ئه‌وانه‌ی که ده‌یان ئه‌وێ به‌ناوی هه‌مو یارسانه‌کانی باشور‌و رۆژهه‌لاته‌وه قسه بکه‌ن ده‌بێت ئه‌وه بزانن که ئاسن کوتانه و هیجی تر چونکه ئه‌و که‌سانە. ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خوازبه‌ری ئاته‌شگاکان به تاریکی ناگیرێت . ئه‌و جۆه که‌سانه ته‌نها له‌به‌ر
ماعیده‌یان و خۆش گوزه‌رانی خۆیان ده‌یان ئه‌وێت مێژویه‌کی پێنج هه‌زار
سالی بکه‌نه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه خوێنه‌رانی به‌رێز ئاینی یاری هیچ کات ته‌وهین
. به هیچ ئاین‌و تاکێک ناکات هه‌میشه ئاینێک بوه که گونجاوه له‌گه‌ل هه‌موکه‌س و کۆمه‌لگادا
ئاینی یاری ئاینێکی موسولمان نیه و پێش ئاینی ئیسلام بوه وه هه‌میشه‌ش خۆشه‌وسیستی ده‌به‌خشێت به مرۆڤه‌کان
(ده‌مه‌وێت رون کردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر هه‌ردو ئاینی (ئیسلام و ئاینی یارسان
بنه‌ماکانی ئاینی یارسان
- پاکی واته کردار‌و ره‌فتاور گوفتارت راست گۆیانه بێت
2. راستی رێگه‌ی راست گرتن
.به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌کهانی خودایه ،دور له درۆ کردن
3. نیستی
.واته له‌ناو بردنی هه‌واو هه‌وه‌س و خۆ به گه‌وره‌زانین و هه‌واو هه‌وه‌سی نه‌فسی
- ڕ‌دا. واته هاوکاری کردن هاویاری کردن هاوده‌ردی کردن به بێ کێشه و بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌روان بێت ئه‌و یارمه‌تیه‌ی که ئه‌نجامی داوه باجی له باتی وه‌ربگرێت
بنه‌ماکانی ئیسلام
1.ته‌وحید باوه‌ر هێنان به ته‌نهای خوا
2.عه‌دل الله نه هه‌قی که‌س ده‌خوات نه هه‌قی که‌سیش به که‌سی تر ده‌دات
3.نبوت.ده‌بێت باوه‌رت به په‌یامبه‌ره‌کانی الله بێت که نێردراون بۆ رێپیشاندانی مرۆڤایه‌تی
4.خه‌لیفه‌کان ده‌بێت باوه‌رت به خوله‌فاکانی دوای په‌یامبه‌ری ئیسلام هه‌بێت
5.معاد. باوه‌ر به زیندو بونه‌وه‌ی مردوو بۆ دۆزه‌خو به‌هه‌شت هه‌بێت
جیاوازی نێوان ئه‌م دو ئاینه‌ی یارسان و ئیسلام
- ته‌وحید.الله له لای ئاینی ئیسلام ته‌نهایه ،به‌لام له ئاینی یاری زاتی خودا له وجودی
- (مرۆڤه‌کاندایه هه‌روه‌ک (عیسا) (سولتانی سه‌هاک
2.معاد.له ئیسلام دا باوه‌ر هێنانه به دوارۆژ و به‌هه‌شت و دۆزه‌خه ،به‌لام ئاینی یاری پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلامه
باوه‌رمان به دونا دون و جامعه گۆرین یه‌عنی روحی ئینسانه‌کان هه‌زارو یه‌کجار ئه‌گۆرێت له
.جسمی ئینسانێک بۆ ئینسانێکیتر
3.به باوه‌ری په‌یره‌وانی ئایینی یاری که‌سێک که ئه‌مرێت ته‌نها جسمی به خاك ده‌سپێردرێت به‌ڵام روحی
