Home / پانل آزاد / ئەم هەموو دژایەتیە دژی جڤاکی سیاسی یارسان بۆچێ؟

ئەم هەموو دژایەتیە دژی جڤاکی سیاسی یارسان بۆچێ؟

یارسان مدیا
26.11.2019

ئەم هەموو دژایەتیە دژی جڤاکی سیاسی یارسان بۆچێ؟

ن.حشمەت خوسرەوی

من تێناگەم لە ئارگۆمێنتی هەندێک بە ناو سیاسی و رۆشنبیری رۆژهەڵاتی کورستان کە بۆچی دژایەتی جڤاکی سیاسی کوردەکانی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان( کرماشان، ئیلام و لوڕستان) وبە تایبەتی یارسانەکان دەکەن؟

بۆ چی هەرکاتێک یارسانەکان بۆ وێنە بیهانهەوێ بزوتنەوەیی سیاسی خۆیان بە هێز بکەن یان خۆیان بە رێکخستن بکەن، هەندێک کەس دەڵێن ئەم کارە باش نیە و زەربە لە پرسی نەتەوایەتی یان جڤاکی دێمۆکراتیک دەدات؟ باشە ئەگەر وایە بۆچی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەبێ دوو دێمۆکرات، سێ کۆمەڵە، دوو خەبات، سێ چوار حیزبی بە ناو سەربەخۆ خواز، پژاک ، یەکیەتی شۆڕشگێرانی کورستان، پارتی ئازادی کوردستان و چەند وردە حیزبیش تریش هەبێت؟ ئەگەر ئەو ئارگۆمێنتەی سەرەوە راست بێت ئەی بۆ بوونی ئەو هەموو حیزبانە زەربە لە پرسی نەتەوەیی نادەن و تەنیا یارسانەکان نەبێت؟ ئێوە بۆ هەر کاتێک یارسانەکان باسی مەسەڵەی سیاسی دەکەن بێ هیچ

Heshmat Khosrawi

ئستدلالێکی زانستی یان عەقلانی تۆمەتباریان دەکەن و پرسی سیاسی ئەو جڤاکە لە گەڵ باوەڕە ئاینییەکانیان تێکەڵ دەکەن و دەڵێن زەمانی دروستکردنی حیزبی مەزهەبی تەواو بووە. یان دەڵێن یارسانەکان نابێت خۆیان لە کورد بوون یان کوردستان دابڕن. ئایا هەر بەڕاستی کورد بوون بە چیە؟ ئایا ئەگەر یارسانەکان کورد نەبن و کوردستان سەرزەمینی ئەوان نەبێت کەواتە ئەمانە لە کوێیەوە هاتوون؟ یان هەر کاتێک باسی زمانی دایکییان دەکەن یەکسەر بە ناو زمانناسەکان و ژۆرنالیستەکانی سێبەر و ماڵی سولتان دەکەونە چەواشەکاریی و دەڵێن: سۆرانی زمانە و دەبێ ببێت بە زمانی ئستاندارد. منیش دەڵێم ئەگەر وایە با هەموومان کرمانجی سەرۆ بە زمانی ئستاندار قەبووڵ بکەین ،چونکە هیچی کەمتر نیە لە سۆرانی کە مێژووەکەی لە ٢٠٠ ساڵ تێناپەرێت . ئایا ئەمە پێشنارێکی عەقلانیە؟ کەواتە حاشاکردن لە زمانی دایکی پێکهاتەکانی دیکە واتە بێ ڕیزیکردن بە مافەکانی مرۆڤ، یونسکۆ و کەرامەت و شەخسیەتی مرۆڤ.

