادەن، هەربۆیە هەنگاریا لە سنوورەکانی لەگەڵ سربیا، کرواتیا و نەمسا، ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و هێزی سەربازی کۆکردووەتەوە، هاوکات لە سنوورەکانی لەگەڵ کرواتیا هێزی یەدەگی سەربازی جێگیرکردووە، سلۆڤینیاش سنووری لەگەڵ کرواتیا بە پۆلیس تەنیوە

کرواتیاش داوادەکات سنوورەکان بەڕووی کۆچبەراندا بکرێنەوە، چونکە لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە کرواتیا، کرواتیاش کە وڵاتێکی 4 میلیۆن کەسییە، ناتوانێت ئەو ژمارە کۆچبەرە لەخۆبگرێت کە ژمارەیان بەردەوام لەزیادبووندایە و رۆژانە هەزاران کەسی دیکە لە سربیاوە دەگەنە ئەو وڵاتە

http://rudaw.net/sorani/world/200920157

بازدیدها: 16

دیدگاهتان را بنویسید