ئه‌فرێت بۆ جسمێکیتر له به‌رێوه بردنی مه‌راسمی به خاک سپاردنی مردوو له ئایینی یارسان هیچ
که‌سێک جل‌و به‌رگی ڕه‌س نا‌پۆشێت و به ده‌ست پێکردنی سازی ته‌مبوور که سازێکی کلتووری
ئایینی یارسانه خاکسپاردنی ناشتنی مردووه‌که ده‌ست پێده‌کات ، و له ئایینی ئێمه‌ی یارسان هیچ فاتیحه‌مان نیه ، به‌ڵام
. له جیاتی فاتیحا ده‌ڵێین ,هو ئه‌وه‌ڵ و ئاخرت یار بوو ده‌سێ له داوان پیر خۆی نه‌برێت
4. کتێبی موقه‌ده‌سی ئیسلام قورئانه و به ئه‌ره‌بی نووسراوه‌ته‌وه ،،،، به‌ڵام کتێبه‌کانی ئایینی یارسان پێیان
ده‌وترێت ده‌فته‌ر و به ناوه‌کانی ده‌فته‌ر سه‌ر ئه‌نجام ، ده‌فته‌ر گه‌وره (دیوانه گه‌وره ) و هه‌ر وه‌ها به
.زمانی کوردی هه‌ورامی نوسراوه‌ته‌وه،
5. قیبله‌ی موسه‌ڵمانه‌کان ها له مه‌که له وڵاتی ئه‌ره‌بستانی سعودیه ………..به‌ڵام
.قیبله‌ی یارسانیه‌که له پردیوه‌ره (له هه‌ورامان له کوردستان ) مه‌کانی گرتووه
روژمێری ساڵانه‌ی یارسانی سه‌ر به‌خۆیه‌و سه‌ر به هیچ وڵاتێک نیه‌و گرێبه‌ستراوی هیچ .6
ئایینێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌کیتر نیه ،، و مه‌راسیم و بۆنه‌و جه‌ژنه ئایینیه‌کانی یارسان به پێی ئه‌و
رۆژژمێره یارسانیه به‌رێوه ده‌چێت و یاد له بۆنه کوردیه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه ،،،،،،،، به‌ڵام
.رۆژژمێری موسڵمانه‌کان له گه‌ڵ ئه‌ره‌بستان و دواباقی وڵاتانی ئیسلامی به‌رێوه ده‌چێت
7. (ئایینی یاری به زۆر نیه ئایینێکی ئازاده ( ئایین یاری و زوور نیه‌ن و رازیمه‌نیه‌ن نه جێی گه‌زافه‌ن نه جێی مه‌نیه‌ن
هه‌ر تاكێک له ئینسانه‌کان ئازادن که هه‌ر ئایینێک بۆ خۆیان هه‌ڵبژێن و هه‌قی خۆیانه و ئایینی یارسان هیچ کات
رێگر نه‌بووه له به‌رامبه‌ر به ئینسانه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی بیر‌و باوه‌ری ئایینی خۆیان ،……… به‌ڵام له ئایینی
ئیسلام ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئیسلام واز له ئایینی ئیسلام بهێنێت به ڕه‌وای ده‌زانن که ئه‌و که‌سه ده‌بێت بکوژرێت
.و ده‌ڵێن ئه‌وه ئیحانه‌ی به ئیسلام کردووه هه‌ر که‌سێک ئه‌و که‌سه بکوژێت له‌و دونیا هه‌فتا هۆری ده‌ده‌نێ،
8. رؤژوو گرتن له ئایینی یارساندا سێ رۆژه رۆژووی مه‌ڕنووی و قه‌وه‌ڵتاس،،،،،،،،،،،، به‌ڵام
.له مه‌زهه‌بی ئیسلام سیی رؤژه
9. پارانه‌وه له ئایینی یارسان نه‌زر کردن و نیاز کردنه و کڵام خوێندنه به زمانی کوردی هه‌ورامی وبه سازی