سەبارەت بەوەێکە کە ئایا یارسانەکان دەتوانن جڤاکی سیاسی خۆیان هەبێت یا نە پێم خۆشە ئاوا ئارگۆمێنتەکەی خۆم درێژە بدەم:

بە پێ تێگەیشتنم لە زانستی سیاسی، بەر لە دێمۆکراسی، مافەکانی مرۆڤ، خۆشبژێوی(Welfare), دادەپەروەری کۆمەڵایەتی، سیاسەت بە ترمێکی گرنگ و جەوهەری دەستپێدەکات کە دەتوانێ شاڕەگی یەکێک لە پرسیارە گرنگەکانی خودی سیاسەت بێت ، ئەویش ئەوەیە داخوا جڤاکی سیاسی(Political Society)، جڤاکی مەدەنی (Civil Society) و جڤاکی ئێکنۆمی(Economic Society) چیە؟ ناو‌هێنانی ئەو سێ تێرمە گرنگە پێکەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە هەر سێکیان پێکەوە گڕێدراون و بەتایبەتی جڤاکی مەدەنی و جڤاکی ئێکنۆمی بە شاڕەگەکانی سیاسەت یان دەوڵەت دێنە ئەژماردن. کەواتە یارسانەکان ئەو مافە گەردوونییەیان هەیە کە جڤاکی سیاسی خۆیان هەبێت ئەگەر بە جڤاک( جەمگە) حیساب بکرێن. پاشان ئەو مافەشیان هەیە کە سنووری نێوان” خۆ” و ” ناخۆ” واتە خود و ئەوی تر بە شێوەیەک دیاری بکرێن و یان چ ئەکتۆرێک مافی دیاریکردنی ئەو سنوورانەی هەیە؟ ئەمە هیچ کات بە مانای رەدکردنەوەی رەنگەکانی دیکە یان سنووردارکردنی مافی پێکهاتەکانی دیکە نیە و تەنیا مافێکی گەردونی یە. بۆ وێنە وا دانێن کە کورد لە رۆژهەڵات چیدی نایهەوێ لە گەڵ ئێراندا بژیت و پێ خۆشە سنووری سیاسی و جوغرافیایی خۆی دیاری بکات. ئایا ئەمە نیشانەی زەربە دانە لە یەکیەتی خاکی ئێران یان مافە؟( ئەگەر مەجاڵ هەبێت حەتمەن لە داهاتوودا ئەم پرسە بە زمانێکی ئەکادیمی دەوروژێنم) . ئێستا رەنگە هەندێک لە سیاسیەکانی رۆژهەلاتی ، ژورنالیستەکانی سێبەر و تەنانەت هەندێک لە یارسانیەکانیش بلێن چ ئستدلالێکی زانستی لە پشتەوەی ئەم قسانەیە؟

منیش دەڵێم بنج و بناوانی مەسەڵەکە لە یونانی کۆنەوە دەست پێدەکات کاتێک ئەرەستۆ ئەو پرسیارە گرنگەی وروژاند کە داخوا مرۆڤی باش و هاووڵاتی باش هەردکیان خاوەنی یەک تایبەتمەندیین؟

ئەرەستۆ لە ئەنجامدا بەو حەقیقەتە گەیشت کە هاووڵاتی باش بە کەسێ ئێژن کە بۆ جڤاکی سیاسی خۆی کە ئەو کاتە پێیان دەگووت(دەوڵەت -شار)، باش و چالاک بێت. بۆچێ ئەرەستۆ بەم قەناعەتە گەیشت؟ گەڵۆ، لە بەر ئەوەیکە ناوبراو پێ وایە کە لە دونیادا گەڵێک سیستەمی سیاسی و کۆمەڵاتی جۆربەجۆر هەیە و زۆر زەحمەتە کە سیستمێکی وا بدۆزرێتەوە کە بۆ هەموو مرۆڤەکان سازگار و جێگای پەسەند بێت. کەواتە ئێمە کاتێک باس لە ئەرزشە ئنسانیەکان دەکەین مەبەست ئەوەیە کە مرۆڤەکان خاوەنی چوارچێوی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی تایبەتی بە خۆیانن. ئەگەر ئێمە تەنانەت چاوو لە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە(State-Nation)ش بە هوموو جۆرەکانیوە بکەین دەبینین کە هەر دەوڵەتێک بە پلەی یەکەم بەرژەوەندییە سیاسی، ئابووری ، کۆمەلایەتی و فەرهەنگییەکانی خۆی بەلایەوە گرنگە و پاشان رەنگە بتوانێ یارمەتی بە پرسی هیومەنیزم و دێمۆکراتیکی پێکهاتەکانی دیکە بدات. کەواتە جڤاکی سیاسی یارسانیش دەبێ لە پێشدا خۆی لە دەستی کۆیلیەتی رزگار بکات و هێزێکی هەبێت بۆ پاراستنی ئەو بەرژەوەندییانەی لە سەرەوە باسکران یان دەبێ هێزێکی نیزامی هەبێت کە بتوانێ لە کاتی تەنگانەدا جڤاکی یارسان بپارێزێت و وەکوو ئیزەدییەکان بە سەریان نەیەت. چونکە پارتی پارتەکانیش واتە ( پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق) یش کاتی خۆی دەیگووت ئەز گەلی ئیزەدی دەپارێزم. بەڵام ئێوە بە چاووی خۆتان بینیتان کە چی بە سەر ئیزەدی هات و کەواتە جڤاکی سیاسی یارسان نەک ئیزافی و کێشە خوڵقێن نیە، بەڵکوو پێویستیکی ئستراتیژیکی و حەیاتیە.