.ره‌سه‌نی که‌له‌پووری کۆنی کوردی به ناوی ته‌مبوور ، ،،،،،،،، پارانه‌وه‌ی موسڵمانه‌کان نوێژ کردنه به زمانی ئه‌ره‌بی
10. شوێنی جه‌م بوون و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وی یارسانیه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رێوه بردنی مه‌راسیمی ئایینیی جه‌مخانه‌یه و
به بێ جیاوازی ره‌گه‌زی ژن و پیاو ده‌توانن برۆنه جه‌مخانه و له‌وێ رازوو نیازه‌کانی خۆیان باس بکه‌ن بۆ خودای
خۆیان ،،،،،،،،، به‌ڵام جێگای دوعا خوێندن یان نوێژ کردنی موسڵمانه‌کان مزگه‌وته و ته‌نیا پیاوان
.بۆیان هه‌یه له‌و نوێژ کردنه به‌شدار ببن ژنان بۆیان نییه له‌وێ بن
11. له ئایینی یارسان سمێڵ یان شارب رێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌ر که‌سێک سه‌ر به ئایینی یارسانه سمێڵی
ده‌هێڵێت و ده‌ستکاری ناکات ، مه‌به‌ستی ریش درێژ کردن ئه‌گه‌ر که‌سانێکی یارسانی ریشان ده‌هێڵن ئه‌وه
په‌یوه‌ندی شه‌خشی به‌و که‌سه‌وه یان شه‌خسه‌وه هه‌یه و له ئایینی یارسان ریش درێژ کردن به شتێکی جوان نازانن
.و یارسانیه‌کان ریشیان نیه ،،،، به‌ڵام له دینی ئیسلامدا ریش تاشین هه‌رامه‌و ده‌بێت ئیسلامیه‌کان ریشیان بهێڵنه‌وه
12. ته‌واوی ئاڵه‌ته‌کانی موزیک له ئایینی یارسان شتێکی موقه‌ده‌سه و رێزی تایبه‌تی لێی ده‌گیرێت ته‌نانه‌ت
له کاتی به خاك سپاردنی مردوودا به مۆزیکی ته‌مبوور ئه‌و مردووه به‌رێ ده‌که‌ن، ………. به‌ڵام مۆزیک
.له مه‌زهه‌بی ئیسلامدا به ئاڵه‌تێکی هه‌رام ده‌یزانن و گوێ گری نین
13. گۆرانی ووتنه‌وه‌و هه‌ڵپه‌رکێ و سه‌ما کردن له ئایینی یارسان به شتێک چاک ده‌زانرێت و به بروای یارسان
سه‌ما کردن و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركی ده‌توانێت شادی و وره‌ی به‌رز ببه‌خشێت به ئینسانه‌کان و مووزیک به‌شێکه له
که‌له‌پووری کۆنی ئه‌و ئایینه ،،،،،،، به‌ڵام له مه‌زهه‌بی ئیسلام هه‌رامه‌و ئه‌و که‌سانه‌ش که گوێ بیستی
گۆرانین یان به‌شداری سه‌ما کردن ده‌که‌ن ئه‌و که‌سانه به که‌سانی بێ ڕه‌وشت
.داده‌نێن و ده‌ڵێن گناهبار ده‌بن ئه‌گه‌ر سه‌ما بکه‌ن یان گوێ له گۆرانی بگرن
14. حیجاب له ئایینی یاری نیه و نه‌بووه …… به‌ڵام له مه‌زهه‌بی ئیسلام کچ و ژن له سێ چوار
.ساڵ به‌ره‌و سه‌ر ده‌بێت حیجابی ببێت
15. ته‌وقه کردن یان ده‌ست دان له کاتی به یه‌که گه‌یشتن یان سه‌ردان کردنی خێزانه‌کان بۆ لای یه‌کتر
و هاورێ و دۆست له ئایینی یارسان ژنان و پیاوان کاتێک به یه‌ک ده‌گه‌ن ته‌وقه له گه‌ڵ یه‌کتر ده‌که‌ن
و به واتای دۆستییه‌و وه‌کوو شه‌رتی برایه‌تی و خوشکایه‌تی ده‌ستی دۆستی له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن ،،،،،،، به‌ڵام
.له مه‌زهه‌بی ئیسلام ته‌وقه کردن حه‌رامه و ژنان و پیاوان ناتوانن ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ن
بۆنه‌و ره‌سم و رسومی ئایینی یاری بریتین له ،ناو نانی منداڵ دووهه‌م سه‌ر سپاردن بؤ.16
پیریان ، (جوز سه‌ر شکاندن ) هاوسه‌ر گیری و ته‌ڵاقدان و مردن رسوماتی تایبه‌تی خۆی
.هه‌یه و هه‌ر یه‌که له‌مانه به سازی ته‌مبوور ده‌ست پێده‌کات و کۆتایی پێ دێت
17. ژن له ئایینی یارسان به‌رامبه‌ر به پیاو په‌نجا به پنجا حه‌قی هه‌یه به‌ڵام له مه‌زهه‌بی ئیسلام دوو ژن
به‌رامبه‌ر به پیاوێك حسابی بۆ ده‌کرێت ، و له هه‌مانکات له ئایینی یارسان هیچ پیاوێك بۆی نییه دوو ژنی
.هه‌بێت به‌ڵام له مه‌زهه‌بی ئیسلام پیاوان بۆیان هه‌یه دوو ژن و ته‌نانه‌ت چوار ژن بهێنن
18. خۆر و ئاگر له ئایینی یاری به شتێکی پیرۆز و موقه‌ده‌س ده‌زانرێت و ته‌نانه‌ت سوێند
.به خۆر‌و ئاگر ده‌خۆن به‌ڵام ئه‌مه له مه‌زهه‌بی ئیسلام به حه‌رام ده‌یزانن
خوێنه‌رانی به‌رێز ئێوه خۆتان قه‌زاوه‌ت بکه‌ن ئایا ئه‌م دوو شیوازه دینه وه‌کوو یه‌ک ده‌چنه‌وه یان جیاوازییه‌کی زۆریان له به‌یندایه
.سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر ئه‌م کڵامانه که پیر بنیامین ووتویه‌تی ،پیر شه‌رت یارییه
ئه‌ر جه‌هان ته‌نگ بوو ،، ئه‌ر جه‌هان ته‌نگ بوو
سه‌رانسه جه‌هان په‌نه‌مان ته‌نگ بوو
په‌رچین ده‌وران پڕ دار‌و سه‌نگ بوو
نه‌یزه و ته‌وه‌رزین غرشت جه‌نگ بوو
ژاران و خاران تیخشان و جه‌نگ بوو
ئاو سیروانمان و سیایی ره‌نگ بوو
کوان و روان بار چێو فه‌ره‌نگ بوو
زه‌ڕ و یاقوت بو به‌ور و نه‌هه‌نگ بوو
چوار حه‌ڵقه ده‌ورمان شیر‌و په‌ڵه‌نگ بوو
ئه‌ژده‌هاو ماران حه‌ڵقه‌شان ته‌نگ بوو
ئیمه ئه‌مر توو ماوه‌رمێ و جا
ترسمان نیه‌ن په‌ی روژ داوا
دایم مه‌واچیم سولتانمان خوا
که‌ره‌مداره‌نی په‌ی ڕوژو سه‌وا
یارانی جه‌وزشان دان چه پردیوه‌را
ئاشان دی نیه‌ن و سایه‌و سه‌را
سه‌رشان سپاریان روحشان هه‌ن وریا
مه‌زانان سولتان جاێ حه‌ج و کاوا
هه‌رچێ میله‌ت بوو سه‌ڵاته‌ن سه‌ڵا
ئه‌ر زه‌ڕ واران که‌ی یا بارێ به‌ڵا
په‌ی یاران توتیخ ده‌ران جه‌لا
تیخ یار نمه‌وڕوو نمه‌وو فه‌نا
ئومێده‌واره‌نی سایه‌و هه‌فت سه‌ما
یاران خاست نه‌ووزی و ده‌ما
ئه‌ر چه کوه بونان یا چه وه‌ر قه‌ڵا
فه‌رقشان نیه‌ن سولتان اعلا
ئه‌وه‌ڵ ئاخرم یار
مجید کرند
4.8.2015
بازدیدها: 333
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website