ئەنجام: کەواتە بە پێ ئەو ئارگۆمێنتە ، یارسان مافی خۆیەتی کە جڤاکی سیاسی، مەدەنی و ئێکنومی هەبێت. لە لایەکی دیکەوە، بە قەوڵی ئەرەستۆ یارسانی باش دەتوانێ ئەو مرۆڤە بێت کە ‌هێزی سیاسی، مەدەنی و ئێکنۆمی خۆی لە پێشدا بخاتە خزمەتی جڤاکی یارسان و پاشان بە پێ پێویست یارمەتی بزوتنەوەی نەتەوەیی رۆژهەلاتی کوردستان بدات ئەگەر بزوتنەوەێکی نەتەوایەتی لە رۆژهەڵاتدا بوونی هەییت چونکە زۆربەی حیزبەکانی رۆژهەلات ئێرانچیەتی دەکەن و لە جیاتی بە کارهێنانی تێرمی “نەتەوەیی” لە پرسی “کورد” لە ئێراندا، قسە دەکەن. با ئەوان جارێک لە سەر دیسکۆرسیکی هاوبەشی نەتەوایەتی رێکبکەون ئەو جار حەتمەن یارسانەکانیش ئەگەر یەکەم نەبن حەتمەن دەبن بە دووهەم لە ماراتۆنی نەتەوایەتیدا.

ن.حشمەت خوسرەوی

 

Visits: 140

10 comments

  1. I’m not sure where you’re getting your information, but good topic.
    I needs to spend some time learning more or understanding more.

    Thanks for excellent information I was looking for this information for my mission.

  2. What’s up, yup this post is genuinely fastidious and I have learned lot of things from it on the topic of blogging.
    thanks.

  3. Its like you read my mind! You seem to understand a lot approximately this, like you wrote the e book
    in it or something. I believe that you just could do with
    some percent to power the message house a little bit, however instead of that, this is
    great blog. An excellent read. I’ll certainly be back.
    cheap flights 3gqLYTc

  4. Sweet blog! I found it while browsing on Yahoo News. Do you have any suggestions on how to get listed in Yahoo News?
    I’ve been trying for a while but I never seem to
    get there! Cheers

  5. Hello, just wanted to say, I loved this article.
    It was funny. Keep on posting! cheap flights y2yxvvfw

  6. I enjoy what you guys are up too. This sort of clever work and
    coverage! Keep up the superb works guys I’ve added you guys to our blogroll.

  7. Hello, for all time i used to check web site posts here early in the break of day, since i enjoy to learn more and more.

  8. No matter if some one searches for his necessary thing,
    so he/she wishes to be available that in detail, so that thing is maintained over
    here.

  9. wonderful post, very informative. I’m wondering why the other specialists of this sector don’t understand this.
    You must continue your writing. I’m sure, you have a huge readers’ base already!

دیدگاهتان را بنویسید